له‌و دیو سنوری شه‌رمه‌وه ئەرسەلان بایزەکان مێژوومان بۆ دەنووسنەوە
22/02/2012, 12:00 (GMT+1)

کاتێک که‌مال که‌رکوکی له‌ناو په‌رله‌ماندا به به‌رهه‌می ووت: 66 خه‌ریک بوو ده‌ست به‌رزبووه‌کانی ناو په‌رله‌مان ببنه 66 بەش، کەچی ئەرسه‌لان و به‌رهه‌م ساڵح، بە شەرمەوە زهردهخەنە گرتنی، من ئەوسا وتم ئەگەر ئەمانە بەغیرەت بوونایە، لە جێگای سنگانی پارتی ژاری یەکێتیان دەرخواردی کەمال کەرکوکی دەدا، یەکسەر وەڵامیان دەدایەوە پێیان دەوت: کاک کەمال کەرکوکی زەحمەت نەبێت تۆ لە ماتماتیکدا زیرەکیت، ئەرێ 31ی ئاب لە 66ی دەربکەیت چەندی دەمێنێتەوە؟
یەکێتییەکان تەنها رێکەوتنی ستراتیجییان لەگەڵ پارتییدا نییە، بەڵکو رێککەوتنی تێک‌شکاندن و تەسلیمبوونیشیان لەگەڵ خۆیاندا بردۆتە هەولێر، سنورێک نەماوە شەرمی تێدا بکەن و لە سەر هێڵی ئەو سنورە بووەستن و نەچنە ئەودیو، باس لێرەدا ئەرسەلان بایزە، کە ئەو کاتە له دڵی خۆیدا ڕۆژه‌کانی ده‌ژمارد تا ببێته سه‌رۆکی قاوه‌خانه‌که و تۆڵه‌ی ئه‌و قسه‌یه بکاته‌وه که تاڵه‌بانی پێناسراوه به 66 ، ئه‌وه‌تانی وێنه‌ی مردوویه‌کی لابرد و وێنه‌ی دوو نه‌خۆش و ناپاکی تری له‌جێ دانا، بزانە چۆن رووتیان کردەوە و ئابڕوویان برد و لە کەسایەتییان دا.
چه‌ند شه‌رمه‌زارییه کاتێک ئه‌م پیاوه ترسنۆکانه ده‌بنه میراتگری ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه قاره‌مانه‌ی کە گیانی خۆیان کرده قوربانی، ئاخر کاتێک که‌رامه‌ت کۆچ ده‌کات ئیتر چی ده‌مێنێته‌وه مرۆڤ شاناریی پێوه‌بکات؟ ئێوه له هه‌ر پله و پایه‌یه‌کدا بن کۆیله‌ن، من به‌دڵ به‌زه‌یم به‌و که‌سانه‌دا دێته‌وه، به‌و نهخوێندهوارانهدا دێتەوە به‌رگریتان لێده‌که‌ن و شەو له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌کانتاندا نیگابانیتان ده‌که‌ن، به‌زه‌ییم بهگهلێکدا دێته‌وه، که له‌به‌رده‌م ئێوه‌دا بۆته مه‌ڕ و ئێوه چۆنتان بوێت بۆ قه‌سابخانه‌کانی کێش دەکەن.
کێ پێی ووتی هه‌ڵه‌ی وا بکه، که کردیشت بۆ ژوان ده‌بیته‌وه، ئەگەر ئه‌مه هه‌ڵوێستت بێت له به‌رامبه‌ر پارتێکی هاو په‌یماندا؟ ئه‌ی له به‌رده‌م هه‌ڕەشەی دوژمنداچۆن ده‌بێت؟
ئەمەی ئه‌رسه‌لان بایز ئه‌و ڕۆژهانهی وەبیر هێنامەوە، که لە دەرەوە به دهستهشاڵهکهی لە بەرییدا بوو، ده‌مانچه‌یه‌کی سمستی به‌ستبوو، ئێمه وامان دەزانی ئەمانە بڕبڕه‌ی پشتی شۆڕشن، هاتین تا چه‌ند کاسێتێکی فه‌رهادمان بۆ تۆمار بکه‌ن ، کاتێک ئەرسەلان ئێمەی بینی بە پێکەنینەوە وتی: ئه‌و هه‌موو مهغزهنهتان چۆن بۆ هه‌ڵده‌گیرێت، هاوڕێکه‌م ووتی: ئێمه ڕقی دنیامان له دوژمنه‌که‌مانه، که بهعسییەکانن ، ئێمه ده‌بێ زیاتر فیشه‌کمان بۆ شەڕ پێبێت، چاوم بڕییە چاوی ئەرسەلان، ئەو کاتە بینیم چۆن لە ئاستی ئەو وەڵامەدا ئاره‌قی شەرمەزاریی دەردەکرد! لە وەڵامدا وتی: ڕاسته! لەوە زیاتری نەوت!
ئەو راستەیەی ئەرسەلان بایز، ئەمڕۆ راستییەکەی دەرکەوت، ئەو ویستی پێمان بڵێت ئێوه شەڕ بیکه‌ن، ئێمه‌ش سبه‌ینێ خوێنی کچ و ژن و کەسوکارتان ده‌مژین، شه‌ڕ ئێوه بیکه‌ن به‌و چیا و دۆڵه‌دا بڕۆن وه‌ک هیستر خۆتان باربکه‌ن، ئێمه‌ش، که وێنه‌مان گرت، تەنها بۆ ئەو ساتە ئەو هەموو تاقم و تفەنگە قورسە لە خۆمان دەنێین و له حه‌ره‌سه‌کان تاقم و تفه‌نگ قەرز ده‌که‌ین و وێنه‌ده‌گرین، وێنه‌کان بۆ پاشەرۆژ ده‌بنه شاهیدی مێژوو، کاتێک وێنه‌کانمان لە کتێبێک‌دا، یان لە دیمانەیەکدا پیشان دەدرێت، دەڵێن چاو لەم پیاوە قارەمان و نەجیبانە!، ئا ئەمانە رابەڕ بوون بۆیە پێشمەگەکانیش گیانی خۆیان دەکردە قوربانی، وەک دەریا خوێن لە لەشیان دەچٶڕا باکیان نەبوو لە مردن، چونکە نمونەی ئەم ئەرسەلان بایزانە بەرپرسیان بوون. ئێوە هەروەک چۆن چەکەکانتان لە ئێمە دەسەند و وێنەتان پیوە دەگرت، وا ئەمڕٶش خەبات و ئازایەتی ئەو پێشمەرگانەتان دزیی، کاتێکیش باسی شەڕیش بکه‌ن، ده‌توانن چیرۆکی درێژیش بهۆننه‌وه، ده‌توانین خۆتان له به‌ر خۆری وێنه‌یه‌کدا هه‌ڵبخه‌ن و ڕۆمانێکی خۆتان بهۆننه‌وه و خۆتان بکەنە پاڵەوان، قەیدی چییە، ئەوەتا مەلا بەختیار، برایم جەلال، مامۆستا جەعفەریش مێژوومان بۆ دەنووسنەوە، بەڵام ئێوە چونکە ساختەن، ئەوەتا لە بەرامبەر وێنەی خائینێک و ئاشبەتاڵچییەکدا ملتان نەوی دەبێت و جەوهەری خۆتان دەردەخەن.
ئه‌وده‌م ئێمه گه‌نج بوین کۆمه‌ڵه بووین و ئێوه‌مان خۆش ده‌ویست، چونکه ڕاسته تفه‌نگمان له شاندا بوو، شه‌ڕمان ده‌کرد به‌ڵام قینمان له‌که‌س نه‌بوو، دوژمنه‌کانیشمان وه‌ک داگیرکه‌رێک گه‌رچی هاتبوونه نیشتمانمانه‌وه، لێ کە بریندار دەبوون، تیمارمان دەکردن، چاوی مردۆکانیشمان داده‌خست، تا به ئارامی بخه‌ون، که‌چی ئێوه نه‌چوونه شه‌ڕیش که‌چی وا دەرکەوت له‌و دوژمنانە زیاتر قینتان له‌م نیشتمانه‌یه، ئێوه بەندەخوێنی فهسادیتان کردۆته‌وه، ئێوه بێهه‌ڵوێستی دەکەنە سیمبوڵی خەبات، وەک مێژوو دەینووسنەوە، ئای له ئێوه، چۆن وامان لێده‌که‌ن و واتان لێکردووین که قێز له ڕابردوو، له پێشمه‌رگه، له به‌رپرس بکه‌ینه‌وه.
ئێوه به‌رپرسن ئیستا خاوه‌نی هه‌موو شتێکن، تەنها که‌رامه‌ت و شەرەف نه‌بێت، کە نیتانە.
ئەم رووداوە وەکو مێژووش لەسەر یەکێک لەو پێشمەرگانە دەگێڕمەوە، کە ناوی شەهید شوان بوو، ئەم شه‌هیدە خاوه‌نی تاکه فڵچه‌یه‌کی ددان بوو، لە دوایی ویستمان بۆی بخینە ناو گۆڕەکەیەوە، لە ناو گۆڕەکەیدا ببێتە هاوڕێی و جێی ناهێڵێت، ئێوە هەموو شتێکتان جێ هێشت، تەنها خۆتان و ناوگەڵتان هێنایەوە بۆ شار، هاتنەوە بۆ دەستدرێژی و بۆ هەتککردنی نامووسی کیژانی وڵاتەکەم، خوشکه‌که‌ی شوان ووتی: ده‌بێ تا مردن ئه‌و فڵچەی ددانەی شوانی برام بپارێزم، ئێمەش دوایی بە ناو به‌رگه کهتافییەکەیدا گه‌ڕاین هه‌موویمان پشکنی، خۆشبه‌ختانه نامه‌یه‌ک و هۆنراوه‌یه‌کی خوێناویشمان دۆزییەوه. پڕبوو له که‌رامه‌ت، لە جوانی، هۆنراوەیەک پڕ بوو لە خۆشەویستی و عیشق بۆ خاک و بۆ نیشتیمان، بۆ کورد و بۆ کوردستان، ئیستا دەتوانم بەراوردی ئێوە و شەهیدێک بکەم، کە شەهید پڕ بوو له که‌رامه‌ت، ئێوه‌ش تا لێوان پڕن لە بێ که‌رامه‌تی، له بێ ئابڕوویی، له ترسنۆکی و بێهه‌ڵوێستی، حه‌یفه تۆ کۆمه‌ڵه بوویت، من نازانم ئیستا، که باسی یەکێکی وەک خاڵه شه‌هاب ده‌که‌ن و باسی پۆخڵێکی وه‌ک تۆ ده‌که‌ن که له‌گه‌ڵیدا له زینداندا بوویت، ئیتر بێ ئه‌وه‌ی بمه‌وێت و به‌خۆم بزانم گومانیش لە شه‌هابیش دەکەم، دەڵێم رەنگە ئەویش بمایه وه‌ک تۆ وا بوایه! ئای که سه‌یره عیماد ئه‌حمه‌دی ئیتڵاعات ده‌بینم ده‌چێته سه‌ر گۆڕێ ئارام و له‌وێ هێرۆ و چه‌ند که‌سێکی ترسنۆک ده‌بات، وه‌ک ئه‌وه‌ی گۆڕی ئارام وەسڵخانه بێت و ئێوه‌ش وەسڵی خۆتان دهردەکهن.
وا ئەمڕٶش له‌و دیو ماناکانی شه‌رمه‌وه، ده‌تان بینم، ژوان بوونه‌وه‌تان لەگەڵ بنەماڵەیەکی خائین و ناپاکی وەک بارزانییدا، له‌و دیوو هوتافه‌کانی شه‌رمه‌وه وێنەی بێشەرمێکی وەکو تۆ دەبینم، شه‌رم لە یه‌کێتی بوون، لە مێژووی شاخ و پێشمەرگایەتیی دەکەم کە نمونەی وەک ئەم ئەرسەلان بایزانە بەرپرسمان بوون و ئەمڕۆ نوێنەری میللەتێکن، تەنها پەیامی سووکایەتییان پێیە بۆ پەروەردەکردنی نەوەیەک بۆ شکاندنی کەرامەتی کورد، بە کۆیلەبوون و بۆ نەهامەتیی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

