پرسیارێکی شەرعی لە برادەرانی یەکگرتوو: ئەرێ پارەی دزراو حەڵاڵە یان حەرام؟
11/12/2011, 12:00 (GMT+1)

لەبەر ئەوەی ئەو دۆستەم خزمایەتیەکی لەگەڵ ئاین و شەریعەتیشدا هەیە ، پێم گوت هاوڕێم : من لە ڕووی ئەخلاقی و یاسایی و کەمێکیش ئایینیەوە دەزانم کە پارەی دزراو، ماڵی هەتیو و ئەمانەتی خەڵک نابێت مامەڵەی پێوە بکرێت ، تۆش کۆلیژی شەریعەت لە هەشتاکاندا لە بەغدا تەواو کردووە ، پێم ناڵێیت پارەی قەرەبووکردنەوەی بارەگا سوتاوەکانتان بە چ پارەیەک قەرەبوو دەکرێتەوە؟ ئەو پارەیە حەڵاڵە یان حەرام؟ خۆ مەگەر یەکێک حەبێ گێلێتی خواردبێ ، دەنا ئەزانێ ئەو پارانەی لە دەستی بنەماڵەی پارتیدایە پارەی دزراوی خەڵکە و لەو پارە دزراوەشە قەرەبووتان دەکاتەوە! تو ئیمانتان ئەو پارەیە لە ڕووە شەرعییەکەیەوە حەڵاڵە یان حەرامە؟ .
لەسەر داوای هاوڕێکەم کە بە پێکەنیەوە گوتی: دەزانیت ئەتوانم وەڵامی ڕاست و دروستت بدەمەوە ، بەڵام حەزدەکەم ئەو پرسیارەت بکەیتە نووسینێک و ئاڕاستەی سەرانی یەکگرتووی بکە ، کە پرسیارەکەت بڵاوکردەوە ، منیش تەلەفۆنت بۆ دەکەمەوە و وەڵامەکەیت بە تێر و تەسەلی ئەدەمەوە.
وامن ئەو پرسیارە شەرعیەم ئاڕاستەی سەرانی یەکگرتوو کرد و بڵاویشمان کردەوە ، چاوەڕوانی هەڵوێست و تەلەفۆنەکەی تۆش دەکەم.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

