له‌ڕێی یاساوه مۆله‌ت نادهرێ به پارتی چاره‌سه‌ری کوردستان ، به‌ڵام یاسا ڕێگا به‌سامی شه‌به‌كی کۆنه به‌عسی و عومره ئاغای سورچی �
21/04/2009, 12:00 (GMT+1)

له سه‌رده‌می ساڵانی خه‌بات و تێکۆشان له شاخ حزبه‌کان گه‌نده‌ڵ و فه‌ساد نه‌بوون ، له‌وێشه‌وه خه‌ونیان به‌و سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته نه ئه‌بینی ، به قناعهتهوه ده‌ڵێم! پاشماوه‌ی ڕژێمی به‌عسن که پیشه‌یان خائین‌و داوێن پیس و سیخوری ترسنۆکی بوو، به‌رامبه‌ر بڕێك ماده‌و ئیمتیازات ، ئیمڕۆ بووینه میکڕۆب و ڤایرۆسێکی ترساناكو نه‌خۆشیه‌کی کوشنده له نێو کۆمه‌ڵگای کوردی به‌گشتی و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێم به‌تایبه‌تی ، که‌سانێکی زۆرنین له کوردستان هه‌موو ته‌مه‌نی گه‌نجیان له خیانه‌ت و خۆ فرۆشی خزمه‌ت کردن به‌ڕژێم بردۆته‌سه‌ر، ئه‌وان تا دوێنێ خاوه‌نی دڵێکی بێ‌ویژدان و وه‌ك مرۆڤێکی دڕنده مامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ میله‌ت ده‌کرد ، ئه‌وان هۆکاری مالوێرانی خهڵکو پیشه‌یان سته‌م کردن بوو ، ئه‌مڕۆش له نێو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی کوردستان پێگه‌یه‌کی زۆریان هه‌یه باڵا ده‌ستن له ده‌زگاکانی حکومه‌ت ، ڕێگه‌یان پێ دراوه ئاسانکاری و یارمه‌تیان دهن له‌دامه‌زراندنی حزبه‌وه تاده‌گاته دایه‌لۆك کردنی دیبلۆماسی له‌گه‌ڵ ووڵاتانی هه‌رێم وناوچه‌که و خاوه‌نی خیتابی سیاسی وبڕیاری یهکلاکهرهوهشن له کێشه سیاسیه‌کان .
به‌داخه‌وه بۆ رۆژنامه‌کانی ناوه‌وه‌ی کوردستان ، که زۆر جار چاو پێکه‌وتن و دیمه‌ن سازکردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانێك ئه‌نجام ده‌دن ، ده‌بێته کۆڵێك غه‌م و کولانه‌وه‌ی برینهکۆنهکان ، بێ ئومێدی و ڕه‌شبینی له‌داهاتو جیا نه‌کردنه‌وه‌ی باش و خراپ تێکه‌لاوکردنی ڕهشو سپی ،که سه‌ر ئه‌نجامی باشی لێ ناکه‌وێته‌وه ، به‌داخه‌وه له 447 ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه (کاك ئیبراهیم علی) 15- 4 دیمه‌نێکی له‌گه‌ڵ سامی شه‌به‌کی کۆنه به‌عسی سازکردوه که دلنیام ده‌بێته نیگه‌رانی و بێزاری هه‌م لای خوێنه‌رو هه‌م لای هاولاتیان ، بۆ منیش به پێویستم زانی که زیاتر جه‌نابی کاك سامی شه‌به‌ك به خه‌ڵك و به ده‌سه‌ڵات بناسێنم ئینجا با خوێنه‌ران و هاولاتیان خۆیان بڕیار بده‌ن له پاکی و ناپاکی کۆنه بهعسیاتیهکهی .
من ده‌پرسم کێ هه‌یه له هه‌ولێر و گه‌ره‌کی مه‌نتکاوه‌ی شاری هه‌ولێر سامی ئه‌حمه‌د علی ناسراو به (سامی شه‌به‌ك) ی ئێستا که ساڵانێك له ڕێگای پله‌ی حزبی به‌عس مسولی گه‌ره‌کی مه‌نتکاوه و(عچو فرقه‌ی یرموك) ی گه‌ره‌کی ئیسکان نه ناسێت ، یاخود کارمه‌ندانی (بانکی ئاراس)ی هه‌ولێر ئاشنای نه بووبن و به‌جلوبه‌رگی ره‌فیق حزبی خۆی بانهدابێ ، له هه‌ڕه‌شه‌و چاو سورکردنه‌وه ، خۆیان لێ لانه‌دابێ ، ئێسته له ژێر ده‌سه‌ڵاتی حکومه‌تی هه‌ریم و په‌رله‌مانی کوردستان سه‌رۆکی حزبی کۆمه‌ڵه‌ی لیبرالی تورکمانه خاوه‌نی مۆله‌تی یاساییه ، مانگانه‌ش بوجه‌ی حزبه‌که‌ی له حکومه‌تی هه‌رێم وه‌رده‌گرێت . لهلاوهش به‌ر پرسی په‌یوه‌ندیه گشتییه‌کانی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عێراقه . ئێوه بڵێن ! ئه‌ندامی زیندانییه سیاسییه‌کانی کوردستانیش نه‌بێت.
وێنه‌ی سه‌روه سامی شه‌به‌ك
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

