<

جێگرى سەرۆكى كۆمەڵەى قوربانیانى هەڵەبجە یان سیخورەكەى هێرۆ؟

25/01/2011, 12:00 (GMT+1)
هاووڵاتیانى خۆشەویست پێویستە لەسەر ئەم دێڕەى سەوەروە هەڵوێست وەربگرین و بپرسین ئاخۆ جێگرى سەرۆكى كۆمەڵەى قوربانیان كێ یەو چى كردوەو هۆكارەكانى دەست لە كار كێشانەوەى چى بوون و چى لە پشتى پەردەوەیە ئایا سیاسیە یان گۆڕینى شێوازى سیخوڕیە یان شتیى ترە و ئاخۆ ئەم كەسە خزمەتى بە چ چینێ كردوەو و ئایا خزمەتى كردوە بە كەس و كارى قوربانیان یان استخدام موقعیت للاغراز شخێیە و سیاسیەى كردوە یان بۆ كەسێكى دیارى كراو كارى ژێربەژێى كردوە .
سەرنج بدەنە ئەم چەند خاڵەى كە باسیان لێوە دەكەین : ساڵەهاى ساڵە ئەم كەسە واتە (ئاراس عابد)ى جێگرى سەرۆكى كۆمەڵەى قوربانیان بوەتە پیاوو دارەدەستى كەسێك كە هیچ شتێك لە بنەماكانى وەفا و ڕێز و قەدر نازانێت ئەویش كەسێكى بەناوبانگى یەكێتیە و بەناو خانمى یەكەمى عێراقە(هێرۆى ابراهیم احمد) و جا جەنابى كاك ئاراس تۆ چاوەڕێى چیت تاكەى ماستاوچیەتى و چڵكاو خۆرى ئەم ژنە بێسیفەتە ئەكەیت و خۆێنى شەهیدەكانى خۆت و هەڵەبجەت كردوەتە قوربانى بڕە پارەیەك ئەم زاتە خۆ ئەگەر بۆ بزوتنەوە یان پارتیت بكردایە ئێستا كۆشك و ڤێلات هەبو ئاخر تۆ بە جوڵانەوەت بۆ هەدەفى دەستى ئەم پیرە ژنە كۆمەڵەت تێك و پێك دا ئاخر چیتان كرد بۆ هەڵەبجەییەكان كوا زەوى و ماڵى یەك شەهیدەكان ئەربابەكەت لەسەر ئەم بابەتە گوێى ڕاكێشایت و وتى باسیان مەكە بەتەئكید بۆیە بێدەنگن لەم مەسەلەیە ، ئاراس عابد ئایا بیرت چوەتەوە كیمیابارانكردنى هەڵەبجە هەر دەستى ئەربابەكانى تۆى لە پشت بو و ساڵانە ئەیكەنە بارەقەڵایى خۆیان و حزبەكەیان و یادى دەكەنەوە و تۆش وەكو تولە ئەخەنە پێش خەڵك هەمو ساڵێك بە فەرمانى ئەربابت دەكەویتە پێش ئەو سەربازە تاوانبارانە كە هەمو موخابەراتن بە ناوى وەفدەوە دێنە هەڵەبجە بۆ چاوبەست كردنى هاووڵاتیان ئەمە لە لایەك و لە لایەكى ترەوە جەنابت بە فەرمانى كێ هەمیشە لە كەناڵەكاندا دەردەكەویت ئەگەر سیخوڕ نەبیت بۆچى هەر كەناڵ و ڕاگەیاندێك ى (تایبەت) سەردانى هەڵەبجەدەكات بە تایبەت (پلەدارەكانى سەربازى و سیخوڕى ، مەسئولینى باڵا)و داگیركەران ئەم جێگرەى كۆمەڵەوە چەند ئەندامێكى دیاركراو نەبێت كەسیتر نازانێت لە هاتنیان و ئامادەى ئەو جۆرە مەراسیمانە نابێت مەگەر لە كەناڵەكانى ڕاگەیاندنەوە خەڵكى بزانن تەنانەتیش زۆر جار بۆ چاوبەستى خەڵك خۆى توڕەدەكات گوایە زویریان كردوە و ئیتر ماندو بوە بەڵام ئەمانە هەمووى نهێنیەكانى پشتى پەردەن و هەركەسێك دێتە هەڵەبجە ئەم كابرایە یەكەم كەس دەزانێت و لە بەدەمیا قوت دەبێتەوە بەتایبەت دواى ئەو پیلانەى وازهێنانەى لە كومەڵە كە بێگومان بە فەرمانى ئەربابەكەى بووە بۆ مەبەستى سیاسى دیارى كراو ، لەم دواییەدا زۆرتر لە گەڵ وەفدەكان و كەناڵەكان دەردەكەوێت لەبەر ئەوەى بڵێن پشتى نەماوە بەڵام ئەمە هەڵەیە ئەگەر خەڵك باوەڕى پێبكەن چونكە شێوازى نۆكەرى و سیخوڕیەكەى گۆڕیوە بە فەرمانى ئەربابەكەى . بیستیشم بە تازەیى كۆترى ئاشتى پێبەخشراوە ئاخر كامە ئاشتى كامە ڕاستى لە چەند مانگى ڕابردو دا لە كارگێڕێكى مەڵبەندى هەڵەبجە م بیست ئەم خانمى یەكەمە لە ڕێگاى ئەم سیخوڕەیەوە ڕێكخراوێكى بەهێزى نوێى لاوانى ناو یەكێتى لە سنورى هەڵەبجە كە دەیان كادرى ئێستاش لە خۆگرتوە دروست كردو دواى كارەكەیان دانى بە زەویدا پاش ئەوەى كە كارەكەى پێیان تەواو بو ئەویش بە تۆمەتى ئەوەى كە مەترسیدارن بۆ ڕیفۆرمێكى نوێى ینك بەڵام لە ڕاستیدا پیاوى خۆتانن وەك تولە ئەڵقە لەگوێى و پەروەردەى دەستى خۆتانن گۆش كراوى ئێوەن بەڵام ئەم بێعەقلانە لە بەر هێزو تواناى رێكخستنى جەماوەریان مەڵبەندیشیان هێنایە لەرزە بەس نەیانتوانى بەچونە ناو لایەنێكى ترەوە هێزە خۆیان و پێگەى خۆیان تەسبیت بكەن ئەویش لە بەر ئەو وەعدە درۆیانەى كى ئاراس عابد و ئەربابەكەى پێیان دابوون ئەمە یەكێك لە هەرە كارە جوانەكانى بوو بۆ ئەربابەكەى كە دەیان هەزار درۆو وەعدى بە خەڵك دا بە ناوى ئەربابەكەیەوە بەڵام هەمویان پیلان و فێڵ بوون لە جەماوەر و لە هەڵەبجەییەكان خەڵكیش بیرى نەچوەتەوە بۆ دۆسیەى كۆمەڵە لە دادگا خەرق كرا چونكە ئەم برادەرەوە و سەرۆكى كۆمەڵە بەشەریكى و پلانى داڕێژراو ئەو كارەیان خولقاند بەڵام چونكە ئەربابەكەى نەیویست دۆسیەكە مرێنرا .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست