بژی وەزارەتی ناوخۆی پارتی
13/08/2009, 12:00 (GMT+1)

بێگومان دیار نیە خۆ ئەگەر دیاریش بێت ئێوە ناتوانن ئاشكرای بكەن.بۆیە هەر لەسەرەتاوە هەموومان دەمانزانی ئەمەش سیناریۆیەكی ترەو لای هەموو كەس ڕوون بوو بەڵام ئەوە ئێوەن شتەكانتان لا شاراوەیە وادەزانن خەلك چاو عەقلی داخراوە وهیچ دەرك ناكات بەڕاستیەكان.كورە كاكی ناوخۆ بەڕاستیت پێ بلێم توخوا نازانن كێنە؟؟؟ئەگەر ئێوە نەزانن كێیە لەناو جەرگەی پایتەخت تەقە دەكات وتیرۆركاری وتوندوتیژی دەكات بەرامبەر لایەنە سیاسیە كان ئەی ئێوە ئیشتان چیە؟؟؟یان ئەو شەوە نووستبوون بەئارامی لەژێر دەنكی بیكەیسی وتەقە تفەنگە ژەنگ گرتووەكانی پێشمەرگەو هێزی زێرەڤانی كە لەو ڕۆژەوە شەڕی ناوخۆ ڕاوەستاوە یەك تەقەیان نەكردووە.باشە من پرسیارێك لە ئێوە دەكەم تواخوا ئەگەر یەكێك لەم تەقانە ئاراستەی سەركردایەتی ئێوەكرابا چیتان دەكرد؟؟؟دڵنیام هەموو شارتان دەهەژاند وهەزاران كەستان ڕەوانەی زیندان دەكرد چەندین ساڵ لەویدا بێ مەحكەمەكردن دەمانەوە،لەوانەیە بۆ جارێكی تریش سەردان منالێ پەپولە ئاسا نوزەیان لێوەهاتبا ،وەكو لەسەر شاشەی كەنالەكان بینیمان ،كەچۆن ئەم مناڵە سەدان نیشانەی پرسیاری لەسەر ئێوەدانا.
هیوادارم هەربژی وەرزارەتی ناوخۆ بۆ پارتیمان،چونكە بەو جۆرە كارانە نەبن ئێوە خۆشەویست نابن.ئەی كەستان دیوە كەلپچە بكاتە دەستی خۆی؟؟؟ئیتر بۆئەم میللەتە سەدان پرسیاری تر قوچ بوویەوەو،بێ وەڵام.ئەی سەرۆكی حكومەت نەی فەرموو دەبێت سزای تاوانباران بدرێت ،ئەی ئەگەر تۆ نەتوانی ئاشكرایان بكەیت چۆن سزای تۆ نادات؟ئەی سەرۆكی هەرێمیش هەڕەشەی لەوانە نەكردووە كە ئەم كارانە دەكەن كەواتە ئێوە دلسۆزی كوردستان نین.هەربژین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

