ئایا كۆمه‌ڵه‌ش وه‌ك مجاهدینی به‌سه‌ر دێت,بانگه‌وازێكی به په‌له
31/07/2009, 12:00 (GMT+1)

له‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر ده‌سته‌واژه‌ی ناشرینم خوێنده‌وه"ئه‌وه‌نده كوردی ڕۆژهه‌ڵات له فڵان شوێن ده‌نگی دا,ئه‌وه‌نده سه‌ر به فڵان حیزب له فڵان شار ده‌نگی دا,ئه‌وه‌نده كوردی سوریا و توركیا ده‌نگیاندا",باشه خه‌ڵكانێك 18 ساڵ له وڵاتێك بژێن و له‌وه‌ش زیاتر سه‌ر به نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆت بن,ئه‌گه‌ر قه‌بوڵی ناسنامه‌ی تۆیان كردبێت بۆ مافی ده‌نگدانیان نه‌بێت,ئه‌وه ئه‌رك و واجبی من نییه لێی بپرسمه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌نگی به نهیارهكهشم دابێت.
به پێی هه‌واڵێك كه بڵاوكراوه‌ته‌وه هاووڵاتیانی زڕ گوێزهله داوای ده‌ركردنی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ن,ئه‌م هه‌واڵه ڕاستیش نه‌بێت سه‌ره‌تایه‌كی خه‌ته‌ر ناكه بۆ هاندانی خه‌ڵك و ئه‌مڕۆ به ناو داوای مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه,سبه‌ی به ناوی داخوازی مالكی و كردنه‌وه‌ی ڕێگا.
به‌هانه دۆزینه‌وه بۆ ده‌رپه‌ڕاندنی كۆمه‌ڵه"هه‌ر باڵێك بێت" كارێكی نا ئه‌خلاقییه و به‌شێكه له ڕێككه‌وتنامه‌كانی ئێران-ئێراق-توركیا,پێویسته حكوومه‌تی كوردستان به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت نه‌خۆشخانه و مزگه‌وت بۆ ئه‌وخه‌ڵكه درووست بكات و ژیانێكی سه‌ربه‌رزانه‌ش بۆ براكانمان له پارچه‌كانی دیكه دابین بكات.
به‌سه سوكایه‌تی به كوردستانیان له‌سه‌ر خاكی خۆیان
به‌سه تیرۆركردنیان
هه‌واڵه‌كان له‌م دوو لینكه بخوێننه‌وه:
http://www.knewsdaily.org/Direje.aspx?Jimare=59&Cor=Hewal
http://www.beyan.info/Direje.aspx?C=Hewal&J=520
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

