شۆڕشگێرانی دوێنێ و گۆڕانی ئه‌مرۆ
04/08/2010, 12:00 (GMT+1)

دوایی به ئامانج گه‌یشتنی کاره‌که‌یان شۆڕشگێران ده‌بن به سێ ده‌سته‌وه به شێکیان جێگه‌ی حاکمانی پێشوو ده‌گرنه‌وه‌و ده‌بن به فه‌رمانڕه‌وا ، به‌شێکیان تووشی داڕمانی ده‌روونی ده‌بن خۆیان دوره‌په‌رێز ده‌گرن له هه‌موو شتێک ، به‌ڵام به‌شێکیان دووباره تێ هه‌ڵده‌چنه‌وه به هه‌ڵگرتنی دروشمی شۆڕش هێشتا نه‌گه‌یشتوه به ئامانجکهی هه‌ڵبه‌ت به که‌ڵک وه‌رگرتن له ڕێگا و تکنیکی تازه، یان به هه‌مان ڕێگای پێشوو واته ده‌ست بردن بۆ چه‌ک (له ئێران دا ئه‌م سێ ره‌وته به زه‌قی ده‌بینرێن) که هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه چاره‌نووسی هه‌موو شۆڕشه‌کانه به شۆڕشی کوردیشه‌وه شۆڕش و شۆڕشگێڕ به‌س له کۆمه‌لگایه‌کدا که تووشه به نه‌خۆشی کوشه‌نده‌وه باوی هه‌یه له کۆمه‌ڵگایه‌کی نۆڕماڵدا جێگه‌ی ئه‌م واژانه نابێته‌وه، ئێستاش له کوردستاندا له پاشماوه‌ی شۆڕشگێراندا ئه‌م سێ ده‌سته یه بوونیان هه‌یه که باڵی ریفۆرمی جیا بوویه‌وه له یه‌کیه‌تی خۆیان له‌ده‌سته‌ی سێهه‌مدایه، وه‌ک باسم کردوه ئه‌مان به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له بیر‌و باوه‌ڕو سه‌دد ساڵ خه‌باتی ره‌خنه‌گران و ڕۆشنبیران توانیان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ مه‌به‌ستی بنیاد نانی ده‌وڵه‌تێکی مودرن دروست بکه‌ن که توانیویه‌تی له هه‌موو حیزبه‌کانی کوردستان ده‌نگ ببچڕێت جا چ یه‌کیه‌تی بێت یان پارتی و یان حیزبه بچوکه‌کان بۆیه ده‌بینین ده‌نگه‌کانی پارتی له ناوچه‌ی سلێمانی له چاو 2005 تا ڕاده‌ێکی زۆر که‌م ده‌کات که ئه‌گه‌ر به یاسای زاو زێش بێت ده‌بوایه ده‌نگه‌کانیان ڕوی له هه‌ڵکشان بوایه نه‌ک داکشان، ئه‌گه‌ر یه‌کیه‌تی له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان زۆرترن زیانی پێ ده‌گات هۆکاره‌ی ئه‌وه‌یه که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌نده له‌سه‌ر ده‌نگی خه‌لکی بیرمه‌ند و ئازاد ، که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌م خه‌لکه‌ش به درێژی مێژوی کوردستانی باشور دانیشتوی سلێمانی و ده‌ورو به‌رین که له به‌د شانسی یه‌کیه‌تیش ئه‌م حیزبه ژینگه‌که‌ی سلێمانییه بۆیه ده‌بینن له هه‌موو حیزبه‌کانی تر زیاتر زیانبار ده‌بێت ، ئه‌گینا ئه‌گه‌ر به ته‌نها هۆکاری گۆڕان، باڵی ڕیفۆڕم بوایه گۆڕان نه‌ی ده‌توانی 3 کورسیش بێنێت (وه‌ک یه‌کیه‌تی پێش هه‌ڵبژاردنی 25/7 وای پێش بینی ده‌کرد!).
هه‌روه‌ها که ده‌ڵێم ئایدولۆژیای گۆڕان، ئایدۆلۆژیایه‌کی مودرنی کوردییه به‌و هۆیه‌وه‌یه که زۆربه‌ی حیزبه‌کانی تر هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیای ئیسلامی یان ئیشتراکی یان نزیک له‌م دوانه‌ن و له سه‌ر نووسراوه‌کانی بیرمه‌ندانی ئه‌م ئایدۆلۆژیانه ده‌ڕۆن که زۆربه‌ی بیرمه‌نده‌کانیش کورد نیین ، به‌ڵام گۆڕان پشت ئه‌ستوره به نووسراوی نووسه‌ران و بیرمه‌ندانی ناسراوی کورد ،ئه‌م نووسه‌رانه‌ش تئورییه‌کانیان له سه‌ر پێداویستیه‌کانی کۆمه‌لگای کوردی بینا کراوه ئه‌گه‌ر ده‌ڵیم دیواره‌کانی نه‌رمه به‌و هۆکاره‌وه‌یه که کۆمه‌لگای کوردی کۆمه‌لگایه‌که به‌خێڕایی له دۆخی گۆڕانکاری گه‌وره‌دایه بۆیه به‌رده‌وام نووسراو فه‌لسه‌فه‌ی تازه‌و ده‌قی تازه ده‌خولقێت ، ئه‌م ئایدۆلۆژیایه بۆ به‌ڕێوه‌چونی ژیانه له کۆمه‌لگای کوردی بۆیه شایه‌د به که‌ڵکی شوێنێکی که نه‌یت!(وه‌ک به‌رێز قادر داوایی ده‌کات!) له ناو ئایدولۆژیای گۆڕاندا هه‌موو تاکێکی کوردستانی ده‌توانێت خۆی بدۆزێته‌وه ، بۆیه ده‌بینین یه‌زیدی و موسڵمانی تا ڕاده‌یه‌ک توندڕه‌و پێکه‌وه ده‌نگ به گۆڕان ده‌ده‌ن.
http://hossien.tk
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

