په‌نجه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح و قوله‌ی قافهکهی مه‌لا به‌ختیار،
08/04/2009, 12:00 (GMT+1)

بێگومان ئه‌م هه‌واڵه جاریکی تر ئومێد و تروسکای به‌خشیه‌وه به خه‌ڵکی ناڕازی که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به دڵنیایه‌وه پێکده‌هێنن،به پێچه‌وانه‌شه‌وه زه‌نگێکی ترسناکی دا به‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی و پارتی، هه‌ربۆیه زوو که‌وتنه‌خۆ و که‌وتنه پلاندانان بۆ به‌ر پێگرتنی،سه‌ره‌تا هه‌وڵیاندا له‌ڕێگای دانوسان حه‌سمی بکه‌ن دوای بێ ئومێد بونیان که‌وتنه هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌و خۆ گیڤ کردنه‌وه، هێشتا نه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کان و نه ڕۆژ و کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان دیاری کراوه که‌وتونه‌ته په‌نجه ڕاوه‌شان و خۆ به قوله‌ی قاف زان له‌به‌رانبه ئه‌م لیسته‌دا که به دڵنیایه‌وه ته‌عبیر له ته‌واوی خه‌ڵکی غه‌درلێکراوی کوردستان ده‌کات،به‌ڵام خه‌ڵکی ئه‌مرۆ وشیار و وچاوکراوهیه تا حه‌دیک کاغه‌زی سپی ده‌خوێننه‌وه،ده‌زانن ئه‌وه ئه‌وپه‌ڕی ترسنۆکی و وره بهردانیانه له به‌رانبه‌ر لیستی نه‌وشیروان موسته‌فادا،که ئه‌مرۆ بێ دوو دڵی ڕکه‌به‌ری هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداره له کوردستاندا،به‌ڵگه‌ش بۆ ڕاستی و دروستی ئه‌مه ئه‌وه‌تا جێگره دیپلماسییهکهی مامه و سه‌رۆکی به‌ناو ڕیکخراوه دیمۆکراسییه‌کانی یه‌کێتی پاوان کراو حه‌مله‌ی هه‌ڕه‌شه‌کانیان ده‌ستپێکرد، به‌خه‌یاڵی خۆیان وره‌ی داروخاویان به‌م که‌سانه ههڵدهسێننهوه ،خه‌یاڵیان خاوه،
ئه‌وه‌ی که پێویسته خه‌ڵکی کوردستان بزانێت ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕفتارانه‌ی که مه‌لا به‌ختیار و به‌رهه‌م ساڵح پیاده ده‌که‌ن زۆر به ساده‌ی وه‌ری بگرن چونکه ئه‌وان شه‌ڕی کورسیه‌کانی ژێریان ده‌که‌ن شه‌ڕی دۆلار و کوشک و شه‌وه سوره‌کانیان ده‌که‌ن،شه‌ڕی مان و نه‌مانی خۆیان ده‌که‌ن له کۆتای ته‌مه‌نی سیاسی‌یان،
8/4/2009
پێشمه‌رگه‌یه‌کی ڕه‌نج به خه‌سار،هه‌ولێر
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

