كێ غه‌مى خێزانی بێ سهروشوێنانی شهرِی ناوخۆ ده‌خوات
16/12/2009, 12:00 (GMT+1)

په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو چاوهرِێی بوونی نووسینگه و پشووی تایبه‌ت و بۆنه‌ی جیاوازیان نه‌كرد و هه‌ر خێرا هۆڵی كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌كان باره‌گاكانی یه‌كگرتوویان له شار و شارۆچكه‌كاندا كرده نووسینگه و ده‌رفه‌تی پێشوازی له جه‌ماوه‌ر و گوێگرتن له خواست و داواكارییه‌كانیان، هه‌روه‌ها بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له بوونی خزمه‌تگوزاری و كێشه و گرفته‌كان سه‌ردانی جیاجیان ئه‌نجام داوه و به‌رده‌وامیش بۆ ده‌ڤه‌ره‌كانی كوردستان، ئه‌مه بێجگه له دانانی پۆستێكی ئه‌لیكترۆنی بۆ گه‌یاندنی راسته‌وخۆی پێشنیار و داواكارییه‌كان پێیان.
له‌و میانه‌دا و ئه‌وه‌ى سه‌رنجی راكێشام ئه‌و هه‌واڵه بوو كه په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو له گوێگرتنیان له داواكارى كه‌سوكارى كوژراوان و بێ سهروشوێنانی شهرِی ناوخۆدا به‌ڵێنیاندا به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بێ سهروشوێنانه بكات، كه له كاتى شهرِی ناوخۆدا نادیار ماون و تا ئێستاش كه‌سوكاریان ئاماده نین پرسه‌یان بۆ دابنێن و ئهمرِۆ نا سبه‌ى چاوهرِێی هه‌واڵێكی دروستن پێیان بگا، راستییه‌كه لێره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه لایه‌نێكی وه‌ك یه‌كگرتوو پاك و خاوێن له خوێنی براكوژی، ده‌توانێت هه‌رچۆنێك بیبَت په‌یامه‌كه بگه‌یه‌نێت و، تا ئه‌و شوێنه‌ى ده‌سه‌ڵات و تواناى هه‌یه، له هه‌وڵ ماندوو نه‌بێت، چونكه ئه‌سته‌مه كه‌سێك كه پارته‌كه‌ى به‌شدارى شهرِی ناوخۆ بووبێت، بتوانێت په‌رده له رووى جۆره راستییه‌ك هه‌ڵماڵێت دژ به به‌رامبه‌ره‌كه‌ى، له كاتێكدا به‌رامبه‌ریشی داخوازى بن بهرِه بكات بۆ هێنانه سه‌ر بهرِهى چه‌ند راستییه‌ك له‌باره‌ى ئه‌و ساڵانه‌ى خوێ و شهرِی ناوخۆ به‌رچاوی هه‌موانى ته‌ڵخ كردبوو.
په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو بێ باكن له قسه و په‌یام و گه‌یاندنی سكاڵا و داخوازییه‌كان، مادام به‌رژه‌وه‌ندی كۆمه‌ڵه چین و توێژێكی جه‌ماوه‌رى گه‌لی كوردستانى تێدا بێت، ئیتر ئه‌وی تر ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى ده‌سه‌ڵات و وه‌ڵامه‌كه‌شی روو له‌و هه‌ردوو پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى كوردستان ده‌كات، كه به‌هه‌ر جۆرێك بووبێت راستییه‌ك بدركێنن، ئه‌گه‌رچی تاڵیش بێت، تا چیدی دایك و خوشك و خێزان و منداڵی ئه‌و بێ سهروشوێنانه چاو له ده‌رگا نه‌بن و سۆراخێكی كه‌سه‌كانیان بكه‌ن، دڵخۆش ده‌بن ئه‌گه‌ر گۆرِێكیشیان بزانن و فرمێسكێك له‌سه‌رى ههڵبرِژن.
ده‌ستتان خۆش په‌رله‌مانتارانی یه‌كگرتوو، ماندوو نه‌بن و سه‌ركه‌وتوو بن و نمونه‌ى چالاك و هه‌وڵه دڵسۆزانهكانتان هه‌ر زۆر بێت، تا به ئاقاری نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ى جه‌ماوه‌ردا كه‌سانی ریش دوور له هه‌ر تێرِامان و پله‌و ده‌ستكه‌وتێك شوێن پێی ئێوه هه‌ڵبگرن، دڵسۆزی ئایین و نیشتمانیتان باشترین پاڵنهرتانه، گه‌لی كوردستانیش هه‌ر له‌و رووه‌وه ئومێدی زیاتر تا لێ ده‌كات و چاوهرِێی به‌رده‌وامى هه‌وڵه بوێر و چالاكییه دڵسۆزانهكانتانه.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

