قوباد تاڵه‌بانی: گه‌وره ئاو ئه‌ڕژێنێ و بچوک پێی تیا ئه‌خشێنێ!
15/01/2010, 12:00 (GMT+1)

وه‌ک دیاره ئه‌م که‌لتوره‌ی ڕۆژئاوابریتی بوه له هه‌میشه هه‌وڵی تاک، بیری تازه و سه‌ربه‌خۆیی، لاسایی نه‌کردنه‌وه‌ی گه‌وره‌کان، دۆزینه‌وه‌ی خودی خۆ، گه‌ڕان به‌دوای حه‌زه‌کانی خۆ ، خۆدروست کردن و خۆسه‌لماندن.
ڕه‌نگه هه‌موان کۆک بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی کۆچ کردنی کوردان بۆ هه‌نده‌ران بێ سێ و دو به زه‌ره‌ری خه‌ڵکی کوردستان که‌وتۆته‌وه و گورزی کاریگه‌ری له پێشکه‌وتن و به‌ره‌وپێش چونی میلله‌ته‌که‌مان داوه، ته‌نها سودمه‌ند بونێ له کۆچکردنی کوردان بۆ ڕۆژئاوا له‌وه‌دا یه که تاکه‌کانی کورد چه‌ندێ لایه‌نه باشه‌کانی کلتوری ڕۆژئاوا یان وه‌رگرت و بونه نمونه‌ی که‌سانی پێشکه‌وتو و دڵسۆز و کارا و له‌خزمه‌تی پێشکه‌وتنی میلله‌ته‌که‌یاندا به‌کاریان هێنا. دیاره لێره‌دا ڕوی ده‌ممان له ته‌واوی تاکه‌کانی میلله‌ته که‌یه به‌تایبه‌تی ڕۆشنبیر و خه‌ڵکه به‌تواناکان. هه‌ربۆیه ده‌پرسین ئاخۆ سه‌رانی ده‌سه‌ڵات تاچه‌ند نه‌وه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌م کلتوره به خێو ده‌که‌ن. نمونه‌ی ئه‌مانه قوباد تاڵه‌بانی، گه‌وره بو له‌ڕۆژئاوای ئه‌وروپا و په‌روه‌رده بو له ناو ئهوکلتوره ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ لهشانازیهی ئه‌وروپا ، چه‌ند تیاقوڵ بۆته‌وه و چه‌ندێ له که‌سێکی ئه‌وروپی و به‌تایبه‌تی هاوڵاتی و په‌روه‌رده‌ی به‌ریتانیا ده‌چێ؟
بۆوه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌که‌ین که له قوباد تاڵه‌بانیان پرسی "تۆ چۆن بویت به نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم له‌پایته‌ختی ئه‌مریکا؟" به ده‌می ته‌ته‌ڵه و له‌رزه‌وه ونه‌یزانی چی بڵێ، وتی "من ئاگام له هیچ نه‌بو، هه‌ر پێیان وتم بڕۆ بۆ ئه‌مریکا و تۆبوی به نوێنه‌ری حکومه‌تی هه‌رێم!" به‌ڵێ خوێنه‌ران، قوباد ته‌ڵه‌بانی گه‌وره بوی که‌لتوری ئه‌وروپا جانتاکهشیان بۆ پێچایه‌وه، که پڕبوله( خه‌نده‌ی دزراوی منداڵانی گه‌رمیان) ملیۆنان دۆلاریان دایه‌و بوه که‌سی یه‌که‌م له ئۆفیسی حکومه‌تی هه‌رێم له واشنتن. ئالێره‌دا گه‌وره‌کانی چۆن ئاویان بۆ ڕشتبو، قوبادی له‌سه‌ر پاره‌ی میلله‌ت خه‌وتو ، له به‌دبه‌ختی میلله‌تی کورد، ئه‌توت نه‌ک هه‌ر ئه‌وروپا، به‌ڵکو شاریشی نه‌دیوه، کوت‌و مت باوکیه‌تی و له‌به‌رده‌م ئه‌مریکیه‌کان و بێگانه ڕێویهو و کاتێکیش پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرینی وه‌ک هه‌ردی نوری و هاوه‌ڵه‌کانی ڕه‌خنه‌ی لێده‌گرن ، به‌زمانی جنێو و قسه‌ی ناشرین و هیچ حساب نه‌کردنێ بۆ خه‌بات و زاناییان ، هه‌ر هیچ نه‌بێ ده‌مێکه له ناوچه‌که دا ده‌ژین و که‌سه‌کان و ڕه‌وه‌نده‌که ده‌ناسن. به‌ڵی به‌ڕێزان قوباد تاڵه‌بانی له باتی چونه‌وه ناو ڕه‌وه‌نده‌که بۆ بانگه‌شه‌ی حیزبی و سیاسی و گوێگرتن له ڕه‌وه‌ندی کوردی، له خزمه‌ت چاک کردنی په‌یوه‌ندیه کوردانهییهکان و له وێوه هه‌نگاو نان بۆ دروست کردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کوردی یه‌کگرتو، دامه‌زراندنی لۆبی کوردی، وه‌ک چۆن پلانیان بۆ داناوه سه‌رانی ده‌سه‌ڵات ،وه‌ک هه‌میشه که چۆن باوه‌ڕیان به هێزی جه‌ماوه‌ری نه‌بوه، هانیان دا به نزیک بونه‌وه له بێگانه‌کان و ماستاو کردن بۆ لۆبی جوله‌که و بون به دۆستی بێگانه له ڕێکه‌ی پاره به‌خشینه‌وه، چونکه به‌بڕوای ئه‌وان هه‌ر ئه‌مه شتێکی باشه و ڕه‌وه‌ندی کورد کێ یه وبه‌که‌ڵکی چی ێ!
به‌ڵێ قوباد تاڵه‌بانی که‌وته ته‌خشان و په‌خشان کردنی داهاتی پشت پێوه نهیهشاوی میلله‌ت و هه‌رڕۆژی له مناسهبهت و ئاهه‌نگێ به دزی ڕهوهندهکهوه پیاوه‌تی به ئاوی حه‌مامه‌وه ده‌کا و بۆ مه‌به‌ستی حیزبی و بنه‌ماڵه پاره ده‌به‌خشێته‌وه ، به‌و نیازه‌ی دۆست بۆ سه‌رانی ده‌سه‌ڵات په‌یدا بکات. نمونه‌ی زۆرتان له پاره به‌خشینه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بیستوه و لێره‌دا نه پێویستی نازانین دوباره‌یان بکه‌ینه‌وه. له کاتێکدا هه‌موان ده‌زانین ڕوکردنه‌وه له ڕه‌وه‌نده‌که و بونی جه‌ماوه‌ر له ده‌وری ده‌سه‌ڵات ته‌نها و ته‌نها زامنی سه‌رکه‌وتن و پاڵپشت بۆ حکومه‌تی هه‌رێم مسۆگه‌رده‌کا، قوباد تاڵه‌بانی و ته‌نانه‌ت ته‌واوی ئه‌مریکیه‌کانیش ئه‌مه ده‌زانن، به‌ڵام بۆ نا ئه‌وه ده‌سه ڵاتی سیاسیه و وای ده‌وێ، و قوباد تاڵه‌بانیش هیچ شتێکی تازه له‌م بواره‌دا ناهێنێته ئاراوه. له‌کاره هه‌ره‌گرنگ و ، به‌لای خۆی، پڕ بایه‌خه‌کانی قوباد ، دۆزینه‌وه‌ی که‌سه قه‌ڵه‌م فرۆشه‌کانی بێگانه، که له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و بنه‌ماڵه بنوسن و به شان و باڵیاندا هه‌ڵبده‌ن. دیاره ڕۆژئاواش پڕێتی له‌م جۆره مرۆڤانه که بۆ پاره درۆ ده‌نوسن. سه‌یر تر له مه کاتێک ڕه‌وه‌نده‌که ، ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ش، ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ئاهه‌نگێ بگێڕێ ئه‌وا ده‌بێ به پاره‌ی کۆکراوه‌ی خه‌ڵکه‌که خۆیان بکرێ و ئیداره‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم هیچ یارمه‌تی نادات. نه‌ک هه‌ر ئه‌مه به‌ڵکو لێره له ئه‌مریکاش ئیداره‌که‌ی قوباد به‌رده‌وام خه‌ریکی زانیاری کۆکردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر خه‌ڵک و ده‌گه‌ڕێن بزانن کێ نه‌یاره لێی بده‌ن وکێ یه‌کیتی نه‌ماوه، له ئه‌مریکا بێ یان کوردستان، معاشی پێشمه‌رگایه‌تیه‌که‌ی ببڕن، نمونه‌ی له‌مانه زۆرن و له به‌ر چاوترینیان ڕێگرتن له وه‌رگرتنی یارمه‌تیه‌که‌ی به‌ڕێز مامۆستا شێرکۆ، پێشمه‌رگه‌و کادری کۆنی ی.ن.ک ، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێزی هه‌واداری گۆڕانه. له ویژدانتانه‌وه به‌ڕێزان ئه‌مه کاری ئهندزیارێکی میکانیکه که له ئه‌وروپا په‌روه‌رده بوبێ و له واشنتن له‌سه‌ر دۆلاری میلله‌ت بخه‌وێ؟ بۆ زانیاری زۆرترتان مامۆستا شێرکۆ ئێستا دوچاری نه خۆشی بوه و ناتوانێ کاربکات، قوباد و یه‌کێتی ئه‌مڕۆ له هه‌موکاتێ زۆرتر دژایه‌تی ده‌که‌ن.
به‌ڕێزان نه‌ک ڕه‌وه‌نده‌که قوباد تاڵه‌بانی هێنده له خه‌می کۆمیته دونهفهر و نیوه‌که‌ی واشنتن یشدا نیه‌و هه‌ر ڕۆژی کارهستێکیان به‌سه‌ر ده‌هێنێ و ئه‌مانیش له خه‌ڵک زۆرتر له ناوخۆیاندا له‌هه‌مو که‌س نا ته‌با تر و سوکایه‌تی به‌یه‌کتریه‌وه ده‌که‌ن.
له وتاری داهاتودا له‌سه‌ر کۆمیته دونهفهر و نیوه‌که‌ی یه‌کێتی له واشنتن ده‌نوسین...
له کۆتاییدا ده‌ڵێین چه‌ند مییللهتهکهمان به‌دبه‌خته و بۆ ده‌بێ قوباد تاڵه‌بانی لاسایی ئه‌قڵیه‌تی په‌نجا و شه‌سته‌کانی چاخی ڕابوردو بکاته‌وه. چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌م مرۆڤه وه‌ک ئه‌وروپیه‌ک بیری بکردایه‌وه و ئه‌و پله و پایه‌ی هه‌یه‌تی به‌م شێوه ڕۆژئاواییه ئاراسته بکردایه و ڕه‌وه‌ندی کوردی له خۆی کۆبکردایهوه ، دڵنیاین له پێش هه‌مو که‌سێکه‌وه خۆی سودمه‌ند ده‌بو. ئه‌وکاته پێویستی پێنه‌بو خۆی به ده‌سه‌ڵاتی باوکیه‌وه ببهستێتهو به دڵنیاییه‌وه شوێنگه‌یه‌کی له ناو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی دا خۆی بۆ خۆی دروست ده‌کرد و دوای باوکی ژیانی بۆ ده‌نوسرا، به‌ڵام به داخه‌وه خه‌ونی ئێمه هه‌ر خه‌ونه و تازه وا خۆری باوکی ئاواده‌بێ و ئه‌میش کارێکی وای نه‌کرد داهاتوی خۆی دروست کا و له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ڕه‌وه‌نده‌که ته‌نانه‌ت ئاماده نیه خواحافیزیشی لێ‌بکا!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

