بە خوا مامە ئەم جارەش خۆت فرۆشتۆتەوە !
24/05/2009, 12:00 (GMT+1)

دوای دوو سعات لە چاوەڕوانی بەڕێز مام جەلال هات و كۆبونەوەكە دەستی پێكرد بە چەند قسەیەكی جەمیل هەورامی كە بە ناوی ئێمەی كرد هەرچەندە ئێمە بێبەرین لەو وتانەی ئەو . ئەوەی بە لای ئێمەوە نامۆ بوو بوو ئەوە بوو مام جەلالی ئەمڕۆ وەك كادیرێكی پارتی دەردەكەوت و ڕیكلامی بۆ مسعود بارزانی دەكرد و داوای لێمان دەكرد كە لە هەڵبژاردن دا دەنگ بۆ ئەو بدەین .
بەڕاستی ئەوەی مام جەلال دەكات خیانەتێكە بەرامبەر بە خوێنی شەهیدانی وەك (سمایل وەرتی و علی نەبی و حسن كوێستانی و رەحمان سەیدەو شێخ شوان و ڕێباز).
بۆیە بەلێن دەدەین بە لیستی گۆڕان كە بە هەمان ئەو ڕۆحیەتەی كە كاتی خۆی تێكۆشاین دژی ڕژێمی بەعس و دوژمنانی یەكیەتی بە هەمان ڕوحیەت تێدەكۆشین دژی جاش بارزانیەكان و داوێن پیسان.
پێشمەرگەیەكی كۆنی ئامادەبووی كۆبوونەوەكە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

