بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی کۆتایی پێ هات کێ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کۆتایی پێ دێنێت؟
12/05/2010, 12:00 (GMT+1)

میلله‌تی ئێمه ده‌بێت له‌وه ووشیار تربن که دابنیشن به‌دیار موچهیهکهوه که حزبه‌کان وه‌کو خێر پێدان ده‌دات له پێناوی ئه‌و موچه‌یه بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن،ده‌بێت خه‌ڵکانی ناو پارتیش بگه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که چیتر ده‌سته‌ڵاتێکی تیرۆریست ومیلله‌ت کوژ نابێت له حکومدا بمێنێت،ده‌بێت بگه‌نه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که لاوازبوونی ده‌سته‌ڵاتی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه به قازانجی هه‌موو کورده ،ده‌بێت غیره‌ت بتانکرێت و له‌و حزبه جیاببنه‌وه بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هیچ نین به ئێوه‌وه شتن،توانای ئێوه‌یه وای کردووه ئه‌وانیش زیاتر پشت قایم بن،ئه‌وه‌تا لاواز بوونی یه‌کێتی پشتی ئه‌وانی هێنده‌ی تر قایم کردووه چاونه‌ترسانه به‌ڕۆژی ڕووناک تیرۆر ده‌که‌ن و حساب بۆ قانوون ناکه‌ن.بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی کۆتای‌یان پێ هات زیاتریش لاواز ده‌بن،که‌واته ئه‌وه‌ی ماوه که ده‌بێت بنه‌ماڵه‌ی بارزانیش کۆتای‌یان پێ بێت،بۆ ئه‌وه‌ی کوردستان بکه‌وێته ده‌ستی خه‌ڵکی خۆیی و له ده‌ستی بنه‌ماڵه‌یی ڕزگاری بێت.چیتر ئێوه‌ش پێویستتان به‌وه نابێت که حزب خێرتان پێ بکات و مووچه‌تان بداتێ
ئێوه پاره‌ی خۆتان بۆ خۆتان ده‌بێت و بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێکیش منه‌تتان به‌سه‌ردا بکات.
ده‌بێت پێش ئه‌وه‌ی داوابکه‌ن که وه‌زیری ناوخۆ ده‌ست بکشێنێته‌وه ده‌بێت داوا بکه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێم و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌ست له هه‌موو پله‌کانی خۆیان هه‌ڵبگرن.ئه‌مه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌یکه‌ن به‌رامبه‌ر به ئێوه ئه‌وپه‌ڕی بێ مۆڕاڵییه،که‌واته ئێوه چۆن داده‌نیشن له ژێر حوکمی بێ مۆڕاڵهکاندا.
ئه‌وه‌تا دوو که‌ناڵیان بۆ کردونه‌ته‌وه له‌و موخه‌ده‌راته ترسناکتره که ڕژێمی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بڵاوی ده‌کاته‌وه.هه‌ر له دوای تیرۆرکردنی سه‌رده‌شته‌وه به‌رنامه‌ی ئه‌ڤین ژن و ژیان هه‌روه‌کو پیشه‌ی جارانی به‌رنامه‌ی کرد بۆ پاکانه له ده‌سته‌ڵات،ده‌ڵێت شته‌که واگه‌وره مه‌که‌ن با ده‌سته‌ڵات لێکۆڵێنه‌وه بکات له ڕووداوه‌که من نازانم ئه‌مانه له کوێی گادا نوستون یاخود خۆیان گێل ده‌که‌ن.باسی کام ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که خۆی سه‌رده‌شتی کوشت؟وه‌کو ئه‌وه وایه یه‌کێک من بکوژێت به بکوژه‌که‌م بڵێن لێ کۆڵینه‌وه بکه بزانه کێ شۆخانی کوشتووه ؟که‌واته بۆ خۆتان هه‌رده‌بێت چاوه‌ڕێی لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن.ئه‌گه‌ر چی من دڵنیام ئه‌ڤین ئاسۆ له‌بری ئه‌وه‌ی دوو ماستاوچی بۆ ده‌سته‌ڵات بهێنایه که دوایان ده‌کرد بڕیاری پێش وه‌خته نه‌درێت شته‌که گه‌وره نه‌کرێت،کۆمه‌ڵێک که‌سی بهێنایه باسی هۆکاره‌کانی کوشتنی زه‌رده‌شتیان بکردایه ئه‌وه جارێک تر خۆی نه‌ده‌بینیه‌وه له‌و تیڤییهدا،باشتر وابوو خۆی نه‌دایه له قه‌ره‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.نه به‌چاک نهبهخراب و به‌رنامه‌ی له‌سه‌ر دانه‌نایه.
ئایا میلله‌تی کورد پێویستی به‌و جۆره که‌ناڵانه هه‌یه له نمونه‌ی کۆڕه‌ک و که‌ناڵ چوار؟ئایا ئه‌مه ده‌ستی دووژمن نییه دروستکردنی دوو که‌ناڵی به‌وشێوه‌یه؟ه ته‌ئکید له‌وه ده‌که‌نه‌وه که کورد نابێت چیتر بگری،نا کورد هێشتا پێویستی به‌و که‌ناڵانه نییه،کوردپێویستی به‌وه‌یه هه‌میشه نه‌وه‌کانی ووشیاربکاتهوه هه‌میشه پێی بڵێت که تۆ داگیرکراویت که تۆ هه‌موو ڕۆژێک چه‌نده‌ها برات له به‌شه‌کانی تری کوردستان له سێداره ده‌درێن،نه‌ک فێری کۆیله‌بوونیان بکات بۆ ده‌سته‌ڵات ،دووعا بۆ سه‌ید مه‌سعودبارزانی بکات خوا ته‌مه‌ن درێژی بکات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێکی تر خیانه‌ت بکات و خه‌ڵک تیرۆر بکات.
بێینه سه‌ر خاڵێکی تر ئه‌ویش ده‌زگاکانی موخابه‌راتی پارتی و یه‌کێتییه،له هه‌موو دنیا ده‌زگا موخابه‌راتییه‌کان خزمه‌ت به‌و ووڵاته‌که‌ی خۆیان ده‌که‌ن به‌ڵام ئه‌مه‌ی ئێمه به پێچه‌وانه‌وه کاریان تیرۆرکردن و ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵکی ووڵاته‌که‌ی خۆیه‌تی،جێگه‌ی خۆیه‌تی پێش هه‌ر شتێک داوای یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌زگایه بکه‌ن و له ژێرده‌ستی حزب ده‌ربهێنرێت.
ئه‌وه‌ی ماوه ده‌بێت ئێوه‌ی میلله‌ت بگه‌نه بڕیارێکی یه‌کجاری که نابێت هیچ بنه‌ماڵه‌یه‌ک ده‌سته‌ڵاتیان هه‌بێت له کوردستاندا،جا ئاخۆ جه‌لالی بێت یاخود مه‌لایی.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

