مامۆستا ئارام و سكرتێره‌كه‌ى شێت و شه‌يداى پاره‌ن نه‌وه‌ك كه‌سوكارى شه‌هيدان
22/06/2013, 12:00 (GMT+1)

(هيوادارم به‌ر له بلاَوبوونهوهى ئه‌م وهلاَمه برايانى به‌ڕێزى كوردستانپۆست سه‌يرى پرِۆفايلهكهى بكه‌ن لهفهيبسووك بۆ رِاستى و دروستى ، له‌وانه‌يه دوايى ئه‌و وهلاَمه رِهسمهكانى باوكى دابنێت.
واتا ناوى ئه‌و شه‌هيده سه‌ركرده‌يه‌ى به‌كارهێناوه ته‌نها بۆ له‌خشته‌بردنى به‌رپرسانى يه‌كێتى و كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌و رِابواردن لهگهلَ مامۆستا ئارام ، چه‌ند سالَێكه ئه‌و هه‌موو خۆپيشاندان و ئيمزاو سكالاَيانه ده‌كرێن بۆ ديارى كردنى چاره‌نووسى بێ سهروشوێنكراوانى شهرِى ناوخۆ تائێستا ئه‌م هه‌ژاره‌و وه‌زيره‌كه‌ى نه‌ك هه‌ر ئاماده‌يى و حزووريان نه‌بووه به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ژار لهرِێگهى مامۆستا ئارامه‌وه داواى بينينى نێچيرڤان بارزانى كردبوو بۆ ئه‌وه‌ى رِهسمى لهگهلَ بگرێ ، ئه‌مه‌يه وه‌فاو رِهوشتيان بۆ خوێنى شه‌هيدان و وارس و كه‌سوكاريان ، لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه بهرِۆلَ و جوامێرى خوشكێكى شه‌هيد هاشم بكه‌م كه‌وه‌ك ژنێكى چاونه‌ترسى مه‌رد به‌رده‌وام له‌هه‌موو خۆپيشاندان و نارِهزايى و گردبوونه‌وه‌يه‌ك بۆ دياريكردنى چاره‌نووسى بێ سهروشوێنكراوانى شهرِى ناوخۆ حزوورى هه‌بووه‌و لێدوان و قسه‌ى مه‌ردانه‌ى بۆ كهنالَهكانى رِاگهياندن داوه كهبهحهق شايه‌نى ئه‌وه‌يه بلَێين سه‌دانى وه‌ك هه‌ژار و ئارامى شه‌هيدان به‌قوربانى ئه‌و خاتوونه‌و كه‌سوكارى شه‌هيدان و ئه‌نفال بن.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

