مه‌سعود بارزانی؛خه‌ر‌یکه لێمان ده‌بێت به قالــه قیته.
25/12/2010, 12:00 (GMT+1)

مه‌سعودیش ده‌بێت له‌وه بگات که من وه‌ک تاکێکی ئه‌م کۆمه‌ڵه ناوم بردوه؛نه‌ک وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێم وپۆسته‌که‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی تۆزێک له‌و" کوبرا" بونه‌ی خۆی بێته خوارێ وخۆی به" مه‌زن" نه‌بینێت وهه‌ندێک ڕاستی وکێشی باشتر ببیستێت،هه‌رچۆن کاریکاتێره‌کان په‌ستی ناکه‌ن وگوێشیان پێنادات،ده‌نا ناچار ده‌بین وه‌ک خۆمان قـــاله قــیته‌ی بۆ ده‌نێرین و،ده‌یخه‌ینه گۆڕه‌پانی ڕمبازێن و پاڵه‌وان بازیه‌وه ئه‌وسا ده‌بینین چۆن به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت و ده‌پاڕێته‌وه‌له قــاله‌قیته.نه‌کا بیر له‌داوای یاسی و شتی وابکاته‌وه به‌رامبه‌ر به قاله قیته‌و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی. ئیتر لێره‌وه؛دێینه سه‌ر بابه‌ته‌که.که هیوادارم مه‌سعود بارزانی به‌رۆحی وه‌رزشکارانه‌وه‌قبوڵ بفه‌رموێت وئازارمان نه‌دات یان نه‌ک توڕه‌بێت و بالووکه یان خاڵی زیاتری پێده‌ربکات.
مه‌سعودبارزانی شه‌لم کوێرم ناپارێزم له قوله‌ی پۆسته‌که‌یه‌وه که‌وتۆته یاسا‌و ڕێساکانی هه‌رێم وشیر ئاسا لق وپۆپی داره‌کان ده‌برێت و،پێمان ده‌ڵێت من له%70 ی ده‌نگه‌کانم مسۆگه‌ره‌و نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی ووڵاتده‌که‌م،ئه‌و بیری چۆته‌وه یان خۆی له گێلی ده‌دا که سه‌ددام له %99،9 ده‌نگه‌کانی عێراقی هه‌بوو ،به‌ڵام نه‌ی توانی قــــالــه قیته یه‌خسیر بکات؛ ئه‌و ده‌ڵێ من سه‌رۆکم و لابردنم زۆر زۆر ئاسانه‌و،که‌ی بتانه‌وێت من لاده‌چم له‌پۆسته‌که‌م ؛که‌چی نیو ملیۆن خه‌ڵک به‌که‌م ده‌زانێت جگه له‌و ساختانه‌ی نه‌بونه به‌ڵگه له‌سه‌ری بۆ نه‌بوونه سه‌رۆک.!
ئه‌و ده‌ڵێت پێشمه‌رگه خه‌تی سووری کاڵه‌وه‌بووه‌و تێکه‌ڵ به له‌شکری سه‌ددامی ده‌کات وفێری ده‌بابه لێخوڕینیان ده‌کات،ئه‌وده‌ڵێت به‌عسیه‌کان دوژمنی باوه‌کوشته‌ی کوردن و نجێفی ڕێکده‌خات و ده‌یشواته‌وه به‌ئاوی 31ی ئاب و له‌به‌عسیبوون ڕزگاری ده‌کات، ئه‌وده‌ڵێ سه‌رکردایه‌تیه‌که‌مان پاکترین شۆڕشگێڕن و فایلدارمان نیه‌و شانازی به مه‌دره‌سه‌که‌ی بارزانیه‌وه‌ده‌که‌ن،که‌چی سه‌ددام ئه‌م به‌شۆڕشگێڕ و شۆڕه سواری شیمال ناوده‌بات و، ته‌حسین شاوه‌یسی گه‌وره‌جاش ده‌کاته شه‌هیدی سه‌رکردوه، قاسم ئاغا‌و هاوچه‌شنه‌کانی ده‌کاته ده‌سته‌و دیاری که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کان.
قــــاله‌قیته، ڕۆژنامه‌نوس ده‌خاته پێکه‌نین و که‌ره‌سته‌ی خامیان پێشکه‌ش ده‌کات، ئه‌و ده‌یانکوژێت و ده‌یانگرێت،یاسای خۆپیشاندان به په‌پوله‌کانی پاراستن ئه‌پارێزێ و له پارله‌مان ئه‌یگونجێنێت. خه‌ڵکی پێده‌خاته زیندان و لێبوردنیشیان بۆ ده‌رناکات وه‌ک ژنکوژان و پیاوچاکان،ئه‌و ده‌ترسێت و ترسنۆکه،قـــاله ئازا‌و ڕاستگۆ چاونه‌ترسه،ئه‌م خۆفرۆشه، به‌ڵام قیته خۆشه‌ویست و په‌رێز پاک و خۆنه‌ویسته.
قـــاله.... قییته، چاوی زیته، ده‌ستی پاکه و سه‌ری خه‌ریته ، ئه‌و ناهێڵێت تۆ لێخوڕیت وه‌ک شه‌ریکه، دزی بکه‌یت له‌م میله‌ته بێ شه‌ریکه.!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

