<

دڵسۆزی میللەت هێڵی سوورە نەك مووچەخۆری دەزگا سیخوڕییەكان

13/08/2010, 12:00 (GMT+1)
ماوەیەكە لە ڕێگای گۆڤاری لڤین و چەند سایتێكی بە تامەزرۆوە بە دوای بەڵگەنامەكانی خیانتكاری بە ناو سەركردەكانی شۆڕشی كوردەوەم بە تایبەتی مەلا مستەفا ، ئەم تامەزرۆیەشم لەبەر ئەوە نیە كە میللەت كورد خیانەتكاری تێدا نیە بەڵكو تەنها لەبەر خاڵێكی زۆر گرنگە كە مەلا مستەفا نە ئەو زاتە پیرۆزەیە كە پارتی دیمكراتی بادینان بە سەر گەورە و بچووكی تاكی كوردی سەپاندووە و نە ئەو كەڵە پیاوەیە كە تاكی كوردی دەبێت لە ئاستیدا دەمكوت بكرێت .
ئەم هەڵایەی ئێستا دەزگای تیرۆریستی پاراستن بەرپای كردووە و دەهۆڵی شەپۆلێكی نوێی تیرۆركردنی بەدواوەیە ئەوە ئەسەلمێنێ كە باوكی پارتی دیموكراتی بادینان پەردەی پیرۆزیی لەسەر هەڵدرایەوە و وردە وردە بەڵگەنامەی خیانەت و نۆكەری و سیخوڕییەكانی دەردەكەون بۆ مەسعود گڕی گرتووە و سمبولی پاڵەوانە كارتۆنییەكی بادینانی بەرەو سكانداڵێكی گەورە دەڕوات ، بەناوە باوكی كورد مووچەخۆری دەزگا سیخوڕییەكانی دەور و بەرە ، مەلای نەمر بەئەندازەی نەمری خۆی بكوژی ڕۆڵەكانی كوردستانی باشور و ڕۆژهەڵاتە ، كەڵە شۆڕشیگێری كورد تێكدەری كۆماری مەهاباد و هەوێنی ئاشبەتاڵە بێ ماناكەی كوردە.
لە لایەكی ترەوە گرنگ نیە بەلامەوە (عیرفانی قانعی فەرد) پیاوی ئێران بێت یان توران ، گرنگ لێرەدا ئەوەیە هەزاران بەڵگەی خیانەتكاری ئەم زەلامە هەیە لە ئەرشیفی وڵاتانی زەبلاحی جیهاندا كە كەس لەئێمەی كورد جورئەتی هەڵدانەوەیمان نەكرد و جا ترس بێ لە دەسەڵاتی دیكتاتۆری هەر دوو حزبی دەسەڵات ، یان ترس لە بۆنی بۆگەنی خیانەتكاری بە ناو سەركردە مێژووییەكانمان ، نازانم ! بەڵام پیرۆزكردنی كەسێك یان چەند كەسێك و كردنیان بە هێڵی سوور گەورەترین كڵاوە بە سەری میللەتی كورد كراوە ، چونكە تەنها شتێك دەبێت پیرۆز بێت میللەتی كوردە نەك كەسێك یان دووان .
بۆیە پێویستە مۆتەكەی نەمرەكانی كورد پێویستە لە سەر بنەمای پاكی و دڵسۆزیان بێت بۆ میللەت ، دەبێت گاندی و ماندێلا بكرێت بە پێوەری نەمری و هێڵی سوور ، نەك درووستكەری دارجگەرە و مووچەخۆری ساواك و مۆساد و چەند دەزگایەكی سیخوڕی تر .
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست