مه‌سعودبارزانی سه‌رۆکایه‌تی کردۆته په‌ناگایه‌ک بۆ خزمه‌تی خۆیی و ئه‌و باندو تهجهموعاتانهی که گۆزه‌کانیان به‌نیوه ده‌زانن
13/08/2009, 12:00 (GMT+1)

گه‌لێکیش سه‌رکرده‌ی سه‌ر نهکهوتومان بینی که هیچیان به‌هیچ نه‌کرد ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌زو ئاره‌زوه‌کانی خۆیانیان ده‌سه‌پاند به‌سه‌ر تاکه‌کانیاندا که حه‌زیان لێ نه‌کردوه‌و له‌گه‌ڵ ئارهزویاندا نه گونجاوه و هه‌رده‌م په‌یوه‌ست بون به‌کۆمه‌ڵێک که‌سه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ش له زائیدی نیشانهیاندا بوون و له هه‌مانکاتیشدا له‌هه‌مو پرس‌و رایهکدا هه‌ر ئه‌و که‌سانه موستهشارور ێنمایی که‌ریان بو . بۆیه پێویسته سه‌رکرده یه‌که یه‌که‌ی تاکه‌کان بناسێت و که‌س له که‌سی تر جیا نه‌کاته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سته ده‌سته‌و گروپ گروپ له نزیکه‌وه بناسێت و گوێبیستی کێشه‌و که‌مو کوری و ده‌ست له سه‌ر خاڵه لاوازه کان دابنێرێ ئه‌وا پرۆسه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی وره‌و گیانی مه‌عنه‌وی زیاتر رو له گه‌شه کردن ده‌کات ، خۆ ئه‌گه‌ر سه‌رکرده نه‌یتوانی پێداویستی ونیشانه‌کانی که‌سایه‌تی ودیدو بۆچون پر چه‌ک بکات ئه‌وسا ناتوانێ به باشترین شێوه تاکه‌کانی خۆی کۆنترۆڵ بکات، چونکه ناسین به میزاج جگه له گه‌رانه‌وه بۆ دواوه هیچ قازانجێکی تری نیه.
تێکه‌ڵ بون و روبه‌روبونه‌وه‌ی سه‌رکرده له گه‌ڵ تاکه‌کانیدا هه‌لێکی زێرینی بۆ ده‌ره‌خسێنێ که له‌نزیکه‌وه چاودێری له حه‌قیقه‌تی رفتاره جۆراو جۆره کانی تر بکات و به ئاسانترین شێوه ئاگاشی له هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رژه‌وه‌ند په‌رسته کانی دیکه‌ش ببێت و له‌کارو رفتاری رۆژانه‌شیان به ئاگابێت، ئه‌مه‌ش باشترین رێگایه بۆ ئه‌وه‌ی هانیان بدات ئازار‌و ژان و نهێنێهکانیان بۆ ده‌ر ببرێت.
بۆیه ناسینی تاکه‌کان له لایه‌ن سه‌رکردوه مانای ژیانه له گه‌ڵ ئه‌و کهسهداو هه‌ست کردنه به هه‌سته کانی و ئازار چه‌شتنه له‌گه‌ڵ ئازاره‌کانی.
دهردهداریش هه‌میشه به‌دوای که‌سێکدا ده‌گه‌رێت رازی دڵی خۆی بۆ ده‌ر برێت، جا ئه‌گه‌ر سه‌رۆکێکی دڵسۆز‌و لۆژیکی دۆزیه‌وه‌و گله‌یی و گازانده‌ی لاکردو ئه‌ویش گویبیستی بو ئامۆژگاری و پشتیوانی لێ کرد‌و یارمه‌تی دا، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا له ناچاریدا په‌نا بۆ که‌سێکی نه‌زان و بێ هه‌ست و بێ لێپرسراویه‌تی ده‌بات.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

