ئه‌و سه‌رنجانه‌ی له ووته(30)خوله‌کیه‌که‌ی تاڵه‌بانی له‌لام گه‌ڵاڵه بوو!!!
19/11/2009, 12:00 (GMT+1)

تیایدا تاڵه‌بانی به هۆی نه‌زانینی خۆی و وه‌کو پیشــه‌ی هه‌موو جارێکی که‌وته فاوڵ کردن ،به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان زۆرترین دانپیدانانی گرنگ بوو که له مێژوودا زۆر به زه‌قی ده‌مێنێته‌وه‌و پێویسـته هه‌رچی زووتره لایه‌نه به‌رپرسـه‌کان به‌دواداچوونی بۆ بکه‌ن و مافی گه‌لی کورد‌و شـه‌هیدان و ئه‌نفال ئاوها به سانایی به فیڕۆ نه‌ڕوات....
تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به زۆر کارکرد که تیایدا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانوخودىنه‌وشیروان لێی به‌رپرسیار بوون،هه‌موو ئه‌و کارانه‌ش کاری دژ به کورد وه‌کێشـه ڕه‌واکه‌ی ودژبه فیدراڵیه‌ت وه که‌رکووک وناوچه‌کانی تری کوردسـتان وشـه‌ڕی ناوخۆ‌و پێش نه‌که‌وتنی شـاری سـلێمانی ودروسـت کردنی ته‌که‌تولات وناوچه‌گه‌رێتی و دژ وه‌ستانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به پێشـمه‌رگه‌و لایه‌نه‌ســیاســه‌کانی تر.....
** تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به گۆڕان کردووه که ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه دژ به فیدراڵیه‌ته‌و دژبه گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکووکه بۆ ســه‌ر هه‌رێمی کوردسـتان!!!!!
ســـه‌یره ،گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دژی فیدرالیه‌ت بێت نه‌مابینی یاخود نه‌مان بیسـت له سـایتێک یان له به‌رامبه‌ر به میدیایه‌کی ناوخۆ یان ده‌ره‌کی
لێدوانێک بده‌ن تیایدا ئه‌و تۆمه‌ته‌ی تاڵه‌بانی ده‌یڵێت پشـت ڕاسـت بکه‌نه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه‌زۆر جار تاڵه‌بانیمان دیوه یان گوێمان لێیبووه که ووتویه‌تی ده‌وڵه‌تی کوردی خه‌ونێکی شـاعیرانه‌یه‌به‌رامبه‌ر به موسڵ و که‌رکوكیش بۆ یه‌که‌میان له به‌رامبه‌ر به میدیای توركی ده‌ڵێت موسـڵ شارێکی عه‌ره‌بنشینه‌و که‌رکوکیش شــاری برایه‌تییه وچه‌ند جارێکیش به‌رامبه‌ر به ئاڵای کوردستان هه‌ڵوێسـتی دژانه‌ی به‌کار هێناوه‌و جارێک به شتێکی ڕه‌مزی داناوه‌و جارێکی تریش به هۆی نه‌بوونی ئاڵای(ێدام) ڕازی نه‌بووه ئه‌و ئاڵایه له‌به‌رده‌می خۆی دابنێ، چه‌ندین جار گه‌ریلاکانی (پ‌ک‌ک)ت به تیرۆریسـت ناوبردوه له به‌رامبه‌ر شۆفێنیسـته تورکه‌کان و لێدوانی ئه‌وه‌ت داوه که ده‌بێت(پ‌ک‌ک) له‌ناو خاکی باشووری کوردستان بچێته ده‌ره‌وه چونکه ئه‌مه زه‌ره‌ره له‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی! که گه‌لی کورد له باشوری کوردستان به‌ده‌ستی هێناوه له کاتێکدا:
1..(پ‌ک‌ک) له‌ناو که‌سوکارو ماڵ و خاکی خۆیه‌تی،هیچ که‌سێک بۆی نیه پێیان بڵێت بڕۆنه ده‌ره‌وه.
2..کام ده‌ستکه‌وتانه ! مه‌گه‌ر هه‌موو ده‌ستکه‌وتی میلله‌تی کورد ته‌نها هاتنی ده‌سته‌و تاقمی میت و ئیتلاعات بێت.
یان مام جلال هێنانی پاسدار بۆ سـه‌ر بنکه‌و باره‌گاکانی (دیموکرات) له دێگه‌ڵه له (ته‌مموزی 1996)به دژایه‌تی کورد دانانێیت،هه‌روه‌هـا ڕه‌نگــه
ســه‌رۆک کۆماری ئێستای عیراق به پێدانی (700) پارچه زه‌وی له کۆیه بۆ جه‌بهه‌ی تورکمانی و ده‌ست ماچ کردنی سـه‌نعان قه‌سـاب له(سـاڵی1997) به کارێکی ســیاسـی شۆڕشگێڕانه بزانێت که فه‌خامه‌تیان پێی هه‌ڵســابن!!!...
**خاڵێکی تر له لێدوانه (30) خوله‌که‌که‌ی تاڵه‌بانی په‌یوه‌ست بوو به کوشتنی که‌سـانی نیشتمانپه‌روه‌ر له‌ناو شـاری سـلێمانی له سـه‌ره‌تاکانی شـۆڕشـدا گوایه هه‌موو ئه‌و تاوانانه به ته‌گبیری نه‌وشـیروان کراوه منیش ده‌ڵێم دیاره ئه‌و کاته به‌ڕێزتان سـکرتێری(ی.ن.ک) نه‌بوون،
به‌ڵام جه‌نابی سکرتێر من ئه‌وه‌ته‌ی بیرم دی جه‌نابتان له هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاتی (ی.ن.ک) دان له گشـت بڕیار‌و بیر‌و بۆچوونێکدا، چۆن ده‌بێت
ئاگاداری ئه‌و تاوانانه نه‌بن که که‌سـی دووه‌می ناو (ی.ن.ک) ئه‌نجامی دابێت؟ یان ئه‌وه‌تا زانیوته‌و نه‌توێراوه هیچ بڵێیت! که ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ده‌بێته له‌ده‌ست دانی سه‌نگ و هێزی خۆت که هه‌ر له سـه‌ره‌تای شـۆڕشـه‌وه تۆ که‌سـی شیاو نه‌بوویت بۆ ئه‌و شـوێنه گرنگه‌ی ده‌سـه‌ڵات!
یان ئه‌وه‌تا به بڕیاری تۆ ئه‌و کارانه کراوه و ئێستا له ترسـی (پ.د.ک) ڕاستیه‌که ئه‌شـێوێنیت! ده‌نا خۆ له کۆتاییدا دوای هاتنی شـه‌هید (جه‌مال تاهیر) بۆ شـاخ زانیوته بۆچی هه‌ڵوێسـتت نه‌بووه به‌رامبه‌ر به نه‌وشیروان ؟ ته‌نها گواسـتنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره بووه بۆ سـکرتاریه‌ت که ئه‌وه‌ش ڕاسـتیه‌کی تره و سـه‌لماندووته که هه‌ر کوشـتنێکی تر کرابێت به بڕیاری ئێوه بووه!!
لێره‌دا به پێی یاسـا تۆش تاوانباریت چونکه چاوپۆشــیت کردووه له‌و هه‌موو تاوانانه ، دیاره خۆشـت باشتر ده‌زانیت چونکه به قسه‌ی خۆتان ئێوه پارێزه‌رن و یاسـا ناســــــن........
**هه‌ر له ناو لێدوانه‌که‌ی جه‌نابی سـکرتێری (ی.ن.ک) ڕووناکی خسـتنه سـه‌ر(شــه‌ڕی ناوخـــۆ)یه
شــه‌ڕی ناوخۆ گه‌وره‌ترین په‌ڵه‌ی ڕه‌ش و ناجوامێریه که پێشــمه‌رگه‌ی کورد دژ به پێشــمه‌رگه‌ی کورد کردوویه‌تی ئینجا چاره‌ڕه‌شـی میلله‌تی کورد له‌وه‌دایه سـاڵه‌کانی گه‌شـه کردنی و به‌رخودانی زۆر که‌متره له سـاڵه‌کانی شـه‌ڕی ناوخۆی که ئه‌ویش به هۆی ڕابه‌رایه‌تی ده‌یان بازرگانی وه‌کو ئێوه‌وه بووه جه‌نابىسـه‌رۆک له‌ناوشۆڕشداجا خۆت بێبه ری مه‌که‌و که‌سانی تر تێوه بگلێنیت،مه‌گه‌ر بیرت چووه‌وه له ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی کوردستانه‌وه له‌ساڵى (1995)دابڕیاری (نه‌فی عامت) ده‌رکرد و خه‌ڵکت هان ده‌دا که بچن شه‌ڕی پارتی بکه‌نو پاره‌ی برایم خه‌لیل بهێننه‌وه
له قوڕگی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ،بۆ جه‌نابی سه‌رۆکی عیراق ماوه‌ی چه‌ندین سـاڵ شه‌ڕی ئێوه‌و (پ.د.ك) یان له‌سه‌ر پاره بووه یان له‌سه‌ر کوێخایه‌تی شـۆڕشـی کورد بووه .بیرتانه له کۆتایی
هاتنی به‌شی یه‌که‌می شـه‌ڕه‌که‌تان له‌گه‌ڵ (بزووتنه‌وه)ی ئیسـلامی نه‌ک هه‌ردانت به به‌رپسیاری شه‌ڕه‌که‌دانا به ڵکو(گاڵته) ئاسا له‌سه‌رشاشه‌ی
(گه‌لی کوردسـتان سـاڵی1994 )دا ووتت ئه‌وه‌ی که ڕوویدا شـانۆگه‌رییه‌ک بووکۆتایی پێهات مه‌گه‌ر نازانیت دوای شانۆگه‌رییه‌که‌ش گه‌ر کوژراو هه‌بن زیندوو ده‌بنه‌وه،ئاگاداری ووته‌کانتی چه‌ند نا مه‌سئولانه‌یه!!
**خاڵێکی تری لێدوانه(30)خوله‌که‌که‌ی تاڵه‌بانی په‌نجه خسـتنه سـه‌ر مه‌رگه‌سـاتی (هه‌ڵه‌بجه)یه ،له‌و خاڵه‌دا زۆر به ئاشـکراو بێ پێچ وپه‌نا
باس له‌وه ده‌کات که كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه پێش وه‌خت ئاگادار کراوینه‌ته‌وه که گه‌ر پاسدار ببه‌ینه هه‌ر شوێنێک ئه‌وه ئه‌و شـوێنه‌کیمیاباران
ده‌کرێت،باشه جه‌نابی سکرتێری ئه‌وسـاو ئێستا بۆچی بوونه هۆی له‌ناوچوونی (5000) خه‌ڵکی سیڤیل و بی تاوان باوه‌ڕبکه گه‌ر ته‌نها یه‌ک
تۆزقاڵ ویژدانت هه‌بێت ئه‌بێت هه‌ر ئێسـتا خۆت وه هه‌ر هه‌مووسه‌رکردایه‌تی ئه‌وساکه‌ت ڕووه‌و دادگایی‌کردن به‌ریت،چی جیاوازییه‌ک نابینم
له نێوان ئێوه‌وجه‌لادانی سه‌رده‌می (به‌عس)وجاش وته‌واری دا،ئه‌وان تاکو ئێستا حاشا له‌و تاوانه ده‌که‌ن وجه‌نابیشـتان که‌سی دووه‌می ناو
(ی.ن.ک) ده‌که‌نه به‌رپرسیارو خۆشـتان که که که‌سی یه‌که‌م بوون بێ ئاگا ده‌که‌ن،جا ئه‌مه چۆن سکرتاریه‌تێکه تۆ به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌یت ! چۆن
ده‌بێت تۆ له کوشـتنی (5000) خه‌ڵک چاوپۆشی بکه‌یت و له‌دوای (21)ساڵ ئێستا دوای ئه‌وه‌ی که نه‌وشـیروانت پی ڕازی نه‌بوو ئینجا
باسی بکه‌ی،ئاخۆ (ئه‌نفال) یش هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ڕوویدا بێت و فه‌خامه‌تتان بۆ کوشتنی (182000)که‌س چی تاوانێکتان ئه‌نجام دابێت.
یاخود داتناوه بیخه‌یته ئه‌ستۆی کامه که‌ستان گه‌ر بێتوو لێتان جیا بێته‌وه؟؟کاکی سکرتێر سـه‌یر نیه بڕیاری کوشـتنی خه‌ڵكی نیشتمان په‌روه‌ر
له‌نه‌وشیروان مسته‌فا بسه‌نیته‌وه‌وبڕیاری به‌کیمیا بارانکردنی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ی پێ بسپێریت!!!
به ڕاستی میلله‌تی کورد داماوه گه‌ر میلله‌تانی تری ژێرده‌سته ته‌نها له لایه‌ن داگیرکه‌رانیانه‌وه (قه‌تل وعام)بکرێن ئه‌وه میلله‌تی کورد له‌لایه‌ن
به‌ناو شۆڕشـگێره‌کانیشیانه‌وه هه‌ر به‌هه‌مان شێوه له‌ناو ده‌چن!!!!! تاکه پرسیارم تکایه:جه‌نابتان ئه‌و هه‌ڕه‌شـه‌یه‌ی (ێدام)تان چۆن پێگه‌یشت؟؟
**هه‌ڵوێسته‌یه‌کی دی بۆلێدوانه(30)خوله‌کیه‌که‌ی تاڵه‌بانی:_
سکرتێری (ی.ن.ک) له‌به‌رامبه‌ر به جێگره‌که‌ی پێشـووی(نه‌وشـیروان)دا ده‌ڵێت که‌گوایه‌ناوبراو له کاتی کۆڕه‌وه‌که‌دا ترسـاوه له خه‌ڵک بۆیه‌چووه‌ته
(زه‌ڵێ)وه‌خۆی شـاردۆته‌وه!من لێره‌دا ڕێز وه ته‌قدیری ئه‌و که‌سـه ده‌گرم که‌له میلله‌تی خۆی بترسـێ و سه‌دان حسابیان بۆ بکات،وابزانم جه‌نابت بێ گوێ دانه هه‌ست و سۆزی میلله‌تی کورد‌و بی لا کردنه‌وه له(2000000) که‌سی ئاواره به‌ره‌و به‌غدا ڕات کرد به‌س بۆ ئه‌وه‌ی شــان وه‌شــه‌پیلکی (ێدام)ی کۆنه دۆستت ماچ بکه‌یت،هه‌رچی ئه‌وه‌ی که باسی نامه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فات کردووه‌که بۆ(ێدام)ی نوسیوه‌و تیایدا
به‌سه‌رۆکێکی پێویستی زانیوه ئه‌وه‌یان ناتوانین باوه‌ڕی ته‌واوی پێ بکه‌ین چونکه ته‌نها هه‌ر قسـه‌یه به‌ڵام گه‌ر گریمان ئه‌و نامه‌یه هه‌شبێت هیچی که‌متر نابێت له‌و لێدوانه‌ی ساڵی(1984) ی ڕۆژنامه‌ی(الگلیعە العربیه) که تیایدا دانت به‌وه‌دا نابوو که(ێدام) دوژمن نیه‌و
به‌ڵکو ناوبژیوانێکه (ێدام ..حکمێ ،ولیس خێم)!!! یان گۆڤاری (الوسگ)ی ساڵی (1998) تیایدا به(ێدام) ئه‌ڵێیت سه‌رۆکێکه هه‌ر کاتێک گفتی
دابێت ده‌ستبه‌جێ جێ به‌جێی کردووه.....
**بڕگه‌یه‌کی ترىلێدوانه‌که ،پێکه‌نیناویه!!!!!
تاڵه‌بانی ئۆباڵی به‌دىنه‌هاتنی فیدڕاڵی دیسـان ده‌خاته‌وه ملی (نه‌وشـیروان مسته‌فا) گوایه به هۆی هاریکاری نه‌کردنى ناوبراو له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌مریکیه‌کان له‌ساڵی(1991)دا،به‌داخه‌وه بۆ تاڵه‌بانیه‌ک که له‌لای خۆی سیاسـه‌ت فێری دنیا ده‌کات ئه‌م جۆره‌لێدوانانه بڵێت،جه‌نابی به‌ناو
سیاسـه‌تمه‌دار که‌ی فێر ده‌بیت ده‌وڵه‌ته زل هێزه‌کانی دنیا داڕشـتنه‌کانیان بۆسـیاسـه‌ت زۆر له‌وه قوڵتره که جه‌نابتان له کۆبوونه‌وه‌کانی ناو
سه‌ركردایه‌تی حیزب وه ڕێکخراوه‌کانتان باسی لێوه ده‌که‌ن،به ڵام ئه‌م نوکته‌یه‌ی تاڵه‌بانی نه‌ک هه‌ربۆپێکه‌نینه بگره جێی سه‌رسوڕمانه له
کاتێکدا نه‌وشـیروان به ترسـنۆک داده‌نێت و ده‌ڵێت له‌کۆڕه‌وه‌که‌دا له ترسی خه‌ڵک خۆی له زه‌ڵی شاردۆته‌وه که‌چی هه‌ر له‌ئه‌و سات وکاته‌دا
به‌گوێی گه‌وره‌ترین سوپای دنیا ناکات وه به‌رامبه‌ریان ده‌وه‌ستێته‌وه!!! لێره‌دا پرسـیارێک دێته پێشـێ ئه‌ویش:_
گه‌ر له(1991)دا نه‌وشیروان هاریکاری سوپای ئه‌مریکاىنه‌کردبێت ئه‌ىله (2003)دا دوای ئه‌و هه‌موو هاریکاریانه‌تان بۆ سوپای ئه‌مریکاله که‌رکوک وموسڵ بۆتاکو ئێستا ئه‌مریکا به کوردستان ئه‌ڵیت (باکورى عیراق) هه‌ر زوو زووش ئاگادارتان ده‌کات که هه‌ندێک له داوا کاریه‌کانتان
که‌م بکه‌نه‌وه؟؟؟ شایانی ووتنه ئه‌و کاته که‌سـی به‌رپرسـىیه‌که‌می به‌ره‌ی کوردستانی (مه‌سعود بارزانى)بوو نه‌ک (نه‌وشـیروان)......
**له‌باره‌ی پێدانی پاره به نه‌وشیروان مام جلال ده‌ڵیت: دوو جار پاره‌مان داوه به نه‌وشیروان جارێک (200000 $) جارێکی تریش
(10000000 $) ئه‌مه خۆی له‌خۆیدابه‌هه‌ده‌ر دانی پاره‌ی میلله‌ته‌و ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی لێ بکرێت ،چونکه ئه‌و بڕه پارانه به‌شی میلله‌ته‌و
پێویسـته له بواره‌کانی خزمه‌تگوزاریدابه‌کار بهێنرێت نه‌ک تۆ له‌لایه‌ک بیبه‌خشـیته‌وه‌و (عمر فتاح) یش له لایه‌ک بیدزێت.
**هه‌رچی باس کردنیشـته له ته‌که‌توول و ده‌سته گه‌ری و سه‌رچاوه‌که‌ىده‌گه‌ڕێنیته‌وه بۆ (1992) و که نه‌وشیروان مسته‌فا دای هێنا
ئه‌وه ببوره گه‌ر پێت بڵێم که‌وا مێژووی ته‌که‌توول وه ده‌سته‌گه‌ری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی(1964)که ئێوه‌و چه‌ند که‌سانێکی تر له (پ.د.ک)
جیا بونه‌وه‌و ڕووتان کرده هه‌مه‌دان ودوای ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌کره‌جۆله ساڵی(1966) دا،که به‌زمانی خۆت ئه‌و جیا بوونه‌وه‌یه‌ت به کارێکی هه‌ڵه ناوبرد له ڕۆژنامه‌ی(الشـرق الاوسگ) له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابدا....
**دیسـانه‌وه مامه نه‌وشیروان تاوانبار ده‌کات به‌وه‌ی ڕێگه‌ی به سوپای کۆرییه‌کان نه‌داوه بێنه ناو سلێمانی و شـاره‌که بکه‌نه (ئاوێنه) باشه
مام جلال چۆن سکرتێرێکه که هیچ کارێکی به قسه ناکرێت،له‌کوشتنی تیکۆشه‌رانی شۆڕشی کۆندا ئاگادار نه‌بووه‌و له هێنانی پاسداربۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه بێئاگایه‌و وا ئێستاش نه‌یتوانیوه سوپای کۆرییه‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناو شاری سلێمانی و ئه‌و شاره وا به‌بێ خزمه‌ت گوزاری ماوه‌ته‌وه.
****له کۆتاییداده‌مه‌وێت چه‌ند پرسیارێک له جه‌نابی سه‌رۆک بکه‌م:_
+جا که گۆڕان ونه‌وشیروان ئه‌وه‌نده دژ به‌فیدراڵی وکه‌رکوک و پێشـمه‌رگه‌و خاوه‌ن ته‌که‌تولات و تاقمگه‌رین چی وای له جێگره تازه‌که‌ت
دکتۆر به‌رهه‌م کردبه‌رله هه‌موو کارێک خۆی بگه‌ینێته گرده‌که‌و داوا له لیستى گۆڕان بکات به‌ڵکو به‌شداری له‌کابینه‌ی شه‌شه‌مدا بکه‌ن؟
+چۆن باوه‌ڕ به‌م لێدوانه (30)خوله‌کیه‌ت بهێنم که له کاتێکدا خۆت له یه‌کێک له یاده‌کانی (ی.ن.ک) دانت به‌وه‌دانا که کاکه نه‌وه (اگروح)ه
که‌ی زۆر که‌می مابوو که جێی هێشتوو به‌ره‌و چیا سه‌ر که‌شـه‌کانی کوردستان گه‌ڕایه‌وه بۆ خه‌باتی پێشـمه‌رگانه؟!
+ ئایا مام جلال ئه‌م لێدوانانه‌ی که به دژی لیستی گۆڕان داوته‌له ڕۆژىدواهه‌می پلینۆمداهه‌ر هه‌مان لێدوان ده‌بێت گه‌ر له داهاتوودا لیستى گۆڕان هاتنه‌وه ناو (ی.ن.ک)؟؟؟؟؟
ئه‌م تێبینیه‌م ته‌نها بۆ دکتۆر(فوئاد مه‌عێوم)ه :
کاک دکتۆر ئه‌و قسانه‌ی مام جلال معاناتی چه‌ند سـاڵه نیه به‌ڵکو إعتیرافی شـاراوه‌ی چه‌ند ساڵ به‌ر له ئێستایه!..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

