فەتحوولڵا گویلەن لە سیخۆڕێكی جیهانیەوە بۆ ئینكاركردنی كورد / (3)
12/06/2010, 12:00 (GMT+1)

فەتحوولڵا گویلەن كە لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای سەعید نوورەسی لە هەوڵی خوڵقاندنی پرادێكمایەكی نۆی لە باوەڕی ئیسلامی سیاسی لەسەر هەمان رێباو و ئایدۆلۆژیا بوو،بەڵام بۆچوونەكانی مامۆستای گەورەی خۆی سەعید نوروسی لەسەر مەسەلەی كورد،بە پیچەوانەی بنەمای ئایدۆڵۆژیای سەعید نوروسی لەسەر مەسەلەی كورد ئاناڵیز كردوە، فەتحوولڵا گویلەن لە ئانالیزكردنی رۆانگە و بۆچوونەكانی سەعید نوورەسی لە چوارچێوەی مەسەلەی كورد دەستكاری كردوە وهەموو بەشەكانی لەسەر كورد بە دژی كورد بەكار هێناوە و لەسەر بنەمای ئیسلامی سیاسی توركیزم شرۆڤەی كێشەی نەتەوەیی كوردی كردوە لە توركیە.
فەتحوولڵا گویلەن ئەو خاڵانەی كە لەسەر مەسەلەی كوردی نووسێوە، بە پێ ڵیكدانەوەكانی بە هیچ شێوەیەك قەبوولی ناوی كوردستانی نەكردوە و وەك مردن لە ناوی كورد و كوردستان ترسی هەبووە، دەوڵەتی نەتەوە پەرستی تورك بە شێوەیەكی فەرمی بۆ ئینكار كردنی ناسنامەی نەتەوەیی كورد لە رێگەی ئەندامانی فەتحووللا گویلەنەوە دەستی پێكردوە و بەشێك لە سیاسەتی دژی نەتەوەی كورد لە رێگەی تاقمەكەی گویلەنەوە پراكتیزە دەكرا.
لەبنەمادا فەتحوولڵا گویلەن ئایدۆڵۆژیای دەوڵەتی نەتەوە پەرستی توركی لە ناو تاقمەكەی خۆیدا بلاو دەكردەوە و ئەوان بەشێك بوونە لە پرۆژەی سیاسەتەكانی توركیە لە دژی كورد لە سەرەتای سالانی 1962 هەتا دەگاتە قۆناغی ئێستا،فەتحوولڵا گویلەن هیچ كات خەباتی رزگاریخۆازی كوردی بە رەوا نەبێنیوە و هەتا بیری لەوەش نەكردوتەوە، كە رۆژێك لە خەیالی خۆشیدا وشەی كورد و كوردستان قەبوول بكات.
فەتحوولڵا گویلەن بۆ تەسفیەكردنی تەڤگەری ئازادیخۆازی كورد لە پێش دەوڵەتی توركیا بووە، لە ساڵی (1999)دا، راگەیاندنەكانی نزیك لە فەتحوولڵا گویلەن بە هەموو شێوەیەك لە دژی كورد وەشانی خۆیان دەكرد و بەشێك لەو دەزگایانەی راگەیاندنی تاقمەكەی فەتحوولڵا گویلەن كە لە لایەن دەزگای هەواڵگری نیشتیمانی توركیا (میت)وە پارەیان وەردەگرت بە پێ دۆسیێەكانی ئەرگەنەكۆن،ئەمرۆش لەسەر هەمان سیاسەتی خۆیان بەردەوامن و سیاسەتی دژە كورد و دەرخستنی رەگەزی تورك پەرستی وەك پلانی ئەساسی و سەرەكی كارەكانیانە،تاقمەكەی گویلەن هەر لەسەر ئەو بنەمایە كۆمەڵیك لە كەسایەتی سیاسی كوردیان لە باكووری كوردستان لە رێگەی پارەوە خستبۆ ژێر باندۆری خۆیان بۆ بەردەوامی سیاسەتی دژە كورد لە راگەیاندنەكانی خۆیاندا و لە رێگەی ئەو كەسانەوە ئەنتی پرۆپاگەندی كوردیان دەكرد ،ئەوانەی دژی كورد و بزوتنەوەی كورد شەڕیان دەكرد، بەردەوام لەبەرامبەر توركەكاندا وەك كەسایەتێكی تێكۆشەر و عەكید نشاندەدران و كاریان لەسەر ئەو كەسانە دەكرد لە ناوچە كوردنیشنەكاندا، ستراتێژی سەرەكی تاقمەكەی فەتحوولڵا گویلەن لە ناو كوردەكانی باكووردا بڵاوكردنەوەی ئایدۆلۆژیای ئیسلای و پاڵپشتی كردن لە پرۆژەكانی پارتی داد و گەشەپێدان بووە و پەیوەندیەكی زۆر توند و چأیان لەگەڵ ئاكەپە هەیە، بە شێوەیەك كە هەندێك جار لە میدیاكانی توركیا باسی فەتحوولڵا گویلەن دەكەن وەك كەسایەتێكی شاراوی پشت پرۆژە و بەرنامەكانی پارتی داد و گەشەپێدان لە ناوخۆی توركیا. بۆ تاقمەكەی فەتحوولڵا گویلەن تەریقەتی نۆی ئیسلامی تەنیا وەك گەمەیەكی سیاسیە و لە ئەساسدا ئامانجی سەرەكی وان بلاو كردنەوەی ئایدۆڵۆژیای كەمالیزمە لە ژێر ناوی ئیسلامەوە. ئەندامەكانی گویلەن یا هەمان پێرەوانی تەریقەتی گویلەن بۆ بلاوكردنەوەی ئەو بیرۆكەیە لە هەموو شۆنەكانی جیهاندا كار دەكەن، بۆیە لە دۆسێیەكانی ئەرگەنەكۆندا بڕە پارەیەكی زۆر لە لایەن كۆمەڵێك لە ژنەراڵە خانەنشینكراوەكانی سوپای توركیا ئاشكرا بووە كە بۆ فەتحوولڵا گویلەن و ئەندامانی لە توركیا و ئەوروپادا سەرەف كراوە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

