سه‌ت خۆزگه‌م به مهلهكییهت
07/05/2009, 12:00 (GMT+1)

- كاك وریا حه‌مه تاهیر ده‌نووسێت تاڵه‌بانی له نێوان هاوڵاتیو سوڵتان هاشم‌و فڕۆكه‌وانه‌كه‌دا گیانم كاكه تاهیر، ئایا ده‌زانیت كه سكاڵا له‌سه‌ر تاڵه‌بانی تۆماركرا به‌وه‌ی داكۆكی له‌سوڵتان هاشم كرد، كاتێك (جهریدهكهی حیزب) پاكانه‌ی كه‌سانێكی به‌ناوی ناوه‌ندی چاكه‌وه بڵاو ده‌كرده‌وه، كاكی سه‌رنووسه‌ری به‌ڕێزی هاووڵاتی مخابن رێنوێنی ده‌كردن‌و به‌ئیمه‌یل ده‌ستخۆشی بۆ ده‌ناردن، ئێستاش بابه‌ته‌كه‌ی به‌ڕێزت بووه به مانشێت له‌هه‌مان رۆژنامه، نازانم به كام گه‌مه‌یان بڵێم ئامین! ده‌ترسم رۆژێك بێت به‌وانه‌ی والێیان ده‌خوێنین بڵێین سه‌د ره‌حمه‌ت له گۆڕتان!
- كاكه نێچیرڤان بارزانی گۆتیسیاسهتی نه‌وتی شارستانی فاشیله وه‌ڵا وایه، چونكه كۆنتراكته فاشیله گوماناوییه‌كان كورد په‌سه‌ند ناكات، سه‌ر زه‌وی هه‌مووی برا، به‌شی نه‌وه‌كانی داهاتووش له‌بن زه‌وی تكایه مه‌به‌ن.
- مه‌لا سدیق كرا به رابه‌ری بزووتنه‌وه، گرنگ ئه‌وه‌یه كورسییه‌كه له‌ده‌ست بنه‌ماڵه ده‌رنه‌چێت، با هه‌ر پیرۆزی خۆیان بێت.
- یه‌كێتی 10000 ده‌مانچه له كرواتیا ده‌كڕێت، دیاره له‌جیاتی ریفۆرم فیلمی كابۆی ده‌رده‌كات، بۆ به‌زمی ده‌نگ كۆكردنهوهكهیه ئاگاداربن.
- ره‌ئوف سواره مه‌ولود له 27-7-1997ه‌وه له‌گه‌ڕه‌كی سهیتاقانی هه‌ولێر شوێنبزركراوه، تاوانی ته‌نها ئه‌وه‌بوو كۆنه پێشمه‌رگه‌ی ینك بوو، به‌سزمانه بۆ ماوه‌ی 6 مانگ سه‌فاو مه‌روای ئیمزاكردنی رێكخراوی ته‌عجیلیان پێی كرد، دوایی شوێن بزركرا، 5 منداڵی هه‌یه، هه‌دیه‌ی كچی ئه‌وكات ته‌نها 3 ساڵ‌بوو، ئێستا ده‌یه‌وێت چاوی به باوكی بكه‌وێته‌وه، تكایه چاره‌نووسی ئه‌مانه له پایماننامهی ستراتیژی جێبكه‌نه‌وه.
-دوای زیادكردنی بودجه‌ی حیزبه‌كان، یاسای حیزبه‌كان بێده‌نگی لێكرا، به ده‌ردی كه‌ڵه‌شێره‌كه‌ی نه‌نكم چوون، به چه‌وركردنی كۆمیان قوقهیان لێبڕا. چه‌وركردن هه‌میشه ئاوایه، هه‌موو قوقهیهك به مرۆڤ ده‌بڕێت، یاڕه‌بی كه‌س سه‌ردانی شیراتۆنو.... نه‌كات، نه‌ڕه‌ی وه‌ك شێر بێت، ده‌یكه‌نه مریشك.
گۆشه‌یه‌كه دوو هه‌فته جارێك له لاپه‌ڕه 17 ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه به ناوی هاواری به‌شمه‌ینه‌تان بڵاو ده‌كرێته‌وه .
http://www.awene.com/Goshekan.aspx?Jimare=17
دوا ژماره : ئه‌نفلۆنزای كورسی
http://www.awene.com/Rojname/171/17117.pdf
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

