ڕونکردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ووته ههزهلیهکانی سۆران عومه‌ر
05/09/2009, 12:00 (GMT+1)

به داخ و که سه‌رێکی زۆره‌وه که ماوه‌ی ساڵێك و چه‌ند مانگێك ناوه‌که‌ت له ژێر ناوی منه‌وه بوو سۆران عومه‌ر، ئێستا حه‌سه‌ره‌ت ده‌مگرێت که له‌گه‌ڵ پیاوێکی وه‌ك تۆ که‌وتمه ڕێگا، گۆڤاری ڕێگامان ده‌رکرد، هه‌وڵ ئه‌ده‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ماوه‌یه ناوه‌كه‌ت و کاره‌کانت ناوه‌که‌می پیس کردووه، ناوه‌که‌م باک بکه‌مه‌وه له‌و پیسیهو بۆ ئه‌به‌د بیگۆڕم!
له دوای ئه‌وه‌ی سۆران عومه‌ر خۆی به ته‌واوه‌تی ئاشکرا کرد که چه‌نده گه‌نده‌ڵه فه‌رموون به چاوی خۆتان ئاماری فرۆشتنی گۆڤاره‌که ببینن که بڵاوی کردۆته‌وه ده‌ڵێی یاری دومبه‌ڵه ده‌کات له‌گه‌ڵماندا ئه‌م کوڕی باشه که به‌رێز کاک سۆرانه بۆ تیراژهکانیت ئاشکرا نه‌کردووه بۆ خه‌ڵکی، تا بزانن چه‌ند فرۆشراوه و چه‌ندی ماوه‌ته‌وه هه‌موو که‌س به ئاره‌زووی خۆی ده‌توانێت ئه‌م ئاماره‌ی که داتناوه بینوسێت، ئه‌مه خۆڵ کردنه چاوی جه‌ماوه‌ره به ئاره‌زووی خۆت ژماره‌ت ڕیز کردووه مه‌گه‌ر هه‌ر خۆت لێی تێبگه‌یت ئه‌گه‌ر جه‌نابتان ترستان نیه له گه‌نده‌ڵیه‌کانتان فه‌رموو تیراژه‌کان ئاشکرا بکه، خه‌ڵکی چی بکات له‌م هه‌موو ژماره زۆره‌ی که ریزت کردووه کوڕی باش ئه‌وه جێگایی پێکه‌نینه، تۆ خۆت به ئاره‌زووی خۆت ئه‌م سه‌راو سه‌رت پێ کردووه، کام گۆڤار له‌م دنیادا که تیراژی بچێته (١٠٠٠٠) وه‌ك خۆت بۆ منت باس کردووه هه‌مووی بفرۆشرێت له بازاردا زه‌ره‌ر ده‌کات، ئاخر به ڕاستی سه‌یره کاک سۆران بۆیه پێمان ووتیت که به‌رێزتان کاری گه‌نده‌ڵی (ئیختلاستان) کردووه، من جارێ ئه‌مه به جێ دێڵم بۆ خه‌ڵکی پسپۆر له‌و بواره‌دا، کاک سۆران سه‌ره‌تا به منت ووت که ژماره‌ی یه‌که‌می ڕێگا (٣٠٠٠) بووه، پاشان خۆت ووتت هیچی له بازاردا نه‌ماوه، دوایی داوام لێکردی که من بۆ سه‌ندیکای ڕۆژنامه نوسانی ئه‌وروپا هه‌ندێکم پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك له ناو هه‌موو ئه‌وروپا دابه‌شی بکه‌م، هه‌ندێکم بۆ بنێره خۆت ووتت که هیچی نه‌ماوه ده‌بێت له بازاڕ بۆت بکڕمه‌وه، بۆ دواجار (٥٠٠) دانه‌ت بۆ من نارد که پاره‌که‌ی کردیه (٥٠٠)دۆلار!
ئا بێ زه‌حه‌مت تیراژه‌که‌ی ئاشکرا بکه؟
پاشان بیرته که خێزانی به‌ڕێزتان داوای له من کرد که چاوپێکه‌وتنێکی خێزانی مامۆستا کرێکار و ماڵ و منداڵهکهیتان بۆ ساز بکه‌م ئه‌وه بوو پرسیاره‌کانتان بۆ ناردم که تا ئێستاش لام ماوه، من په‌یوه‌ندیم کرد پێوه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕازی نه‌بوو له‌وێدا به ئێمه‌ی ووت که من جارێك ناتان ناسم هیچ شتێکتان بۆ ئاماده ناکه‌م!
له دوایدا خۆت له ڕێگایی که سێکه‌وه به ناوی (شه‌یدا خۆشناو) چاو پێکهوتنتان له‌گه‌ڵ مامۆستا کرێکار کردبوو له ژماره (٢) که خۆت به منت فه‌رموو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌سمی ئه‌و پیاوه‌م لێداوه دوو جار چاپ کراوته‌وه که تیراژی ئه‌م جاره گه‌یشتۆته (١٢٠٠٠) سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش خه‌ڵک هه‌ڵساوه به کۆپی کردنی ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی که چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی تێدایه‌و ده‌یفرۆشێته‌وه، یان وتت که فرۆشیاره‌کان نرخی ڕێگایان زیاد کردووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌بازاڕدا که‌مه‌و ده‌ست ناکه‌وێت، کاک سۆرانی سه‌رنوسه‌ر بێ زه‌حمه‌ت ئه‌م تیراژه هه‌ر زه‌ره‌ری کرد؟ ئه‌مه سه‌ره‌تای کار کردنمان بوو که به‌م شێوه هه‌واڵت ئه‌دا به من له ژماره‌ی سێ ووتت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵم ئاشکرا کردووه باسی مقاوه‌مه‌ی عێراقی تێدایه تیراژی گه‌یشتۆته (١٠٠٠٠) خه‌ڵکی داوامان لێ ده‌کات که چاپی بکه‌ینه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاته‌که‌ی دره‌نگه فریا ناکه‌وین، ئاده‌ی ڕۆژنامه‌وانانی کوردستان زه‌رب و تهقسیمێكی بکه‌ن بزانن گۆڤاری ڕێگا چه‌ندی زه‌ره‌ر کردووه با به کاک سۆران نه‌ڵێین گه‌نده‌ڵی کردووه؟
گه‌نده‌ڵیه‌کی تری سۆران عومه‌ر، دوای ئه‌وه‌ی که داوای حیساباتم لێکرد به نوسراوێك به من ده‌ڵێت: که ڕێگا (٧) داوای له‌سه‌ر تۆمار کراوه له هه‌ر حه‌وتیان دۆڕاوه که غه‌رامه‌کانی له ملێۆنێکهوه بۆ پانزه ملێونه!
وه له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاری ڕێگای ژماره (١٤) سه‌رنوسه‌ر ده‌ڵێت: خۆش به‌ختانه گۆڤاری ڕێگا حه‌وت داوای له‌سه‌ر تۆمار کراوه له هه‌ر حهوتهکهیدا سه‌رکه‌وتوو بووه!
جا من بروا به‌کامتان بکه‌م؟ دوای دێمه سه‌ر تیراژه‌کانی تر.
سه‌ره‌تایی کێشه‌کان
له دوایی ئه‌وه‌ی که سۆران عومه‌ر داوای له من کرد که به‌و پیاوه بڵێم له گۆڤاری ڕێگادا شتێك بنوسێت واتا (مامۆستا کرێکار) من به کاک سۆرانم ووت مامۆستا کرێکار زۆر سیقه‌ی به من نیه، چونکه وا ده‌زانێت من سه‌ر به یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانم وه ئه‌م ووته‌یان چه‌ند جار به مامۆستا کرێکار ووتبوو زۆر حه‌زی نه‌ده‌کرد که من هیچ باسێکی له‌گه‌ڵدا بکه‌م، دوایی هه‌ر چۆن بوو ڕۆژێکی جومعه له مزگه‌وت مامۆستا کریکار به منی ووت ئه‌زانی خه‌ڵکی ده‌ڵێن تۆ سه‌ر به یه‌کێتیت، به‌ڵام من بڕوا ناکه‌م وا هه‌ست ده‌که‌م تۆ سه‌ر به کۆمه‌ڵی ئیسلامی بیت، منیش ده‌ستم کرد به پێکه‌نین له ته‌نیشتی خۆی داینام، له‌دوایی دا ئه‌م باسه‌م بۆ کاک سۆران گێڕایه‌وه، کاک سۆران پێ ووتم چاو پێکهوتنێکمان له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لی باپیر کردووه وه‌ڵامی نه‌داوینه‌ته‌وه ئه‌توانیت به مامۆستا بڵێت که شتێكمان بۆ بنوسێت، له ژماره چواری گۆڤاری ڕێگادا ئه‌مه ڕوویدا مامۆستا عه‌لی باپیر هیچ وه‌ڵامێکی سۆران عومه‌ری نه‌دابوه‌وه، ئه‌م جاره سه‌ر له نوێ کاک سۆران په‌یوه‌ندی پێوه کردمه‌وه‌و ووتی ده‌به‌و پیاوه بڵێ با وه‌ڵامی چاو پێکه‌وتنه‌که‌ی خێزانم باته‌وه، سه‌ر له نوێ داوام لێکرده‌وه مامۆستا کرێکار زۆر به‌رێزه‌وه وه‌ڵامی دامه‌وه‌و ووتی من حه‌ز ناکه‌م له‌و جۆره چاو پێکه‌وتنانه ئه‌نجام بده‌م، ئه‌و ڕۆژه میوانداری منی کرد زۆر به‌ڕێزه‌وه کتێبێکی به دیاری دامێ به ناوی (الحلقه المفقوده) منیش زۆر سوپاسیم کرد عه‌رزم کرد که ئه‌م نوسینه‌ی جه‌نابتان باس له مێژووی خۆتان و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌کات بۆ به زنجیره ووتارێك لای ئێمه له ڕێگا دا جه‌نابتان ناینوسن؟
له وه‌ڵامدا به منی ووت جا ده‌وێرن؟
عه‌رزم کرد به‌ڵێ کێشه نیه بڕوا ناکه‌م کێشه دروست بکات.
جه‌نابیان ڕازی بوون .
عه‌رزم کرد به‌ڵێ کێشه نیه بڕوا ناکه‌م کێشه دروست بکات.
جه‌نابیان ڕازی بوون .
کات که‌یه؟
ده‌رچونی ژماره‌ی پێنجی گۆڤاری ڕێگایه، کاک سۆران ته‌له‌فونی بۆ کردم ووتی ڕێگا له بازاردا نه‌ماوه چونکه دکتۆر موسته‌فا زه‌ڵمی قسه‌ی به وه‌زیری ئه‌وقاف ووتووه تیراژمان گه‌یشتۆته (٨٠٠٠) به‌داخه‌وه که‌ممان چاپ کردووه،جا نازانم کام گۆڤار له هه‌شت هه‌زاردا زهره ده‌کات با کاک سۆران وه‌ڵام بداته‌وه ئه‌گه‌ر راست ده‌کات شه‌فافانه بیخاته ڕوو؟
من هه‌ر به‌رده‌وام بووم له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌ڵکانه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر گۆڤاره‌که به هێز بێت له‌گه‌ڵ زۆر به‌رێز (مامۆستا عه‌بدوڵا په‌شێو) (کاک سیروان کاوسی) (مامۆستا جه‌مال نه‌به‌ز) له ڕێگایی کاک سیروانه‌وه هه‌ندێك که‌سایه‌تی تر وه‌ك دکتور که‌مال گوڵپی و چه‌ند که‌سێکی دیکه که ئێستا ناوی ئه‌و به‌رێزانه‌ی ترم لا نه‌ماوه.
له پێش ژماره شه‌شدا مامۆستا کرێکار وه‌ڵامی داینه‌وه که ئه‌و ڕازی بووه به‌وه‌ی که بنوسێت له گۆڤاری ڕێگادا من زۆر خۆش حاڵ بووم، که به کاک سۆرانم ووت ئه‌ویش ووتی خێرا بینێره، به‌ڵێ ناردم تا هه‌شت ژماره جه‌نابیان تێیدا نووسی و کاک سۆران هه‌موو جارێك به منی ده‌وت که ڕێگا دووه‌م گۆڤاری ئه‌هلی کوردستانه ئه‌م ژمارانه‌ی که مامۆستا تێیدا ده‌نوسێت فرۆشی زۆره تیراژمان (٨٠٠٠) بۆ (١٠٠٠٠) به‌رده‌وام تیراژی ڕێگا وا به من ده‌گه‌یه‌نرا که زۆر جار دوو جار چاپ ده‌کرێته‌وه.
ئه‌مه حساباتی زۆر له‌وه قوڵتری ده‌وێت که تۆ نوسیوته وه ئه‌و حسابه‌ی که تۆ کردوته کاک سۆران له حسابی دۆمینه‌و ئه‌زنیف ده‌چێت، تکایه پێیدا بچۆره‌وه ..
هاتنی سۆران عومه‌ر بۆ ئه‌وروپا
له‌مانگی چواری ئه‌م ساڵدا کاک سۆران په‌یوه‌ندی به منه‌وه کرد که دێت بۆ ئه‌وروپا بۆ نه‌خۆشی، ڤیزه‌ی له لایه‌ن خێزانی براکه‌یه‌وه بۆ کراوه له به‌لجیکا!
که هاته ئه‌ڵمانیا هه‌رچه‌ند ڤیزه‌که‌ی بۆ به‌لجیکا بوو، به‌ڵام ئه‌م هاته ئه‌ڵمانیا له ڕاقیترین هوتێل دابه‌زی که من ماوه‌ی یانزه ساڵه له ئه‌وروپا ده‌ژیم هه‌ر نهم توانیووه به‌لایدا بڕۆم ترساوم نه‌کو شوشه‌یه‌کی بشکێت دوای به منی بژمێرن، به ده‌یان که‌سم بۆ ئاماده کرد که بچن به شوێنی‌دا نه‌كو پاره‌ی لێبڕێت ئه‌وه بوو له (نۆرمبێرگ) که‌سێك به ناوی کاک کۆمار ووتی دێم به شوێنتا ڕازی نه‌بوو، ووتی من له هوتێلم پاشان که‌سێکی تر به ناوی کاک حیده‌ر ووتی با بێم به‌شوێنتا هوتێل زۆر گرانه هه‌ر ڕازی نه‌بوو، به هه‌ر حاڵ دوای دوو ڕۆژ له هاتنی خێرا به منی ووت دێم بۆ نه‌رویج، زۆرم به‌لاوه سه‌یر بوو! ئه‌و که‌سانه‌ی که دێن بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی جاری واهه‌یه به مانگ ده‌مێننه‌وه، یان دوو هه‌فته‌یان پێ ده‌چێت به‌لای که‌مه‌وه، هه‌موو خه‌ڵکی ئه‌وروپا ئه‌وه باش ده‌زانێت، به‌ڵام له دوای دوو ڕۆژ کاک سۆران خێرا ووتی چومه لای دکتۆر، چاو پێکه‌وتنم له‌گه‌ڵ پارێزه‌رێکی ئه‌ڵمانیشدا ئه‌نجامداوه، که ئه‌مانه هه‌موو زۆر عه‌جیبه له‌م ماوه کورته له هوتێلێك له(میونشن) وه پارێزه‌رێك به‌و ده‌موده‌سته چۆن چاوپێکه‌تنی له‌گه‌ڵدا کرد! هه‌روه‌ها خێرا دکتۆریشی بینی بوو، له‌به‌ر حورمه‌تی کاک سۆران که میوانه له ماڵه‌که‌مدایه ئه‌مانه‌م نه‌دا له ڕووی که ئه‌م سه‌ردانه‌ی زۆر عه‌جیب و غه‌ریبه خێرا خۆی بگه‌یه‌نێته لای منیش، که چووم له فرۆکه‌خانه هێنام، یه‌کسه‌ر هه‌واڵی مامۆستا کرێکاری لێ پرسیم که ده‌یویست چاوپێکه‌تنی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدات.
زۆر ئاسای بوو به‌لای منه‌وه، وتم ڕۆژ نامهنووسهو هاتووه ده‌یه‌وێت ئینجازێك به ده‌ست بێنێت، که گه‌یشته ماڵی ئێمه پاش پشوو هه‌واڵی مامۆستا کرێکاری لێ پرسیمه‌وه ووتم ئێستا ته‌له‌فونی بۆ ده‌که‌ین، نه‌یهێشت من ئیسراحه‌ت بکه‌م داوای لێ ئه‌کردم که زوو په‌یوه‌ندی پێوه بکه‌م په‌یوه‌ندیه‌که‌م ئه‌نجام دا کاک سۆران و مامۆستا کرێکار قسه‌یان کرد دوای ئه‌وه مامۆستا کریکار ووتی ئێوه ماندوون من و کاک خالیدی برام دێین بۆ ماڵتان زۆر ڕێزیان له کاک سۆران گرت دوایی داواکرا که کاک سۆران بچێت بۆ ماڵی مامۆستا، کاک سۆران ئاماده‌ی خۆی به خۆش حاڵیه‌وه نیشان دا‌و بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ مایه‌وه له ماڵی کاک خالید و ماڵی مامۆستا کرێکار، ئه‌و ڕۆژه‌ی که له ماڵی مامۆستا کرێکار دانیشتبووین کاک سۆران باسی موعاناتی خۆی ده‌کرد که چۆن گیراوه ده‌ستی کرد به گریان که زیاد له یانزه که‌س دانیشتبووین منیش زوو زوو کلێنکسم ئه‌دایه. باسی گیرانه‌که‌ی خۆی بۆ گێڕاینه‌وه، هه‌موو دڵمان بۆ ئه‌سوتا براردهرێك له‌وێدا بۆ حورمه‌تی کاک سۆران ده‌عوه‌تی که‌بابی بۆ کردین، چونکه کاک سۆران له‌گه‌ڵ براکه‌یدا هاوڕێ بوو مامۆستا کرێکاریش بانگکرا، من گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵی خۆمان کاک سۆران له ماڵی مامۆستا کرێکار مایه‌وه، بۆ به‌یانی منیش چۆم بۆ (ئهکهبێرگ) بۆ سه‌یرانه‌که، مامۆستا وه‌ك هاوڕێیه‌ك بۆ هه‌موومان خۆی خزمه‌تی ده‌کردین زوو زوو به کاک سۆرانی ده‌وت ده لایبه ئه‌م ڕه‌سمانه مه‌گره کاک سۆرانیش هه‌ر ده‌یوت بۆ یادگاریه، دوای ده‌ستمان کرد به یاری تۆپانێ، بوین به دوو گروپ من و کاک سۆران گروپێکمان جیاکرده‌وه بۆ خۆمان ناومان نا ڕێگا، ئه‌وانیش گروپێکیان جیاکرده‌وه به‌ناوی دووربین، تا له کۆتاییدا درۆندمان!
کات ڕۆشت من خوا حافیزم له هه‌موویان کرد زۆر به گه‌رمی خوا حافیزیم له کاک سۆران کرد به شاهیدی زیاد له بیست که‌س کاک سۆران بۆ به‌یانی ده‌گه‌ڕاوه، کاک خالیدی برای مامۆستا کرێکار ووتی من ده‌ت به‌مه‌وه بۆ فرۆکه‌خانه.
کۆتایی به‌سه‌ردانه‌که‌ی کاک سۆران هات..
له گه‌ڕانه‌وه‌ی دا له ژماره (١٣)ی گۆڤاری ڕێگادا سۆران عومه‌ر ئه‌و ڕه‌سمه‌ی بڵاو کرده‌وه که هه‌موو پێیان ووت بۆ بڵاو کردنه‌وه ناشێت ئه‌وه سه‌یرانی تایبه‌ته، هه‌رچه‌نده من سه‌ره‌تا زۆر ئاسایی وه‌رم گرت به‌ڵام مامۆستا کرێکار به منی ووت ئێوه خیانه‌تان کردووه، زۆر قورس بوو به‌لامه‌وه زۆریش ته‌ریق بوومه‌وه پاش ئه‌و هه‌موو پیاوه‌تی یه ئامانه‌تمان نه‌پاراست بۆیه کاک خالیدی برای مامۆستا ڕونکردنه‌وه‌یه‌کی دا باسی گۆڤاری ڕێگا و کاک سۆرانی کردبوو منیش وه‌ك ئه‌رکێکی سه‌ر شانم بۆ هێور کردنه‌وه‌ی ڕه‌وشه‌که پۆزشێکم هێنایه‌وه وه‌ك کارێکی ڕه‌ووشتی، پاشان کاک سۆران ته‌له‌فۆنی کرد بۆ من ده‌ستی کرد به گریان ووتی مامۆستا زۆر توره بووه لێم منیش به گریانی کاک سۆران زۆر بێ تاقه‌ت ده‌بم، خۆم هه‌ر به‌گریانی خه‌ڵکی دڵ و ده‌رونم زۆر نائارام ده‌بێت، هه‌ڵسام چووم بۆلای مامۆستا کرێکار تکام کرد که واز بهێنێت له‌م کێشه‌یه کارێکی ئه‌وتۆ نه‌بوو، مامۆستا کرێکار ووتی من بۆ ره‌سمه‌که‌ی خۆم پێم ناخۆش نیه به‌ڵکو بۆ ئه‌وه پێم ناخۆشه که ره‌سمی خه‌ڵکی تری تێدایه ئه‌و خه‌ڵکه ده‌ڵێن میوانه‌که‌تان خاین ده‌رچوو، من زۆر ئیحراج بووم، ناچار به کاک سۆرانم ووت ده‌بێت پۆزش بێهنیتهوه بۆ مامۆستا کرێکار، به‌ڵێ له ژماره‌ی داهاتووی گۆڤاردا واتا ژماره (١٤) سۆران عومه‌ر پۆزشی هێنایه‌و که خۆتان ده‌توانن بیبینن به زۆری که‌س نه‌بووه خۆی ئیختیاری له‌به‌ر ده‌ستا بووه که ڕونکردنه‌وه‌ی دا، وه زۆر به مه‌منونیه‌وه که‌س زۆری لێنه‌کرد، وابزانم کاک سۆران له ته‌مه‌نی ١٨ ساڵیش ده‌رچووه ئه‌توانێت بڕیار بدات.
کاره شه‌رمه‌زاریه‌که‌ی سۆران
له‌وکاته‌ی که له‌گه‌ڵ سۆران و مامۆستا و کاک خالید هاتین بۆ ئۆسلۆ، سۆران داوای لێکردم بیبه‌م بۆ بازاڕ پێڵاوی بۆ بکرم له‌گه‌ڵ جل وبه‌رگ دا که چوین هیچ به به‌ری نه‌ده‌کرد وه پێڵاویشی بۆ نه‌ده‌بوو له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆر بچکۆله بوو ناچار گه‌ڕاینه‌وه، چونکه ئه‌و بانگێشت کرابوو بۆ ماڵی مامۆستا کرێکار، کاک سۆران ده‌ستی کرد به ڕه‌سم گرتن هه‌موو گه‌ره‌گی ماڵی مامۆستای گرت زوو زوو به منی ده‌وت ڕه‌سمێکم بگره لای ماڵی مامۆستا، چه‌ند وێنه‌ی ماڵی مامۆستای گرت، منیش پێم ووت بۆچیته؟ ووتی زۆر جوانه به‌س بۆ یادگاریه، به‌ڵێ ئه‌مه کۆتایی هات له دوای چه‌ند مانگێك ئه‌مریکیه‌کان هاتنه سه‌ر ماڵی مامۆستا کرێکار چۆن کاک سۆران ڕه‌سمی گرتبوو به هه‌مان ڕێگاو شوێنی کاک سۆراندا هاتبوون وه نامه‌یه‌کیان له لاهوری شێخ جه‌نگیه‌وه هێنا بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر مامۆستا کرێکار بگڕێننه‌وه ئه‌وا هیچی لێناکه‌ن!
ئه‌مه‌ش نامه‌که‌یه
له پاشاندا مامۆستا کرێکار دایه‌وه به نێو چاوی مندا که کاره‌که‌ی کاک سۆران جاسوسیه، ئایا من له‌گه‌ڵیدا به‌شدارم؟
زۆر ته‌ریق بوومه‌وه له حاڵی خۆم که ڕۆژنامه‌نووس ببێته جاسوس سوێندم خوارد که من ئاگاداری ئه‌وه نیم، زۆر بێ تاقه‌ت بووم له‌خۆم، په‌یوه‌ندیم کرد به کاک سۆرانه‌وه رووم نه‌ئه‌هات به‌ویش بڵێم له‌تاواندا خۆم لێ توره کرد، که کاری سه‌ر به‌خۆ زۆر ده‌که‌یت بۆ زوو گۆڤاری ڕێگات بۆ نه ناردووم، ده‌مویست به شتێک مهوزعکه بکه‌مه‌وه، به هه‌ر حاڵ هه‌ر پێم نه‌وت، پاشان خۆی ته‌له‌فونی کردبوو بۆ جه‌نابی مامۆستا کرێکار که نازانم بۆ ته‌له‌فونی بۆ کردبوو! مامۆستا کرێکار مه‌وزوعه‌که‌ی بۆ باس کردبوو، ئینجا منیش بۆم باس کرد، دوای ئه‌وه کاک سۆران هه‌ڵی پێچا له من، پاشانیش مامۆستا نوسینه‌کانی ڕاگرت، سۆران که‌وتبووه بیانوو گرتن هه‌ر ده‌یویست رووی خۆی سپی بکاته‌وه، ڕۆژێک به منی ووت منیش له‌سه‌ر مامۆستا ده‌نوسم، منیش ووتم سۆران ئه‌وه جوان نیه ئه‌و پیاوه بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ گۆڤاره‌که‌ی ئێمه‌ی بردۆته پێشه‌وه وه‌ك کارێکی ڕه‌وشتی جوان نیه، وه‌ڵڵاهی ئه‌و پیاوه ئه‌وه‌نده به‌رێز بوو له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا من وه‌ك باوك سه‌یری ده‌که‌م وه من له‌م کاره‌دا قوبوڵ ناکه‌م ئه‌گه‌ر شتی وا بکه‌یه‌ت من به‌بێ ئه په‌نجه ناکه‌م به ئاودا له‌م کاره‌دا، ئه‌گه‌ر شتی له‌سه‌ر بنوسرێت ڕازی نابم دوایی ئیسپات ده‌بێت که جاسوسین ئاخر هه‌ر پیاوه‌تی نیه ئێستا له‌دوای ئه‌و هه‌موو پیاوه‌تیه شتیشی له‌سه‌ر بنوسین، من وه‌ك خۆم ڕازینیم که‌س قسه به تۆ یان به مامۆستا کرێکار بڵێت له که‌ناڵێکی منه‌وه هه‌ر وه‌ك وه‌فایه‌ك، چونکه په‌یوه‌ندی ئێمه به مامۆستا کرێکار وه‌ك هاوڕێ وایه نانمان له ماڵیدا خواردووه، ده‌بێت وه‌ك کاری ڕه‌وشتی خۆمان ئه‌و ناسینه بپارێزین، که ئه‌م قسانه‌م کرد بۆ سۆران عومه‌ر دوایی خۆشی وتی ڕاسته‌که‌ی هیچ نه‌بێت خۆ پاره‌ی بۆ براکه‌م ناردووه که هاتووه بۆ ئه‌وروپا، مه‌به‌ستی گۆرانی برای بوو قه‌ناعه‌تی کرد که شت نه‌نوسین وه‌ك وه‌فایه‌ك کۆتای به‌م کێشه‌یه هات، وه هه‌موو خه‌ڵکیش له‌وه ئاگاداره که مامۆستا کرێکار خاوه‌نی هیچ گروپێك نیه ئیتر نازانم سۆران عومه‌ر چی تری به‌ده‌سته‌وه‌یه که ده‌ڵێت ماکوان سه‌ر به مه‌لا کرێکاره و ئه‌ندامێکی چالاکی ئه‌و گروپه یاساغهیه، ئه‌گه‌ر هه‌موو که‌س ئه‌م قسه‌یه‌ی بکردایه نه‌ده‌بوو سۆران بیکات چونکه جێگای پێکه‌نینه دوای خه‌ڵک باشت ناڵێت کاک سۆرانی ئیعلامی، من سۆپهریشم بۆ نه‌کڕاوه، به‌ڵام به‌وه‌فام به‌رانبه‌ر به هاوڕێکانی خۆم له‌ماڵی هه‌ر که‌س نانم خوارد دوایی جاسوسی به‌سه‌ره‌وه ناکه‌م، دڵنیاش به هه‌ر به‌وه‌فام به‌رانبه‌ر به تۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی که مرۆڤێکی به‌ڵام به چاوێکی تر سه‌یرت ده‌که‌م پاشقول له که‌س ناگرم ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ده‌یڵێم.
ئه‌مه هه‌موو په‌یوه‌ندی من و مامۆستا کرێکاره، که ته‌نها په‌یوه‌ندیه‌کی ڕۆژنامه‌وانیانه‌یه، ئه‌وه‌شت بیر ده‌خه‌مه‌وه له‌دوای ژماره شه‌ش و بڵاوبوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانی مامۆستا کرێکار له گۆڤاری ڕێگادا خۆت چه‌ند جارت ده‌وت ڕاسته مامۆستا که باوکانه ڕه‌فتارمان له‌گه‌ڵ ده‌کات، ئومیده‌وارم که ئه‌م سێبه‌ری باوکانه‌مان لێنهبڕیت.
من و دووربین
پاشان ده‌ڵێت که گوایه ماکوان سه‌رپه‌رشتیاری دووربینه به‌ڕاستی ئه‌مه درۆیه‌کی چاو زه‌قه من هیچ په‌یوه‌ندیم به‌و پێگه‌یه‌وه نیه مه‌گه‌ر جاروبار شتێکی بۆ بنێرم وه‌ك ڕۆژنامه‌وانێك که باسێکی فکری بێت یان دینی، نوسینه‌کانی منیش له‌وێ دیارن، ئه‌مه به جێ دێڵم بۆ ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی دووربین، چونکه له‌وه زیاتر هیچی ترم نیه له‌باره‌ی دوور بینه‌وه.
به‌نیسبه‌ت ئه‌وه‌ی که ده‌ڵیت ووته‌بێژی گروپه‌که‌ی مه‌لا کرێکاره له ژوری دیدی نوێ قسه ده‌کات و ئه‌دمینه خۆ ئه‌مه ئاشکرایه نه‌ك له‌وێ له زۆربه‌ی ژوره‌کانی پاڵتۆک من ئهدمینیم کردووه لای (کاک بۆتین) له (کوردستان یونایتد) وه له (ژووری نه‌ته‌وه‌ی) لای (کاک ده‌رون) وه له (ژووری ده‌نگی ئیسلام)، ئه‌مانه‌ت له بیر چووه که له هه‌موویان کۆرم بۆ خۆت تێدا گرتووه هیچ نه‌بێت وه‌فای ئه‌وه‌ت هه‌بوایه که من له‌وێشدا یارمه‌تیم داویت، ئه‌و قسانه‌ی که من ده‌یکه‌م ووتاره هه‌مووی تۆمار کراوه له پێگه‌ی ده‌ریای نوور هه‌یه، جا با خه‌ڵکی خۆی بچێت سه‌یری بکات بزانن باسی گروپه یان باسی مێژووی کورد و مێژووی ئه‌نده‌لوس یان مێژووی ئیسلامی به گشتی و ژیانی پێغه‌مبه‌ره (ێلی لله علیه وسلم) یان ژیانی هاوه‌ڵه به‌رێزه‌کانی سه‌روه‌رمانه ره‌زامه‌ندی خوا له هاوه‌ڵه به‌رێزه‌کانی بێت، جا کاک سۆران دار لاستیكهکهت که‌م ده‌روات هه‌وڵ بده بیکه قۆچه‌قانێ، بانگه‌وازی ئیسلامی هیچ گروپێک و حیزبێکی ئیسلامی خاوه‌نی نیه کار کردنه بۆ ئیسلام نه‌ك بۆ حیزب.
هه‌روه‌ها که ده‌ڵێت ماکوان ویستویه‌تی ڕێگا به‌کار بێنێت بۆ لێدانی نه‌وشیروان موسته‌فا، هه‌رچه‌نده ئه‌مه نه‌ك هه‌ر درۆیه به‌ڵکو شه‌رمه‌زاریه، ئه‌گه‌ر تۆ ڕاست ده‌که‌یت نوسینێکی من بێنه که دژی نه‌وشیروان موسته‌فا قسه‌م کردبێت، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت که من پشتگیری ئه‌و ده‌که‌م ئێستا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌یت ده‌بوو ناوی دوو ڕاپۆرتی منت بهێنایه که دژی نه‌وشیروان موسته‌فا نوسیبێتم ئه‌گه‌ر ڕاستگۆیت؟
پاشان درۆیه‌کی تری تۆ، با ئه‌و کاربه ده‌ستانه‌ی یه‌کێتی خۆیان ڕوونی بکه‌نه‌وه، چونکه باوکی من به ده‌ستی حیزبی به‌عس کوژراوه، ئه‌گه‌ر گریمان باوکی من به‌ده‌ستی یه‌کێتی بکوژرێت، خۆ شه‌رم له من ناکه‌ن که له ساڵی (١٩٩٣) که ده‌زگایی شه‌هیدان دامه‌زراوه باوکی من به شه‌هیدی خۆیان ئاماژه‌یان بۆ کردووه، که ئه‌و ده‌مه نه‌وشیروان موسته‌فاش له ناو یه‌کێتی دا بوو، دڵنیابه نه‌وشیروان و یه‌کێتی له حیزبی به‌عس نه‌ترساون، تۆ بڵێت له من بترسن تا شه‌هیدانه‌ی بۆ ده‌ربهێنن، زۆرێك له‌وانه‌ی که له گرده‌که‌ن هاوڕێی باوکی منن ئه‌وانه‌ی که له‌ناو یه‌کێتیشن هاورێ باوکی منن، من ئه‌مه به جێدێڵم بۆ ئه‌وان، که باسی باوکی منت کردووه ئه‌گه‌ر جه‌نابتان به‌ڵگه‌یه‌کتان پێیه بیخه‌نه ڕوو، هه‌ر که‌س بیه‌وێت حه‌قی باوکی بسێنێت به نوسین نایسێنێت، هه‌رچه‌ند من به‌دوایی ئه‌م قسه‌ی تۆدا زیاتر ده‌رۆم بۆ ئه‌وه‌ی بزانم له کوێوه سه‌ر چاوه‌ی گرتووه ئه‌م هه‌واڵه‌ت چۆن زانیووه دیاره که‌سێك ئاگاداری تیرۆر کردنی باوکی منه‌و لای جه‌نابت زانیاری ده‌ست ده‌که‌وێت..
که ده‌ڵێت ماکوان گۆڤاری ڕێگای به کار هێناوه بۆ دژایه‌تی کردنی ئیسلامیه‌کان، ئه‌وه‌ش به جێدێڵم بۆ خه‌ڵکی ئیسلامی ئه‌زانن كێ ڕاستگۆیه کێ ڕاپۆرتی له‌سه‌ر ئیسلامیه‌کان نوسیووه وه‌ك ئه‌م ڕاپۆرته‌ی که نوسیوته، بۆ کێ کار ده‌که‌یت داماو وامنیشت دا به‌گرت خۆ قیامه‌ت هه‌یه من بێباکم له خۆم وه له‌به‌رده‌م هه‌موو دادگایه‌ك ده‌وستم تۆش بێ منتبه له‌وه‌ی که لاته..
نه په‌یوه‌ندی نامهشروعم هه‌یه به ئافره‌تانه‌وه نه جاسویم کردووه به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه نه له‌گه‌ڵ هیچ کۆمپانیهكی خان‌و دروستکردن کارم کردووه بۆ لێدانی کۆمپانیایه‌کی تر، نه نانی که‌سم بڕیوه، نه کوڕی خه‌ڵکیشم داوه بگرت، جگه‌ری هیچ دایکێکیش ناسوتێنم، له‌گه‌ڵ هیچ ده‌زگایه‌کیش کارم نه‌کردووه، دووباره‌ی ده‌که‌مه‌وه کاک سۆران ئه‌و ڕاپۆرته‌ی که نوسیوته رۆژی جومعه ده‌کات، له کوردستان جومعه ده‌وام نیه هه‌وڵ بده یه‌ك شه‌ممه بڕۆ داواکه‌م له‌سه‌ر تۆمار بکه، خۆ دڵنیابه که گیرام تۆ تاوان باریت چونکه من سه‌ر به هیچ گروپ ڕێکخراوێکی سیاسی نیم، هیچ ده‌زگایه‌کیش له پشتم نیه، ئه‌و ده‌نگانه‌ی که لاته بێ منهتبه له بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌ڵام وه‌كو خۆی نه‌ک مۆنتاژی به‌که‌یت؟
به‌ڵام دڵنیاش به که ده‌نگی تۆش لای منیش و لای خه‌ڵکی تریش هه‌یه.
به‌داخه‌وه هه‌ر ده‌بوو زوو بم زانیبایه که چه‌نده دووڕوویت که ووتت کوردستان نیوز پاره‌ی پێویسته ده‌مه‌وێت بیفرۆشم، منیش به‌زه‌یم پێداهاته‌وه ووتم من پاره‌ت بۆ ده‌نێرم مه‌یفرۆشه، که‌چی کوڕی باش دوای ئه‌وه‌ی که پاره‌که‌یشم بۆ ناردی فرۆشتت به که‌سێکی تر ٤٠٠ دۆلارت لێ سه‌ندم، ئایا خۆت شه‌رم ناکه‌یت له کاره‌کانت؟ بیرته پێت ووتم که سه‌هند و ڕه‌هه‌ندی کوڕم داوی مه‌ساسه‌م لێ ده‌که‌ن پاره‌م پێ نیه ده‌مانچه‌که‌ی خۆم فرۆشتووه ناوێرم بچمه ده‌ره‌وه پاشان پاره‌ی دهمانچیهکیشم بۆ ناردی، که ده‌ڵێت ماکوان ئاگایی نیه له ئۆفیسی ڕێگا هه‌رچی له ناو ئۆفیسهکهدایه من خاوه‌نیم و به‌پاره‌ی من کڕاوه..
بیرت نه‌چێت دامه‌زراندنی خانه‌ی ڕه‌هه‌ند هه‌ر له‌سه‌ر ڕێگا حیسابه به پاره‌ی ڕێگا که‌تۆته کار چونکه هیچی به ته‌نیا تۆ خاوه‌نی نیت، ئه‌ویش له دادگایه‌کدا ده‌بێت ساغ بکرێته‌وه.
کاک سۆران ئه‌گه‌ر جه‌نابت هه‌ر له به‌یانی تا ئێواره قه‌زوان بخۆیت دڵنیات ده‌که‌م به یه‌ك گوێز ده‌تگرمه‌وه، له‌وانیه له‌م قۆناغه‌دا هه‌ندێك شتت بۆ بکرێت پشتت قایمه، به‌ڵام دادگا هه‌ر کراوه‌یه.
خاوه‌ن ئیمتیازی ڕێگا٥/٩/٢٠٠٩
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

