گۆڕان دوایین بزمار لە تابووتی ئۆپۆزسیۆن لە كوردستان
20/10/2009, 12:00 (GMT+1)

بۆیە پاش سەرف كردنی ملیۆَنەها دولار لە پارەی دزراوی كوردستان بۆ ئەو ڕاوێژو ڕاوێژكاریە گەیشتن بەوەی كە موعارەزەیەك دروست بكرێت لەژێر ركێفی خۆیان و كەسانێك بن كە تا دوێنێ غەرق بوون لە گەندەڵی و بۆ ئەوەی جاریكی تر و تا ماوەیەكی دوورتر كەس متمانەی نەمێنێت بە معارەزە بۆیە من دەڵێم ((گۆڕان گەمەیەكی زۆر پڕۆفیشناڵی تۆپ نهێنی دەسەڵاتی مافیای كوردستانە دژی میلەتی كۆڵەوار)).
ئەگەر وانیە ئەی بۆ ئەو هەموو هەرایەی كەپێش هەڵبژاردن بیستمان لە گوڕان كەچی پاش هەڵبژاردن هیچی دیارنیە خەڵكی پێشبینی دەكرد ئەگەر گۆڕان پێنج كورسی بێنێت ئەوە هەرچی گەندەڵ ودز هەیە دیداتە دادگا بەڵام بینیمان بیست وپێنج كورسی هینا و هیچیش دیار نیە!!! باشە من ئەڵێم كەسانێك چەندین ساڵە خۆێان دزو گەندەڵن ئێستا چلۆن و بە چ شێوەیەك ئەتوانن گۆڕانكاری بكەن؟؟؟!!!!!!!!!!!!!!!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

