راپەرین تەنها چارەسەرە بەڵام بەبێ وێرانکاری و سوتاندن و تاڵانی موڵک و ماڵی میللەت
28/01/2011, 12:00 (GMT+1)

20 دانە ساڵە ئەوگەلە چاوەڕێیە کارەبای بۆ چاک بکەن و نەیانکرد و نەیان بیست. لە بەڵێنی پوچ و درۆ زیاتر هیچمان نەبینی لەودەسەڵاتە . ئەو پارەیەی پارتی و یەکێتی لە ساڵێکدا دەیدزن بەشی چارەسەری بنەڕەتی و یەکجارەکی کارەبای هەموو کوردستان دەکات . ئەوەی ئەوان لە کۆنگرەی چەپڵە و کۆنسێرتی بەیعەت دانەوە بەسەرۆکدا سەرفی دەکەن بەشی چارەسەری یەکچارەکی کارەبای شار یاخود شارۆچکەیەک دەکات بۆ هەتا هەتایە .
ئەوەی ئەوان لە ئاهەنگێکی ژنهێنانی کورە نازدارەکانیاندا سەرفیان کرد و دەیکەن بەشی پرۆسەی هاوسەرگیری گەنجی شارێکی کوردستان دەکات .
ناپاکی و خیانەت لە قوربانییەکانی ئەنفال و هەڵەبجە
20 دانەساڵە ئێستایش نەوەی ئەنفالکراوەکان لە وێرانەکانی کەس و کارە ئەنفالکراوەکانیاندا دەژین . بێکار دەبێت بسووڕێنەوە تەنها کارێک کە حیزب بۆیان فەراهەم بکات سیخوڕییە لە یەکێک لەو دوو دەزگا پۆخڵەکەدا کە ناویان ناوە زانیاری و پاراستن.
ئەنفالچییەکانیش ئەوانەی تاوانەکانیان ئەنجامداوە لە کۆشک و دیوەخانەکانی خۆیاندا وەک پاشا دەژین و دیوەخانانەیش وەردەگرن . جەلال تاڵەبانی بەرگری لە هاشم سوڵتان دەکرد کە یەکەم لێپرسراوی عەسکەری ئەنفال بوو لەدوای سەدام . هەر ئەو دەسەڵاتە بوو نزار خەزرەجی و فڕۆکەوانەکەی هەڵەبجەی دەرباز کرد ئەوە جەلال تاڵەبانی سەرەککۆمار بوو کە وەفیق سامەرائی کردە راوێژکاری خۆی . چەند ساڵ خەڵکیان دا بەکوشت کەچی لەکۆتاییدا جەلال تاڵەبانی فەرمووی کە ئەوان دۆست و خزمی ماڵباتی سەم حوسێنن .
شەڕی نێوخۆ و کورد بە کورد بەکوشتدان بۆ هەوەس و دەسەڵات و ئارەزووەکانی خۆیان
30دانە ساڵ رابەرایەتی شەری نێوخۆیان کرد وەک خەڵک دەڵێن (کوڕی فەقیر و هەژاریان بەکوشتدا) کەچی ئێستا جونکە سەروەت و سامانی زۆریان پێکەوەناوە ، ئامادەن وەک سەرۆکی میسر بڵێن کە ئەوان پێویسیان بەوە نییە کە پێیدەگوترێت میللەت (شعب) . مەسعود و ئەوەندە گەمژەو گوڕا و لە خۆباییە چاوەروانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتییە ، چونکە لە دوای باوکی ئەم رابەرایەتی شەڕی کورد بە کورد بەکوشتدانی کردووە . چونکە وەک سەرۆکی تونس و خراپتریش بە سواری دەبابەی داگیرکەران لە سی و یەکی ئابی نەوەدوشەشدا هاتە سەر حوکم .
20 دانە ساڵە ئێستایش ماڵوێران و زیندانییەکانی شەری نێوخۆیان ماوە لای یەکتر ، کەچی باس لە پەیمانی ستراتیژی نێوانیان دەکەن !! ووتمان دەبەنگی و گەمژەیی بەڵام بەو شێوەیە نا !! دوو حکومەت زیاتریش هەیە لە هەرێمەکەدا دوو ئیدارەیی تا ئێستایش هەروەک خۆیەتی . هیچ دەزگا و رێکخراوێکی کۆمەڵگای مەدەنی و رێکخراوی پیشەیی نییە کە بارەگای حیزب نەبێت و حیزب بەرێوەی نەبات .
دەزگای ئاسایشی نەتەوەیی
20 دانە ساڵە ئێمە دەڵێین کورد پێویستی بە دەزگایەک هەیە کە ئاسایشی نەتەوەییمان بپارێزێت نەک ئاسایشی بنەماڵە و حیزب . زۆرمان گووت بەڵام هیچیان نەبیست . خراپتر بوون چاکتر نەبوون ساڵی پار بینیمان چۆن کوڕی ئەو خێزانە هەژارەیان کوشت تەنها لەسەر ئەوەی کە بابەتێکی تەنزئامێزی نووسی بوو . سەردەشتی هەرگیز نەمر بە ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆرەوە مافیاکانی دەسەڵات تێرۆریان کرد . تەنها لەبەرئەوەی کە خۆی لە کورەکانی ئەوان بەکەمتر نەدەزانی و بەکۆیلەیەتی رازی نەبوو .
هەموو رۆژێک ئێران و تورکیا بۆمبابارانی سنوورەکانمان دەکەن بەڵام (دەسەڵات لەبەردزی نایپەرژێت) ه سەر هیچ شتێک . ئەوە قسەی خەڵکە و رۆژانە لە هەموو ماڵ و کوچە وکۆڵانێکەوە گوێمان لێدەبێت (لەبەردزی نایانپەرژێتە سەرهیچ) .
گەندەڵی و دزی و حوکمی مافیا
زۆرترین وشەیەک کە لەدوای راپەرینەوە گووترابێتەوە لەلایەن خەڵکەوە وشەی (گەندەڵییە) و پاشان (دزی) ئایا ئەوەمانای وا نییە کە ئێمە لە ژێر دەسەڵاتێکی مافیا رەفتاردا دەژیین و حوکم دەکرێین . رۆژانە بە ملیۆنەها جار ئەم شتانە دەگووترێتەوە . خۆ توونس و میسریش لەوە خراپتر نەبوون کە ئاوا ئازایانە دەسەڵاتەکەی خۆیان ریسواکرد . خۆ ئەوانیش دەسەڵاتێکی بێگانە حوکمی نەدەکردن موبارەک و دەسەڵاتەکەی میسری بوون ئەوانیش دۆست و دوژمنیان هەیەو بەڵام گوێیان پێنەداو تەقینەوە بە دەسەڵاتەکەیانداو ئاشکرایانکردن بۆ هەموو جیهان کەچ تاوانبارێک و چ دیکتاتۆرێکن .
سکەنداڵ (ریسوایی) ە کانیان و گاڵتەکردنیان بە یاسا و دادگا
20 دانە ساڵە بۆ تەنها جارێکیش لێپرسراوێکی پارتی یان یەکێتی لەسەر سکەنداڵێک (ریسوایی) بانگ نەکراوە بۆ دادگا . ئەوە دەوڵەتی یاسایە یان دەوڵتی مافیا . خۆ سەرۆکی تونسیش لەوە زیاتری نەکردبوو . ئاخر میسریەکان کاتێک رک ئەستوور تر بوون کەزانیان سەروەت و سامانی موبارەک لە دوو هێندەی قەرزەکانی وڵاتەکەیان زیاترە . کێ هەیە لەکوردستان سکانداڵەکانی ئەو دەسەڵاتە دزو پیاوکوژە نەزانێت . چاوەروانی هەتاکەی بۆ منداڵەکانمان بە کۆیلەیی لەدایک بن . تاوانی ئێمەیە ئەگەر منداڵەکانمان فێرە سەرشۆری و خۆ بەهیچ نەزانین بکەین.
مەسعود لە کۆنگرەی سیانزەی پارتیدا ئاشکرای کرد کە هیچی لە دیکتاتۆرە ناسراوەکانی جیهان کەمتر نییە و بەموو لای نەداوە لەوان. ئەوەی چاوەروانی پەیرەوکردنی یاسا و دیموکراتی لەم سەرەک مافیایە بکات بە گەمژەیی لەدایک بووە و هەر بە دەبەنگی و گەمژەییش دەمرێت .
راپەرین تەنها چارەسەرە بەڵام بەبێ وێرانکاری و سوتاندنی موڵک و ماڵی میللەت
ئەو دەسەڵاتە نەدەگۆڕرێت نە پێشدەکەوێت نە رێز لە یاسا و دیموکراتی و مافی مرۆڤ دەگرێت نە دەستبەرداری ئەقڵی شاخ و خێڵ و بنەماڵە دەبێت نە دەکرێتە مەدەنی و نە واز لە تیرۆر و تاوان و دزی و گەندەڵی دەهێنێت .. چارەسەر هەر ئەوەیەکە بەهەر شێوەیەک بێت و بەهەر نرخێک بێت کەرامەت و ئیرادەی زەوتکراومانیان لێ بسەنینەوە و لە دزی و درۆیان بخەین . لە نوێ هەڵبژاردنێکی سەردەمیانە بکەین وەک هەموو گەلانی تری جیهان . کاتی خۆیشی ئەگەر دەنگمان پێدا بن لە بەر دوو هۆ بووە یەک کورد زۆر ژیر و هۆشیار بوو ویستی ئاوێک بکات بە ئاگری شەڕی نێوخۆدا و کۆتایی بە شەری خۆکوژی و کورد بەکورد بەکوشتدان بهێنێت دوو بۆ پرکردنەوەی هەرچی خێرای ئەو بۆشاییە بوو کە لەدەسەڵاتدا دروست بوو بوو . بەڵام مەخابن ئەوان لە یەکەم رۆژەوە دەستیان بە دزی و تاڵانی کرد و سەروەت و سامانی وڵاتیان ئاودیووی ئێران کرد .
ئەمریکا و ئەوروپا و راپەڕینی کوردستان
ئەمریکا و ئەوروپا پیرۆزباییمان لێدەکەن ئەگەر ئەودەسەڵاتە گەندەڵە لەناوبەرین و لە جێگەی دەسەڵاتی یاسا و دیموکراسی دابمەزرێنین . پارەدزراوەکانیش وەک پارەکانی سەرۆکی تونس . وەزیری دەرەوەی سویسرا گووتی پارەکان دەگەرێنینەوە بۆ گەلی توونس . سەرۆکی ئەمریکایش بینیمان کە چۆن لەدوای روخانی یەک بەیەکیان پیرۆزبایی خۆی دەنێرێت .. خۆ ئەگەر کورد ئەم هەلە نەقۆزێتەوە ئەوا تاماوە نەوە لە دوای نەوە هەر کۆیلە و ژێردەستەو دەموچاو کەوتوو و سەرشۆڕ دەبن .
مرۆڤی سەرشۆڕ و کۆیلەیش ناکرێت خۆی بە زیندوو بزانێت.
دەسا با هەموو پێکەوە لەگەڵ گۆرانی نەمردا بڵێین :دەمی راپەڕینە دەمی راپەڕین هەتاکەی بە سستی و بە پەستی بژین !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

