بینای فاروقی مەلا مستەفا ببینە لە (Google Earth)
11/01/2010, 12:00 (GMT+1)

وا لە كوتایی ئەم نوسینەدا ئەو وێنە ئاسمانیەی كە لەو بەرنامەیە وەرگیراوە لەگەڵ وێنەی تەنیشتی بیناكە كە دیسان لە هەمان سەرچاوە وەرگیراوە ئەخەینە بەر چاو تا بە روونی وئاشكرا دەركەوێ كە نزیكەی نیوەی ئەو بینایە لە ناو شەقامەكەدا دروست كراوە. هەروەها حدودی شەقامەكە دیارە كە لە گەڵ هێڵی راستە دوكانەكانی تەنیشت بیناكەیە.
من بەش بە حاڵی خۆم لێرەدا ئەم سەرپێچیەی یاسا وداگیركردنی ماڵی میللەت بە بەڵگەی دەم كوتكەر ئەخەمە ڕو وپاداشیشم ناویت چونكە بە كەمترین ئەرك هەڵساوم لەم بوارەدا، بەڵام با بزانین هەڵوێستی لێپرسراوان وپارێزەرانی مافی میللەت ، مەبەستم كاربەدەستانی میری، چی ئەبێ. خۆ ئەگەر مەسەلەكەش بە پێچەوانەی ئەوەیە كە ئێمە لێیتێگەیشتوین با هیچ نەبێ كاربەدەستان بە فەرمی ڕایبگەیەنن بۆ ڕای گشتی كە ئەمە سەرپێچی نیە وخاوەن موڵك لە مالی خوێدا دەستبەكاربوە، بۆ ئەوەی كاك فاروق چیتر ئامانجی هێرشی ناڕەوا نەبێ. ئێمە چاوەڕوانین تا بزانین كاردانەوەی ڕاستەوخۆ چێ ئەبێت دەربارەی ئەم مەسەلەیە.
بۆ ئەوەی خۆینەری بەڕێز زیاتر لەم باسە ئاگاداربێ با بفەرموێ ئەم لاپەرەیەی ئینتەرنێت بكاتەوە.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=71afbe9a
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

