پیرەژنێک، حوكمی یەكێتیی و سلێمانی دەكات
10/02/2015, 12:00 (GMT+1)

بەڵام تەماشابكەن چۆن (هێرۆ خان) هاوسەری سەركردەی یەكێتی لە دوای نەخۆشكەوتنی (مام جلال) یەكێتی بردە ئاقارێكی تەواو جیاواز لە سەرخەتی یەکێتیی:
یەكەم : ئەو خانمە هەر زوو دزەی كردە ناو مەكتەب سیاسی یەكێتی نەك بۆ پێشخستنی بەرنامەكەی و پەرەپێدانی بنكە جەماوەری و پرنسیپەكانی بەڵكو بۆ كۆنترۆڵكردنی هەموو جومگە و پۆستە هەستیارەكانی ناو ئەو مەكتەبە جارێك بە دوور خستنەوەی نەیاران و باڵی ریفۆرمخواز لەو پۆستانە و هەراسان كردنیان بە جیابوونەوە و جارێكی تریش بە لەبەریەك هەڵوەشانەوەی ستراكەچەری سیاسی و رێكخراوەیی و لەیەك ترازانی یەكجارەكی لەباڵەكانی تر كە لە رووی مێژوویی و سیاسیەوە دەناسرانەوە بە باڵی عەسكەرتاری و سیاسی
دووەم : ئەو خانمە هەرزوو كاری بۆ ئەوە دەكرد بە دانانی نەوە و خزمەكانی لە كام جومگە هەستیار و كاریگەرە لە بریاردان و بەرگری كردن و یان نزیك ترە لە بوخچە زێرەكە و بودجە و دارایی یەكێتیەوە و بەم شێوەش توانی هەموو یەكێتی كۆنترۆڵ بكات و لە پەنهانەوە جێگای كەسی یەكەم بگرێتەوە و لەناخۆش ترین ئەگەردا نەهێڵێ یەكێتی بێ مام جلالی پێوە دیار بێت
سێهەم : ئەو خانمە بەوە نەوەستا كە هەموو هێزی یەكێتی كۆكردەوە لە دەستی خۆی و خزم و خێشەكانی تەواو بە ئاراستەو ئاقاری بەرژەوەندی بنەماڵەكەی بەڵكو بۆ دوا هەنگاو هەڵسا بە قۆرخكردنی پۆستە دپلۆماسی و ئاسایشی و زانیاریەكان كە تاكە گارەنتیە بۆ مانەوەی بنەماڵەكەی لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراودا لە نێو ئۆقیانوسی ناسەقامگیری رۆخەكە و پاشاگەردانی لە ناو خودی یەكێتیدا بەمەش ئەو خانمە تەواوی چارەنووسی نیوەی كوردستانی خستە ناولەپی عەفریت بۆ دەیەكی داهاتوو,
لە كۆتایدا تەماشاكەن چۆن كۆمیتەی سەركردایەتی بزتنەوەی رزگاریخوازی فەلەستینی خانمەكەی رابەرەكەیان دەركرد و دووریان خستەوە و كەسێكی شیاویان دۆزیەوە بۆ پۆستی كەسی یەكەم بەڵام سەیر كەن جوامێرەكانی مەكتەب سیاسی یەكێتی چۆن هەموویان سەریان نەوی كرد بۆ ژنێک كە تەنانەت نازانێت یان ناتوانێت یەك رستەی سیاسی رێكبخات و بنووسێت یان بیڵێت بۆ یەكێتی تەنها ئەوە نەبێت كە خێزانی مام جەلالە.
شرۆڤەكاری سیاسی
ئارام گەرمیانی
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

