راستى كێشەكەى مامۆستا عبدالرقیب یوسف وایە...
20/06/2011, 12:00 (GMT+1)

وەك داكۆكیكردن لە راستى ئەم چەند زانیاریە دەخەمە بەردەستى خەڵكى بەشەرەفى كوردستان كە پەیوەندیدارە بە كێشەكە:
خانووەكەى بە پارەیەكى زۆر حكومەت ئیستیلاى كردووە، موڵكى (نازم داود ئاغا)یە ، ناوبراو منداڵى نەبووە ، موڵكەكە لەپاش خۆى بووە بە میرات بۆ براكانى بەناوى (قادر ئاغا و دكتور ێبحی داود ئاغا).
كەسێك هەیە بەناوى (فرهاد عبدۆك گردەچاڵى) زاواى قادر ئاغایەو وەكالەتى عامى لە خەزوورەكەى وەرگرتووە، بە هەموو جۆرێك دەستكارى موڵك و ماڵى قادرئاغا دەكات و توانیویەتى پارەكى زۆر بدزێت لە رێگەى ساختە و فرت و فێڵ كردن لە خەزوورەكەى.ئەم ساختەكاریەى (فرهاد عبدۆك) لە رێگەى پارێزەرێكەوە دەكرێت بەناوى (مستفا ئەلعومەرى)، فرهادیش نكۆڵى لەوە ناكات كە بە پارە ئیشەكەى كردووەو زۆر جار لە دانیشتنە تایبەتەكانى باسى ئەوى كردووە كە بە پارە واى كردووە.
فرهاد لەرێگەى بەرتیل و فرت و فێكردنەوە توانیویەتى خانووەكە بە بڕە پارەكى زۆر بدات بە حكومەت و بەڵَام زۆربەى پارەكەى بۆ خۆى گلدابوەوەو هەندێكى كردبوو بە رەشوەو كەمێكیشى دابوو بە ماڵە خەزوورەكانى، ئەوەبوو بینایەكى لە عەنكاوە بۆ قادر ئاغا كڕی بوو ، پاش ئەوە دوو مانگ كرێى بیناكەى بە خەزوورەكەى دا ، ئینجا ووتى بەتاڵ بووەو دەستى خەزوورەكەى خستە چاڵەوە.
ئەم كێشەى ئێستا دروست بووە هیچ خراپەى خاوەن موڵكەكانى تێدا نییەو هەموو كارە نایاساییى و بەرتیلدان و بە پارە كڕینەكە لە ئەستۆى (فرهادە عبدۆك) ەو لە رێگەى پارێزەرەكەى ئیشەكانى كردووە. هەرچى مامۆستا عبدالرقیب یوسف و خاوەن موڵكە ئەێلیەكانن ، كەسانى بێ بەری و پاكن و هیچ هەڵەیەكیان نەكردووە.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

