قەڵەمە ترسنۆكەكانی كوردستانی نوێ و یەكێتی لەكوێن؟
26/03/2010, 12:00 (GMT+1)

دوای ئەوەی كە پشتیوان عومەر ئەو پێشمەرگە هەناسە ساردە رۆژێك دەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە دەبینێت خێزانەكەی دوای ئەوەی شەو ئەشكەنجە دراوە، دەستدرێژی سێكسیشی كراوەتە سەری، دوای هەوڵێكی زۆر لەگەڵ خێزانەكەی بۆی دەگێڕێتەوە كە مافیاكانی بنەماڵەی مەسعود مەلا مستەفا دەستدرێژی سێكسیان كردووەتە سەری و دەست و قاچیان بەستۆتەوە و لەدوای ئەو دەستدرێژییەش بەڤیدیۆ وێنەیان گرتووە ئەگەر دەنگ بكات و مێردەكەی سكاڵا تۆمار بكات ئەوا وێنەكەی بڵاودەكەنەوە.
لەئاست ئەم تاوانە ئابڕوبەرەی مافیاكانی پارتی لەكەركوك هیچ ویژدانێك ناتوانێت بێدەنگ بێت و ئەوانەش كە بەبێویژدانی گەورەبوون و گیرفانیان لەویژدانیان خۆشتر دەوێت، هەقە هەرچی زووە قەڵەمەكانیان بشكێنن و باسی نوسین نەكەن، ئەرێ قەڵەمە ترسنۆكەكانی نێو راگەیاندنی یەكێتی لەكوێن و كوان كە بەرگریتان لەمافی ژن دەكرد یان درۆ بوون و تەنیا بۆ ئەوە بوو كە ئاغاكانتان پێتان بڵێن ئافەرین بەڕاستی ئێوە داكۆكیكاری مافی ژنن، ئەرێ پێمان ناڵێن كەمێك شەرم ناتانگرێت كە ژنە پێشمەرگەیەكتان ئەتك دەكرێت و ئێوەش بۆ ئەوەی دڵی مافیاكانی مەسعود-تان لێنەڕەنجێت بێدەنگەتان لێكردووە، یان دەترسن لەوەی ئەگەر باسی ئەو ئەتككردنەی ژنە پێشمەرگەیەك بكەن رێكەوتنە وەهمییە ستراتیژییەكەی نێوان جەلال شێخ حسامەدین و مەسعود مەلا مستەفا هەڵوەشێتەوە.
وەك چۆن هەمیشە مافیاكانی مەسعود بەتیرۆركردنی رۆژنامەنووس و نووسەرانی كەركوك فێرن و ئێوەش بێدەنگەتان لێكردووە، ئەوەتا ئەمجارە ئەو دەستدرێژییە چووە ناو مەڵبەندەكەتانەوە و وابڕوات ماڵی سەركردەكانتان لەكەركوك دەگرێتەوە، بەڵام بەدڵنیایی هەرگیز بەرگری لەئابڕووبردنی سەركردەكانتان ناكەین، چونكە لەئێستادا كە بەرگری لەپشتیوان عومەر دەكەین لەبەرخاتری ئێوە نییە، بەڵكو دەمانەوێت بەدنیا و بەیاساناس و بەنووسەرانی كوردستان بڵێین فریای ئەو دەستە مافیایی و بێئابڕووەی بنەماڵەی مەسعود بكەون و با بەهەموومان بیبڕین و لەو سنوورە بیوەستێنین، چونكە لەدوای دەستی تیرۆر لەكەركوك وا ئەو دەستە هەنگاوی بۆ ئابڕوی ژن درێژ كردووە، ئەگەر نەبڕدرێت كارەساتی تری بەدوادا دێت و ئێستا من بەمەسعود مەلا مستەفا دەڵێم كە ئەمە هێڵی سوورە مافیاكانت لەكەركوك دەیبڕن، یان ناو هێنانی مافیاكانی تۆ و جەلال بەمیلیشیا كە هەڵدەكوتنە سەر ماڵی خەڵك دەستدرێژییان دەكەنە سەر؟.
بۆ زانیاری زیاتر ئەو مافیایانەی مەسعود مەلا مستەفا بریتین لەكوڕ و برازای ژن و ژنبرایەكی عەقید جەمال، كە كادرێكی مافیاكانی مەسعودو جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزاو ناحیەكانی دەوروبەری كەركوكە، دوای ئەوەی كە دەستدرێژی دەكەنە سەر ژنی پشتیوان عومەر لەشەوێكی درەنگدا كە پشتیوان لەئەركێكی پێشمەرگایەتی دەبێت، پشتیوان پەنا دەباتە بەر یاسا ئەوانیش لەدوای هەوڵێكی زۆر تا رازی بكەن بكشێتەوە لەو داوایەی خۆی لەیاسا بەڵام سوور دەبێت بۆیە رۆژێك لەلایەن 3ئۆتۆمبێلی جام رەشی جۆری مۆنیكاوە لەناوی بازاڕی قادسیە بەبەرچاوی خەڵكەوە دەڕفێنرێت و دەبرێت بۆ ماڵی عەقد جەمال و دەكەونە ئەشكەنجەدانی و دواتر دەبرێتە بەندیخانەی گرتن و گواستنەوەی كەركوك تۆمەتی تیرۆریستی بۆ دروست دەكەن و مانگێك زیندانی دەكرێت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

