ئایا مەسعودو كەمال كەركوكى و ئەندام پەڕلەمانەكانى گۆڕانیش وەك و مالیكى و نوجەیفیان لە دەست دێت.
05/02/2011, 12:00 (GMT+1)

مالیكى بڕیارى داوە بۆ جارى سێیەم خۆى كاندید نەكات بۆ سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران و بە باشى دەزانێت ماوەى مانەوە لە ئەو پۆستە تەنها دوو خولى هەڵبژاردن بێت ، هەروەها بڕیارى داوە لە مانگى داهاتووەوە نیوەى موچەكەى بگێرێتەوە بۆ خەزینەى دەوڵەت، ئەمەش بۆ ئەوەى جیاوازى نێوان موچەى بەرپرسان و هاوڵاتى ئاسایى كەم ببێتەوە، هەروەها نوجەیفى لەو كاتەوە بووەتە سەرۆكى پەڕلەمان چەندین كارى ئیجابى كردووە، لەوانە هەر ئەندام پەڕلەمانێك غائب بووبێت بۆ هەر ڕۆژێك بڕێك پارە لەو ئەندام پەڕلەمانە بڕدراوە، هەروها بە بەرداوامى داواى كردووە ئەو پارەیەى بۆ سەرۆكایەتییەكان سەرف دەكرێت كەم بكرێتەوە، ئەوەى ڕاستى بێت من بۆ خۆم ڕۆژێك لە رۆژان خۆم بە عێراقى نەزانیوەو نایزانم چونكە كورد دەبێت وڵاتى خۆى هەبێت وەك و هەموو ملەتەكانى دنیا، بەڵام ئەگەر لە ئەوپەڕى دونیا كارێكى باش بكرێت دەستخۆشى لێدەكەم، بەڵام هەزار جار بەداخەوە كە ئەم هەرێمەى ئێمە كەسانێك حوكمى دەكەن حوكڕانى كوردیان لەبەرچاو خەڵك ناشرین كرد، ئەڵىَ ى نە بایان دیوەو نە باران كاتێك ڕەخنەیان لێدەگیرێت دەڵێن ئێمە هەرچوار لامان دوژمنە، كاتێك دێتە سەر موچەو ئمتیازات دەڵێى میرنشینەكانى كەنداون و هیچ پێویستیان بە راى جەماوەرو برواى جەماوەر نییە، ئەڵێى شەڕى چوار دەوڵەتى دوژمن تەنها بەوان دەكرێت بآ پاڵپشتى جەماوەر، من بۆ خۆم دەستم لە یەكێتى و پارتى شۆردوەو هیچیان لىَ چاوەڕوان ناكەم، ئەوانە بە هیچ تێر ناخۆن، بەڵام گلەیم لە پەڕلەمانتارەكانى گۆڕان هەیە كە ئێستا جەماوەر چاوى لەوانە ئەو هەنگاوەى مالكى بنەن دڵنیا بن ئەو كاتە زۆربەى زۆرى جەماوەر دەچێتە پاڵیان، با ئەوانیش تەنها دواى چاكسازى لە خەڵك نەكەن، خۆیان ببنە پێشەنگ، ئەم جیاوازییەى ئەمرۆ لە كوردستاندا هەیە لە نێوان خەڵكى ئاسایى و لە نێوان وەزیرەكان و ئەندام پەڕلەمانەكان و دادوەرەكان و ئەندامانى داواكارى گشتى ... شتێكى نامەعقولە ئەمرۆ بێت یان سبەى هەر دەگۆڕێت، بۆیە پێم خۆشە ئەم دەستكەوتە ببێتە دەستكەوتى لیستى گۆران چونكە هەر نەوشێروان و هاوڕێكانى بوون وازیان لە چەندین دەستكەتى شەخسى هێناو ئۆپۆزسیۆنێكى كارایان بۆ یەكەم جار هێنایە مەیدان.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

