با ئێمه‌ش فێربین، پێڵاو بگرینه سه‌رکرده و به‌رپرسه‌که کورده‌کان
19/12/2009, 12:00 (GMT+1)

ئه‌مسالیش له‌داهێنانێکی نوێی ی مۆدرن رۆژنامه‌نوسێکی عیراقی ، لینگه پێلاوێکی له‌سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا گرت ، به‌مه‌ش میدیای جیهانی بۆ ماوه‌یه‌ک سه‌رقالی ئه‌م هه‌واله بوو ، بۆشیش به‌گیانێکی زۆر وه‌رزشیانه‌وه مامه‌له‌ی له‌گه‌ل روداوه‌که کرد .له‌مانگی 11 ی ئه‌مسالیش رۆژنامه‌نوسێکی تری عیراقی به‌هه‌مان شێوه لینگه پێلاوێکی له‌و ڕۆژنامه‌نوسه گرته‌وه ،کهلهبۆشی دابوو ، که‌به‌پێی وته‌ی خۆی ((گه‌رانه‌وه‌ی که‌رامه‌تی ڕۆژنامه‌نوسی عیراقی بوو))
وه‌به‌پێی هه‌واله‌کان تاله‌بانی ، لینگه پێلاوی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ی به‌یه‌ک ده‌فته‌ر دۆلار کریوه‌ته‌وه ، وهپێشوازیشی لێ کردوه . بۆیه پێ ده‌چیت پێلاو تێگرتن لای سیاسیه کوردیه‌کانیش خرابێته ناو ته‌زکیه‌ی خه‌باتی مۆدێرن دا . پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمه لینگێ پێلاوێک له‌و به‌رپرسه کوردانه بگرین که شه‌ری ناوه‌خۆی هه‌مو به‌شه‌کانی کوردستانیان کرد و هه‌زاران تاکی کوردیان له‌ململانێی سیاسی ، کرده قوربانی عه‌قله سه‌قه‌ته‌کانیان ، کفره‌که له‌کوێدایه ؟
تاوانه‌که له‌چی دایه ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش له‌تۆله‌ی 19 ساله‌ی رابردوی تێکشکان و زه‌لیلکردنی تاکی کورد ، ،له‌پله به‌خشینی ده‌سه‌ڵات و ته‌خشان و په‌خشانی داهاتی ئه‌م گه‌له ، کهکۆمهلگایان فه‌ساد وفێره فهرهۆد کرد ،تاوانه‌که له‌کوێ دایه ؟یان له‌تۆله‌ی ده‌یان هه‌زار تاکی کوردی ئه‌نفالکراوو بنه‌ماله‌ی قوربانیان ، ئه‌گه‌ر جۆتێ پێلاو له به‌رپرسانی یه‌کێتی بگرین که میری ئه‌نفالچیه‌کان (فه‌تاح به‌گی جاف) له‌ناو جه‌رگه‌ی ناوچه‌ی خه‌لکی ئه‌نفالکراو(که‌لار) شاهانه وا 7 ساله ده‌ژیێنێت ، یان پارته‌که‌ی سه‌ری ره‌ش ، (عه‌باسی بایز ئاغا) که‌زیاتر له 60 داوای یاسایی له‌سه‌ره و 2 جار بریاری گرتنی له‌دادگای عیراق بۆ ده‌رچوه که‌چی دراوسێی وه‌زیری دادی کوردستانه . ناپاکیهکهمان له‌کوێ دایه ؟
له‌کوێ دایه تاوان و هه‌له‌که‌مان ، گه‌ر ئێمه‌ش زرمه‌ی پێلاویک ،هێلکه‌یه‌ک ،کێکێک.... له‌ده‌م و چاوی ئه‌و به‌رپرسانه بگرین کهبهداهاتی دزراوی ئه‌م گه‌له 18 ساله شه‌وانی سور به کچه هه‌ژارانی ولاته‌که‌م ده‌که‌ن ، خه‌لک برسی ده‌که‌ن ، که‌رامه‌تی تاکی کورد تێک ده‌شکێین ، هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی لاواز ده‌که‌ن ، دام وده‌زگا سیاسی و حزبیه‌کانیان پڕ له فایلدار و ئه‌نفالچی کردوه ، بێرێزی به‌دایک و خوشکی شه‌هیدان ده‌که‌ن . ناوچه ته‌عریب کراوه‌کان به ده‌ستکه‌وته ئابوری وکورسیه لاق شکاوه کاتیه‌کانی عیراق ده‌گۆرنه‌وه ،که‌سایه‌تیه سیاسی و ڕۆژنامه‌نوسه‌کان تیرۆر ده‌که‌ن .....
هه‌ولده‌ده‌م یه‌کێک بم له‌و که‌سانه‌ی ئه و شه‌ره‌فه‌م به‌رکه‌وێت ، ئهگهرههندێ به‌رپرسی کورد هاتنه ولاتی سوێد ده‌ستیان به‌چه‌واشه‌ی خه‌لک کرد ، ئه وا به‌پێی(که‌سێتی ودۆسیه‌که‌ی) ئه‌و به‌رپرسه پێڵاوبێ یان نه‌عل . پۆستالبێ یان هێلکه و ته‌ماته‌ی رزی . تۆرتهبێ یان پیسایی له‌ده‌م وچاوهمۆنهکانیان بگرم ، ئیتر بادوای ئه‌وه به ده‌روێش و شهقاوهچیهکانیان نیوه مردیم بکه‌ن . ئه‌وان ئه‌و هه‌موو تاوانه بکه‌ن بۆ ئێمه‌ش به پێلاوه پیسه‌کانمان ده‌م چاوی هه‌ندێ به‌رپرس دانه‌گرین ؟
مادام خۆمان پێ ئۆپزسیۆنه ، پێویسته په‌نا بۆ ئه‌وشێوازه خه‌باته‌ش ببه‌ین . ئیتر نازانم ئه‌وکات تاله‌بانی پێلاوه‌کانی ئێمه‌ش ده‌کڕیته‌وه یان ده‌لێت پیاوی به‌عسیه‌کانن !؟
بۆیه وه‌رن له‌ته‌ک ده‌یان شیوازه خه‌باتی مۆدێرنی تر ..... مه‌فره‌زه‌ی پێلاو ، هێلکه و ته‌ماته‌ی ڕزی تێگرتن پێک بهێنین .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

