قوباد تاڵەبانی و جێگرەکەی بەهۆی کوردستانپۆستەوە کونەمشکیان لێ بۆتە قەیسەری!!!!!
03/04/2010, 12:00 (GMT+1)

هەرچەندە خزمەت کردنی ڕەوەندی کوردی و دروستکردنی لۆبیەکی بەهێزی کوردی لە ئەمریکا دەبووایە سەرقافڵەی کارەکانی قوباد و گرووپەکەی لە بەناو (نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان) بووایە لە واشنتۆن، بەڵام نەک هەر بەتەنها فاشیل بوون لە ئەنجامدانی هیچ خزمەتێک بە ڕەوەندی کوردی، بەڵکو قوبادی گەندەڵ و مافیاو گرووپە مەسینەهەڵگرەکەی بوونەتە هۆکاری سەرەکی لێکترازانی تەواوی برایەتی و تەبایی نێو ڕەوەندی کوردی لە ئەمریکا و بە هەمان شێوەش لە نێوان حیزب و ڕێکخراوە کوردیییەکانیشدا.
قوباد تاڵەبانی هەرچەندە تەواوی ژیانی لە هەندەران بردۆتەسەر و بۆ تۆزقاڵە زەررەیەکیش ڕۆژێک لە ڕۆژان لە نەهامەتی و ناخۆشیەکانی گەلەکەیدا بەشدار نەبووە، هەر هیچ نەبووایە لەو تەمەنەی لە هەندەران ژیاوە و ئیستاشی لەگەڵدابێت دەبوایە تۆزێک فێری سیستمی دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕین و قبووڵکردنی ڕەخنە بوویە، نەک هەموو توانای خوی و جێگرە جاهیل و گرووپە مەسینەهەڵگرەکەی خستۆتە گەڕ بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی گەندەڵی و دزی و فەزاحەتەکانیان ئاشکرا دەکات، چونکە ئەوەندەی خۆی و جێگرە تەزوویرچیەکەی خەریکی گەڕانن بە دوای ئەو کەسانەی نهێنیەکانیان دەگەیەنێە دەست کوردستانپۆست، نیو هێندە خەریکی ڕەوەندی کوردی بوونایە لە ئەمریکا ئە وا ئێستا کورد خاوەنی لۆبیەکی بەهێزی خۆی دەبوو، پاشانیش نازانین ئەم ترسە گەورەیەی (قوباد تاڵەبانی) و (دەسکۆ شیروانی) لە کوردستانپۆست هۆکەی چییە؟!! کە بەهۆی ئەم مینبەرە ئازاد و هەق بێژەوە خۆی و جێگر و گرووپە خزمەتکارەکەی ئیسراحەتیان لێ بڕاوە!!!
پاشانیش (قوباد تاڵەبانی) دڵنیا دەکەین ئەگەر حەز بکات و بیەوێت ئەوا دەنگی تۆمارکراوی جێگرەتەزویرچییەکەی (دەسکۆ شیروانی) بۆ بڵاو دەکەینەوە لەم مینبەرە ئازادەی کوردستانپۆستەوە، کە چۆن بە تەلەفۆن قسە دەکات لەگەڵ (.........) وە چۆن (دەسکۆی خزمەتکار و تەزویرچی) شپرزەبووە و چۆن دەگەڕێت و لێپێچینەوە دەکات بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانەی گەندەڵی و دزی و فەزاحەتیان ئاشکرا دەکەن.
لە کۆتایشدا هەر ئەوەندە بە قوباد و جێگرو خزمەتکار و مەسینەهەڵگرەکانی دەڵێین: گەردەلوولی گۆڕان بەڕێوەیە و مەحاڵە ئێوەی دزو مافیا خۆتان بگرن لەبەردەمیا.
ئەمریکا
ئارشیڤی كوردستانپۆست:
1) http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=cc6d893c
2) http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=82984778
3) http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=330a05be
4) http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=955ea240
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

