مه‌سعود ته‌زویرچی زاکیره‌ی زه‌عیفه یان ئه‌یه‌وێت خه‌ڵك هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت
20/01/2011, 12:00 (GMT+1)

ئه‌گه‌ر مه‌سعود زاکیره‌ی زه‌عیفه، میلله‌ت هه‌رگیز ده‌بابه‌کانی به‌عسی 31ی ئابیان له‌بیر ناچێت، بۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌بابانه نه‌بوایه مه‌سعود ئه‌یتوانی چنگ له‌هه‌ولێر توند بکات؟ بۆ مه‌سه‌له‌ی تونسیش ئایا مه‌سعود ته‌زویرچی نازانێت که زین العابدین له‌دوایین هه‌ڵبژاردندا 89 له‌سه‌دا ده‌نگی خه‌ڵکی تونسی به‌ده‌ست هێناوه! ئه‌وه‌ش ئهنجامهکهبوو که به‌چاوی خۆمان بینیمان کهمیللهت بهیك ده‌نگ هاواری کرد سه‌رۆکمان ناوێ! بۆیه چیتر ههقنیه نه مه‌سعود شانازی بکات
به 70 له‌سه‌دی ئه‌و ده‌نگه ته‌زویره‌ی به‌ده‌ستی هێناوه‌و نه جاشقهڵهمهکانیشی ئه‌م شریتهمان بۆ دووباره بکه‌نه‌وه
مه‌سعودی ته‌زویرچی، به‌گۆڕی ئه‌و باوکه‌ت که لهچاوتروکاندنێکدا گه‌وره‌ترین شۆڕشی کوردی هێنایه سه‌ر سفر، ڕۆژێك دێت به‌چاوی خۆت ببینیت که هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ وه‌کو خه‌ڵکی تونس هاوار بکه‌ین "جاشسهرۆك بۆ ده‌ره‌وه" تۆش وه‌کو زهینالعابدین لهتهیارهیهکدا به‌حه‌واوه بخولێیتهوهو که‌س نهتگرێته خۆی! نۆکهرهکانیشت ئه‌بێ بزانن که تۆ جگه له‌بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆت که‌سیان له‌گه‌ڵ خۆت ڕزگارناکهیت، ئه‌و کاته هه‌مویان ئه‌که‌ونه بهرڕقی جه‌ماوه‌ر، ڕقی جه‌ماوه‌ریش وه‌کو بورکانێك وایه که هیچ شتێك ناتوانێت ڕێگه‌ی لێبگرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

