عومەر فەتاح و مەلا بەختیار مامەیان بە شوودا
27/07/2009, 12:00 (GMT+1)

بەڵام بەداخەوە غرورى مام جەلال و بێمنەتى ئەو لە جەماوەر و مەشغوڵى خۆى بە هێنانەدى ئاواتە شەخسیەكانیەوە كارێكى كردبوو كە بەهیچ جۆرێك گوێ لە كادیرانى حیزبەكەى خۆشى نەگرێ كە چەندین ساڵ بوو بێووچان لە هەوڵدا بووین تا یەكێتىیەكەمان بەو یەكێتىیە بمێنێتەوە كە لە سەردەمانى شاخدا هەموومان شانازیمان پێوەدەكرد .
بەڵام حەیف و مەخابن دزیەكانى عومەر و درۆ و دەلەسەكانى مەلا زیاتر ڕەواجى هەبوو لەلاى مامە تا ڕەئى هەزارەها كادیرى دڵسۆزى یەكێتى ،
ئێستاش كەوا پەیتا پەیتا دەنگوباسى سەركەوتنى لیستى گۆڕان دەبیستین بە تایبەتى لە سلێمانى جارێكى تر ڕاستى ڕاكانى ئێمە دەسەلمێت كە ئەو دوو فس فس پاڵەوانەى مامە گرەوى لەسەر ئەكردن و دەمانچەى فەخرى بەدیارى پێشكەش ئەكردن بوونە مۆرانە بۆ یەكێتى و قوڕێكى خەستى وایان بۆ مامە گرتەوە كە ڕەنگە بە هەڵوەشاندنەوەى یەكێتى و سەرهەڵگرتنى خۆى نەبێ لێى دەرباز نەبێ .
من وەك كادیرێكى یەكێتى كە چەندین ساڵە لەو حیزبەدا كاردەكەم ئۆباڵى هەموو ئەم فەشەلە بێ ڕادەیە دەخەمە ئەستۆى ئەو دوو گەندەڵە و هیوادارم ئەگەر بۆ دواجاریش بێ مام جەلال هۆشى بێتەوە سەر و ئەو دوو ناپاكە ڕیسواو تڕۆ بكات .
/ سلێمانى
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

