31 ى ئاب كۆرەوى دووەمى جەماوەربوو
08/06/2009, 12:00 (GMT+1)

باشە خۆ ئەوانە لەرۆحى ئەقڵ و بیرو باوەرەوە بەخوێنى یەكتر تینووبوون ! بەخواسەیرە ! ئەبێ كوردایەتى و حیزبایەتى بەمشێوەیەبێ ؟ قسەیەكى مەسعوده هی ئیدریسه نازانم بیركەوتەوە كەساڵى حەفتاكان باسى كردبوو لەدیوى ئێران ووتبووى (من ئەگەر شۆڕشم پێنەكرێ شۆرش تێك دەدەم) ! بەڵام كە ئەم دوو دكتاتۆرە یەكیان گرت لەترسى دەرنەچوونیان بووە وەكە مرۆڤ كەبیر لەبەرهەمى ئەم دوو دكتاتۆرە دەكاتەوە رووبارى خوێنى ئەم هەموو گەنج ولاوە بێتاوانەى پێ هەڵبەست . تۆ بڵێى لەهەڵبژاردنى ئەمجارە ئەم هەموو خاوەن شەهیدەى كەبەدەستى هەردوو دەسەڵات شەهید كران دەنگ بدەن بەم دوو دەسەڵاتە باوەر ناكەم كە خەڵكانێك رۆڵەكانیان لەدەست دابێ بەهۆى شەرى براكوژى دەنگیان پێبدەن بەبۆچوونى خۆم وای دەبینم و هەرواشە یەكبوونى ئەم دوو بنەماڵەیە بەدایەزینیان بەیەك لیست گەورەترین زیان بوو كەلەخۆیاندا بۆ بەدەست هێنانى دەسەڵاتیان چونكە جگە لەكەس وكارى شەهیدو ئەنفال جەماوەریش لەهەردوو دەسەڵات زۆر بێزارن وەباش ئاگادارن كەسەركردەى هەردوو حیزب لەجاشایەتى درێغیان نەكردووەچى باشیان بۆ ئەم میللەتەش نەكرد بۆیە لەترسى دەرنەچوونیان پەنا بۆ هەموو سەرلێشێوانێكى خۆیان دەبەن هەروەك چۆن پارتى داواى هاریكارى لەرژێم كرد ببێ بەهاوپەیمانى بۆ لەناو بردنى رۆڵەى كورد دورنیە پەنا بۆ هەموو كارێك ببەن كە دوربێ لە بیرو هزرى جەماوەرى گەلەكەمان من لەم سایتە جوان و رەوان بێژەوە كە ڕاستگۆیى و بیرى ئێمەیە شۆرشگێرانە بانگەواز دەكەم و دەڵێم ئەوى جەماوەرى خۆراگرى كوردستان كاتى دەنگ دانت بۆسەر سندوق دەنگ مەدە بەلیستى كوردستانى چونكە ئەوان كوردستانى نین بەس بەناو نەبێ ئەوەى پەرۆشى كوردو كوردستانى بێ ستەم ناكات و جەماوەرەكەى ناچەوسێنێتەوە جاێكى تر دەڵێم دەنگ مەدەن بەولیستەو دەنگ بدەن بەلیستى گۆڕان هەربژى كاك نەوشیروان ئێوەش هەرشادو سەركەوتوو بن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

