هێرش كردنە سەر حزبى دیموكرات بەشێكى ترە لەخیانەتى یەكێتى دەرهەق بەكورد !
22/12/2009, 12:00 (GMT+1)

گەر باسى سەرجەم خیانەتەكان بكەین خەرمانێك خیانەتى جۆراو جۆرمان هەیە رەنگە هەندێكیان برینى كەس وكارەكانیان بكولێتەوە بەڵام ئەوەى ئێستا یەكێتى و پارتى كردۆتە یەك جەلال تاڵەبانیە ریشى خۆى داوەتە سەرانى پارتى هەروەك جەلال خۆى ووتبوى من هەڵەم كرد كاتى خۆم لەپارتى جیابومەوەو پەشیمانم تا لەژیان مابم نابێ شەر دروست بێ لەنێوانمان مرۆڤ كەبەتەمەندا چوو جار جار هەڵدەبزركێنێ و هەڵەى گەورە گەورە لەقسەكانیدا دەكات هەربۆیەش پێى ووتراوە پیرى ئاخر شەرئەوەى لەمیدیاكانى یەكێتى دەیبینین و دەیبیستین هەمووى پلانى جەلالە دژ بەلیستى گۆران و خودى كاك نەوشیروان هەر رۆژە بەبیانویەك دەیانەوێ لیستى گۆران لەپێش چاوى خەڵك بخەن رۆژێك بە بیانوى ئەوەى ئاژاوەنانەوەى ئەندام پەرلەمانەكانى لە ناو پەرلەمان رۆژێك بەبیانووى ئەوەى كە لیستى گۆران چەواشەكارە و خەڵكى چەواشە دەكا و بەڵێنەكانى ناهێنێتە دى چۆن بەڵێنێك ؟ راستە لیستى گۆران بەڵێنى زۆرى دا بەخەڵكى كورد كە ئەگەر سەركەون دەیخەنە بەرنامەى كاریان و پێ بە پێ دەیانخەنە بوارى جێ بەجێ كردنەوە بەڵام خیانەتى تەزویر كردنى دەنگەكان لەسنوورى پارتى نەیهێشت لیستى گۆران زۆرینەى دەنگەكان مسۆگەر بكات هەرلە 23/7 ەوە كە هەرچى پۆلیس و پێشمەرگەو وەزارەتى ناوخۆ هەیە دەنگیاندا و لە 25/7 یش هەریەكە سێ چوار تا پانزە دەنگیش هەبوو پاشان چاوپۆشى كردنى كۆمسیۆن بەرامبەر ئەو هەموو دەنگانەى زێرەڤانى و جندرمەكانى تر لە سنوورى دەسەڵاتى پارتى ، هەمووكاتێ گوێمان لە ناو زراندنى لیستى گۆران دەبێ لە میدیاكانیان دانانى لیژنەیەك بۆ هێنانەوەى لایەنگرانى لیستى گۆران بەپارەیەكى خەیاڵى ئابرووى یەكێتى پێ ناسرێتەوە ئەو ئابروویەى كەلەهەموو ئەو شوێنانە لەدەستى دا كە زۆرینەى زۆرى یەكێتى بوون خەڵك هەرگیز بەقسەى بریقەدارى ئێوە سڵ لەلیستى گۆران ناكاتەوە بگرە بەم قسانەتان جۆشێكى تر دەبەخشیت بە بەهێزتر كردنى ئەو لیستەو خۆشەویستى جەماوەر لەوەدایە كە هەڵگرى بیرى پاكى خۆیەتى دوور لەخیانەت و دزینى سەروەت وسامانى میللەتەكەى پێتان وانەبێ لیستى گۆران شكست دێنێ با هەڵبژاردنى عێراق ئەنجام بدرێت ئەوسا دەبینن كێ دۆراوەو كێ براوەیە سەربەرزى و خۆراگرى بۆ ئەوكەسانەى روو بەرووى خیانەت دەبنەوە و بێدەنگ نابن لەدزین وتاڵانى قوتى میللەتى كوردى ستەم لێكراو سەر شۆرى و نەمان بۆ خائینان بەرەو ئاسۆیەكى گەشى پێكەوە ژیان و یەكسانى لە داهاتوویەكى كورت دا بەئاوات دەخوازین .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

