كوردستان.. له لێواری ڕاپەڕینێكی جەماوەری گەورەی خوێناویی دا
19/01/2011, 12:00 (GMT+1)

بۆ بەرگرتن لەو كارەساتەی كەساڵانێكە بەرۆكی كوردستانی گرتووە، كەسایەتی و سیاسی یە دڵسوزو خەمخۆرەكان هەوڵی زۆریان دا بارودۆخەكە بەرەو چاكسازی بنەڕەتی ببەن و جارێكی تر ئەم ووڵاتە كارەسات بەخۆیەوە نەبینێ، بەڵام پییان ووتن: ئەوانە دەیكەن بە فشەو ئێمەیش دەیكەین بە كشە....!!!!! دواتر خەمخۆران لەپرۆسەیەكی نابەرابەرو سفر دیموكراسی دا هەوڵیان دا بە ناوی دیموكراتی و هەڵبژاردن بە بێ كارەسات گوڕانكاری بكەن و ئەم هەرێمە دوور بێت لە هەر جۆرە روداوێكى ناخۆش، بەڵام هەموو رێوشوێنێكیان گرتە بەر بۆ لێدانیان بە (كوشتن- گرتن- نان بڕین....) بۆئەوەی هیچ تازەگەرییەك ڕوونەدات!! چونكە جگە لەوەی دەسەڵاتیان خۆشدەوێت بەرژەوەندیشیان دەكەوتە مەترسی یەوە و زۆربەیان لەسەر خراپە دەچونە بەردەم دادگا... دوای ئەوەی بە زۆرو تەزویرو تۆقاندن، دەسەڵاتیان بۆ خۆیان حەڵاڵ كرده وە، ئیتر كەوتنە لێدانی ئۆپۆزسیۆن بە یاسا تایبەتی یەكەی لەمەڕ خۆیان بەناوی بڕیاری دیموكراتیانەی زۆرینە. دواتریش هەر بەپێی بەرژەوەندی خۆیان یاسا لەسەر یاسایان دەردەكرد ، لەكاتیكدا كە پێویست بوو زۆر بە جددی بە پیر داواو پرۆژەكانی ئۆپۆزسیۆنەوە بهاتنایەو دوا پرۆژەیان وەربگرتایە و جێبە جێبكرایە.. ئەمەش باشترین وەڵام دەبوو بۆ نەیارانی خۆیان و سەلماندنی دڵسوزیان بۆ گەل و هەرێمی كوردستان.
كارەساتەكە لێرەوە دەست پیدەكات.. مێژوو لێرەوە خۆی دووبارە دەكاتەوە... كە بەداخەوە بۆ ئەوەی ئۆپۆزسیۆن تا دوا سنووری هەوڵ، درێخی نەكرد بە پڕۆژەی گونجاو بەڵام لەگەل دەسەڵاتی كوردی دا بێ سود بوو!! ئەوەی بینرا تەنها ئەوە بوو ئۆپۆزسیۆن بۆ ماوەیەك سەبری بە میللەت بەخشی دان بە خۆیان دا بگرن و تەمەنی دەسەڵاتی ئەوانیشی بۆ ماوەیەك درێژ كردەوە...
ئێستا بێ هیوایی و شەكەت بوون لەچاوی ئۆپۆزسیۆن دا بەدی دەكرێت، ئیتر هەوڵ و بڕیارەكان لای خەڵك خۆیەتی. كە دەسەڵات هیچ مانایەكی باشی بۆ خۆی نەهیشتبێ ئۆپۆزسیۆنیش هیچ مانایەكی نامێنێ، ئەوەی نزیك دەبێتەوە لە ئاكامی بێ هیوایی دوا هەناسەی مان و نەمانی گەل و دەسەڵاتە.. لە زۆرانبازی یەكی خوێناوی نێوانیاندا روژ بەڕۆژ نزیك دەبێتەوە و هیوا نەماوە هیچ هێزێك هەبێ بتوانێ بەری لێبگرێت،، هەموومان دەزانین زیانەكانی دە بەرابەرە لە قازانجی، گەڕانەوەیە بۆ ساڵانی دووری ڕابردوو كە ئەویش ئۆبالی لە ئەستۆی دكتاتۆریەتی دەسەڵاتی كوردی یە نەك میللەت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

