" ئیمپراتۆریەتى میم " مس(تەفا وعود و رور)
23/12/2010, 12:00 (GMT+1)

وەلێ ئەم بەناو سەرۆكە فس فس پاڵەوانانەى ئێمە ، ئەم گورگە چاو زەقە سنگ دەرپەرێِنەى بەناو سەرۆكى هەرێم و كوردستانە جاڕى ئیمپڕاتۆریەت لێ ئەداو بانگەشەى ئەوە ئەكا گوایە مستەفاى باوكى و مەسعود خۆی و مەسروورى كوڕ و لە وێشەوە بۆ كوڕەزا تاپۆى كوردایەتیەكەیان پێ یەوەو هەر ئەوانن كە ئەبێ بۆ ئایندەش سەركردایەتى بزووتنەوەى كوردایەتى بكەن و ئەوەى مچەى باوكیان پێ رانەگەیشت بەكوردى بكا ئەمان تەواوى بكەن ! بێ شەرمانە ئەڵێن باوكمان لە سەر كەركوك سەرى نایەوە ، ئاخر ڕووتان ڕەشبێ مچەى باوكتان بە شاى گۆڕ بەگۆڕى وت : پێڵاوەكانى تۆ لە كوێ بێ سەرى من لەوێیە ، بۆیە باوكتان سەرى لەسەر پێڵاوەكانى شا نایەوە نەك كەركوك ! مێژووى گفتوگۆ و ئەو بابەتانەى كە بوونەوە هۆى لەبار چوونى گفتوگۆى بارزانى و بەعس ئەوەندە كۆن و تەلیسماوى نەبوو ، بۆ سێ پارێزگاكەى سلێمانى و هەولێر و دهۆك) دەسەڵاتى دایە بارزانى سێ پارێزگار دابنێ ، دەربارەى كەركوك بەعس رازى بوو ئیدارەیەكى بەناو هاوبەش پێك بهێنێ بەكاتى ، بەڵام دواتر لەوەش پاش گەز بۆوە ، چونكە بەعس لەماوەى ئەم 4 چوار ساڵەدا توانى لەڕووى ئابووریەوە لە 1/6/ 1972 نەوت خۆماڵى بكاو ئیمتیازى دەرهێنانى نەوت لە كۆمپانیا ئینگلیزیەكان بستێنێتەوە و داهاتەكەى هەمووى بۆ عێراق بێت ، لە ڕووى سیاسیەوە پەیوەندى توندو تۆڵى لەگەڵ یەكێتى سۆڤیەت و زۆربەى وڵاتاند ا دامەزراندو دۆستێكى زۆرى پەیدا كرد و خەباتێكى دپلۆبەعسیانەى فراوانى لە دژى كوردوئەوانەى پشتیوانى دەكەن ئەنجامدا و، لەسەرئاستى ناوخۆ دامو دەزگاى حكومى و حزبى بەرفراوان و تۆكمەى پێكهێنا ، چەك و هێلیكۆپتەر و فرۆكەى مێكى دوا مۆدێل و پێشكەوتووى سۆڤیەتى كڕى ، جۆشوخرۆشی شوڤینى و بەعسیانە و عروبەى لە سەر ئاستى عەرەبى عێراقى بەشێوەیەكى رێكخراو و دارێژراو پیادەكرد و سازو ئامادەى كرد بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەكى لەگەڵ كوردا .....تاد ، بۆیە بەعس زۆر بێ باكانە و بێ منەتانە لە نیوەى دووەمى ساڵى 1974 جاڕى شەڕكردنى داو دواى نزیكەى تەنها(6) شەش لە ئازارى 1975 دا مچەى باوك ئاڵاى خەجاڵەتى هەڵكرد و شۆڕشێكى تەمەن 14 چواردە ساڵەى گۆشاوگۆش سەربڕى و خۆێنى بنەماڵەى فاخیر مێرگەسووریشى كردە قۆچى قوربانى شكست و ئابڕو چوونەكەى ! ، سەرۆكى باوك نۆكەرى شا و خۆت سەرۆكى 31ى ئاب و نێچیر هاوەڵى عودى و قوێى ، سیداد و هوشیار ى هەمیشە لە مەلهاكان كەوتوو ،لاف و گەزافى حزبی رەها و مافى چارەى خۆنوسین و دەوڵەتى كوردى و ئیمپراتۆریەتى چى لێ ئەدەى ، ئیمپراتۆریەت بەپیاوى خیانەتكارو ترســنۆك و دز و پیاوكۆژ و درۆزن ناكرێ ، كوردایەتى و كورد بوون پیاوى خۆى ئەوێ سەرۆكى بنەماڵە ، یەكێ لافى ئیمپراتۆرى و حزبى قائد لێ ئەدا كە رابردووى ئەوەندە بۆگەن نەبێ ، پەرێزى خاوێن بێ و مێّووژ و ژمارەى وەكو (66 و 74 و 31) و ئائەمانەى تیا نەبێ ، یا رۆژێ تەماتە باران نەكرابێ و نەى قوچاندبێ ! خۆتان لە ئێمە باشتر خۆتان ئەناسن بەڵام قەدەرى ئەم میللەتەى ئێمە ئاوا كەوتۆتەوە كە پیاوى وەكو ئێوەى ببێ بەشوانى و ئێوەش ئەوەندە ناكەس بەچە و بێ شەرم و دز و درۆزن دەرچن ، ڕاستیان فەرمووە ئەگەر ئێمە خۆمان نەچەمینەوە پیاوى وەك ئێوە ناتوانێ بێتە سەر پشتمان . بەڵام دوا وتە و پێشهاتم بۆ ئێوە و گەلەكەم ئەوەیە كە ئێوە بە یابەدەردى سەدامى دۆستان ئەچن و سەروەت و سامانەكانتان بەتاڵان ئەبرێ و خێزانەكانتان ئەتك ئەكرێت یا ئێمە بەترسنۆكى سەر ئەنێنەوە !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

