به‌رپرسان و بازرگانی کردن به تور و سڵق و ئافره‌تی به‌سه‌رچوو !
18/12/2009, 12:00 (GMT+1)

خه‌ڵکی ڕۆشه‌نبیر و شاره‌زایانی ئابووری ، له مێژه ده‌رک به‌وه ده‌که‌ن که به‌هۆی ئه‌و بار و دۆخه ، ناسه‌قامگیره و دوو حوکومه‌ته‌ی کوردستانه‌وه ،حوکومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه گه‌شه و بایه‌خ به که‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنان بدات و بواری گه‌شه‌کردنیان پێبدات ،
به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی گرینگی پێدراوه و گه‌شه‌ی کردوه ، ته‌نیا که‌رتی به‌ر پرسه گه‌نده‌ڵه‌کانه و قۆرخکردنی زه‌وی و زار هاوینه‌هه‌واره‌کان و کێڵگه نه‌وتیه‌کانی کوردستانه ،
ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی له کوردستان کار ده‌که‌ن ، زۆر به‌ی زۆریان ،
کۆمپانیای گه‌نده‌ڵن و مشه‌خۆر و سه‌ربه هه‌ردوو حیزبه‌که‌ن، هیچ مه‌رجی کۆمپانیا و به‌رهه‌مێکیان نییه ، وه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی گرێ و به‌ربه‌ست له به‌رده‌م که‌رتی وه‌به‌رهێنان له کوردستاندا ، ئه‌ورۆ که‌رتی وه‌به‌رهێنان زۆر زۆر کز و لاوازه و هه‌ر بوونی نییه و بۆیه ده‌بینین ، تور و سڵق و کۆشت و هێلکه‌ی به‌سه‌ر چوو ، له وڵاتی سوریا و تورکیا و ئێرانه‌وه بۆمان دێت !
وه له هه‌مووشیانه‌وه سه‌یر و سهمهرتر کۆمپانیای به‌رپرس هه‌یه ئافره‌تی نه‌خۆش و هه‌ڵگری ڤایرۆس و ئێکسپایه‌ری فلیپینی و چینی و سۆماڵی و بنگڵادش و کۆری پڕاو پری کوردستان کردوه !
لێره بۆمان ده‌رده‌که‌وێت له سایه‌ی به‌رپرسانی هه‌ر دوو حیزبی ده‌سه‌لات کۆمه‌ڵگای کوردی فێری مشه‌خۆری و هه‌ر خه‌ریکی خواردن و خوادنهوهو ڕابواردن و هیچ به‌رهه‌مێکی ئه‌وتۆیان نییه، ئه‌ورۆ له‌سه‌رتاسه‌ری کوردستان یه‌ک دوو بازرگان نادۆزیه‌وه که هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیان هه‌بێت و کار بکه‌ن له پێناو خزمه‌تکردنی ئه‌و میلله‌ته ،
ده‌توانم بڵێم کۆمپانیاکانی کوردستان به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌لایه‌ن به‌رپرسه حیزبیه‌کانه‌وه قۆرخکراون و ، هیچ ململانێیه‌ک نییه و که‌سیش ناتوانێت سزایان بدات و کێبرکێیان له گه‌ڵدا بکات ،بۆیه کوردستان پڕاو پڕی که‌رسته‌ی خۆراکی به‌سه‌رچووی و ئافره‌ت و ماده‌سڕکه‌ره‌کان و ڤایرۆسی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر بووه و به‌شانازیه‌وه پشتیوانیان لێ ده‌کرێت !
ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پاڵپشتکردنی حیزبی ده‌سه‌ڵات له‌و کۆمپانیانه و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سی خۆیان و نه‌بوونی یاسای سزادان و په‌رله‌مانێکی سه‌ربه‌خۆی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنێکی بوێر وکاراما و چاڵاک !
عه‌دنان وه‌لی (بێباک)
ئوسترالیا
17/12/2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

