یەكێتى و پارتى تەنها لاشەیان پێ ئەگیرێ و ئەكوژرێ نەك فكرە و مبدأ
28/05/2009, 12:00 (GMT+1)

لەم رواگەیەوە حەز ئەكەم جەماوەر و هەردو حزبەكە ئاكاداربن لەوەى بەم رۆژگارە ئەو دو پارتە بەردەوامن لە راوەدونان و گرتن و ئازار و ئەشكەنجە دان و یان كوشتنى نەیارەكانیان بەڵام كورد واتەنى خەیاڵیان خاوە تەنها لاشەكانیان پێ ئەگیرێ وە ناتوانن مسقاڵە زەڕەیەك لە فكرە و پەیام و پەیڕەویان كەم كەنەوە.. بیگۆڕن.. یان بیسڕنەوە, بەزمانى خۆشیان كەئێستا گەیشتون بە كورسى دەسەڵات كاتێك لەسەر شاشەكان ئەدوێن ئەڵێن, "ئێمە خەباتمان كردوە و قوربانى و شەهید و زۆر شتى ترمان داوە با درێژە بەقسەكانم نەدەم" ئەى بۆچى بۆ نەیارەكانتان بە رەوا نابینن كە خۆرى ئازادیان لێهەڵبێت و دەسەڵاتە گەندەڵكەتان كۆتایى پێبێنن و فەرمان رەوایەتى بگرنە دەست. بۆ كاكە قابیلە ئێوە كراس بن و بڕ رابن بە بەرى ئەم میلەتە داماوەى كە رۆژانە دەیچەوسێننەوە.
چییە ئەترسم بڵێن خۆرى ئازادى بەشى ئەوان نەماوە.. خەیاڵتان خاوە ئەمجارەش خۆرى ئازادى هەمو رۆژێك بەیانیان هەڵدێت و ئێواران ئاوا ئەبێ بەم شێوەیە هەر بەردەوامە هەتا ژیان هەبێت و بەردەوام بێت.
جا بەس نەبو هەڵهاتنى خۆر و مانگ و رۆژ و شەو و هەواو شتە سەرەكیەكان كە ژیانى رۆژانەى مرۆڤى لەسەر بەندە لە دەستى حزبە دەسەڵاتدارە فەرمان رەواكانا نەبو.. ئەگینا ئەوانیشیان ئەكرد بە ئەمپێرو تۆسقاڵ و گرام و هۆقە و سەنتەرێكى دابەشكردنیان بۆ دا ئەنا لە هەمو پارێزگایەك ئەبوایە رۆژانە یان هەفتانە یان بەپێی ئەوكاتانەى كە خۆیان دایان ئەنا خەڵكانى رەش و روت و داما و بێ واستە بڕۆشتنایە بەشى خۆیان وەرگرتایە و لەهەمان كاتسشا بەرپرسە گەندەڵەكانیش بۆیان ئەچوە ماڵەوە و عەرەب واتەنى (فۆگاهە بۆسە).
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

