<

رونكردنەوەیەك لەكۆمەڵێك هەڵسوڕاوانى گۆڕان-ەوە

06/10/2009, 12:00 (GMT+1)
ئێمە ئاگاداربووین سەرهەڵدانى لیستێك بەناوى گۆڕان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى كوردستان, دەرهاوێشتەى كۆمەڵێك ململانێ و كێشەى كەڵەكەبووى ناو حزبێكى دەسەڵات بەدەست بوو,هاوكات مانفێستى ئەو لیستە بۆ مەیدانى هەڵبژاردنەكان و گرەو لەسەر بردنەوەى دەسەڵات و گۆڕینى بۆ دەسەڵاتێكى ڕاستەقینە و نزیك لەواقیعى كێشەكانى خەڵكى كوردستانەوە خواست و باوەڕى فیكرى ئێمە بوو, بۆیە بەوپەڕى تواناوە كارمان بۆ سەرخستنى كرد و لە ئاست قەزاكەى خۆمان و تاڕادەیەك لەسەر ئاستى ناوچەكەمان شیكردنەوەى و تێگەیاندنى خەڵك لە بەرنامەكانى ئەو لیستە كارى جدیمان بوو, بەڵام لەدواى كۆتایى هاتنى هەڵبژاردنەكان و بونى فراكسیۆنى گۆڕان وەك ئۆپۆزسیۆن لەناو پەرلەمان دا بەشێك بووە لە هاتنە دیى خواسە فیكریەكانمان ئێمە ئەوەى ماوەتەوە چاوەڕوانین هەنگاوەكانى ئەم لیستە وەك فراكسیۆنى ئۆپۆزسیۆن بەكوێ دەگا و تاچەندە نمایندەى داواكارى خەڵك و بەرنامەى ڕاگەیەنراوى خۆى دەكات, لەلایەكى ترەوە كاتى ئەوە هاتوە بارى سەرنجى خۆمان ئاشكرا بكەین لەسەر عەفەوییەتى بزوتنەوەى گۆڕان كە كاتى خۆى بەشێوازى جۆراوجۆر ئاشكراو ئاڕاستەكردوە, تا ئەو شوێنەى نیگەرانیەكمان لادروست بوە و لەكاتى تردا بەدرێژى باسی لێوە دەكەین, لێرەشەوە دەمانەوێ ڕایبگەیەنین لە ئێستا و داهاتودا ئێمە هیچ پەیوەندیەكمان بە بزوتنەوەى گۆڕانەوە نەماوە و وەكو گروپێكى سەربەخۆ و لەژێر ڕەوتێكى فیكرى گۆڕانخوازانەى سروشتى نەك عەفەویانە دەمێنینەوە و بە شێوەى جیاجیا هەوڵى بێلایەنانەى خۆماندەدەین, لێرەشەوە داواى لێبوردن لەو خەڵكانە دەكەین كاتى خۆى داوامان لێكردن لیستى گۆڕان بكەنە بەدیل و هەڵیبژێرن و ئێستاش ناتوانین وەڵامى پرسیارەكانیان بدەینەوە.

ستافى ڕاگەیاندن لە ئۆفێسى كفرى لیستى گۆڕان بۆ هەڵبژاردنى 25/7/2009

1_پشتیوان حسێن
2_خالید عەبدولكەریم
3_هێمن عەدنان
4_سەباح عەلى قارەمان
5_قادر سابیر
5/10/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست