یه‌کێتی ده‌ستکه‌وتی چی بوو له خۆههڵواسیندا به لیستی هاوپه‌یمانیه‌وه
19/03/2010, 12:00 (GMT+1)

ئه‌م نوکته‌یه وه‌کو ئاهه‌نگی خۆشی یه‌کێتی و خۆههڵواسینهکهی به لیستی هاوپه‌یمانیه‌وه وایه به‌ڵام جیاوازیه‌کی که‌م هه‌یه له نێوانیاندا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه کوڕی نوکته‌که به مایه‌ی خۆیه‌وه هه‌ستاوه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌کێتی مایه پوچ بوو به خۆههڵواسینیهوه به لیستی هاوپه‌یمانی، به‌ڵام یه‌کێتی ئه‌و شکاندنه به‌سه‌ر خۆیدا ناهێنێت و سه‌رکه‌وتنی هاوپه‌یمانی کردوه به سه‌رکه‌وتنی خۆیان! سه‌رانی یه‌کێتی لایان وایه که خه‌ڵك نه‌فامه‌و ئاگای له دۆڕاندنه‌که‌یان نیه! به‌ڵام خه‌ڵك هوشیاره‌و ده‌زانێت به دوو حزبی زه‌به‌لاح و یانزه حزبی بچوك و کۆمه‌ڵێك ته‌زویر و تۆقاندن و پاره‌و ده‌مانچه به‌خشین و نانبڕین و ده‌یان ده‌ستدرێژی کردن، که‌چی هێشتا یه‌کێتی ده‌ستی له بنی هه‌مانه‌که ده‌رچوه، به‌هیواشی که جارێکی تر نه‌توانێت له‌سه‌ر پێێ خۆی هه‌ڵبستێته‌وه، چونکه ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیان ماون ته‌نها بۆ پاره‌و به‌رژه‌وه‌ندی له‌گه‌ڵیانن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

