Knn وێنه سوتاندنهکەی مەسعودی نیشان نەدا؟
20/02/2011, 12:00 (GMT+1)

گۆڕان جارێکی تر دەیەوێ ڕەوایی بە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی بدا، لە کاتێکدا هەر دوو ڕۆژ لە مەوەوبەر دوای ئەوەی چەتەکانی لقی 4 سلێمانییان خەڵتانی خوێنکرد، هەمان شەویش پارتی بەتەما بوو گردەکە تەفرو توونا بکات.... ئەگەر چەند خێر خوازێکی ناو یەکێتی نەبوونا!
وەڵامی ئەو هەڵوێستەی گۆڕان بۆ گۆڕانخوازانی ناو ئەو بزوتنەوە جێ دەهێڵم، کە تا ئێستا وەک پێویست سەرانی ئەم بەناو بزوتنەوەیە ناناسن؟
لە کاتێکدا کە لە هەموو وڵاتانی دەرەوەو بەتایبەت ئەوروپا دەیان چالاکیی و خۆ پێشاندان دژ بەم کوشتارەی پارتی و لەشکر کێشیەی بەڕێوە دەچێت بۆ نموونە هەر ئەمڕۆ لە ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید وێنهکهی مەسعود نەک هەر سوتێنرا، بەڵکوو خۆ پێشاندەران خستیانە ژێر پێکانیانەوە، کەچی کەناڵی knn ئامادە نەبوو ئەو بەشانە پیشان بدا، کە دیمەنی سووتانەکەی تێدایە، هەر ئەمرۆش لە کاتێکدا خەڵکی ڕاپەڕیوی سلێمانی ڕاشکاوانە بۆ ئەو کەناڵە دەدەوان لە مەڕ تاوانەکانی پارتیی، قسەی خەڵکەکەیان دەبڕی و بۆچوونەکانیان سانسۆر دەکردن.
تەنانەت لە زۆر وڵاتانیش ئەندامان و هەڵسوڕاوانی گۆڕان ناوێرن بەناوی گۆڕانەوە بەشداری چالاکییەکان بکەن دژ بە پارتیی.
ترسم هەیە بۆ سبەی سەرکەوتن گۆڕان خۆی بکاتە خاوەنی ئەم شۆڕشە و وەک ڕاپەرینەکەی بەهاری 1991 چۆن جەلالی و مەلایی هاتنە سەر حازری.
بەڵام دڵنیا بن، زەمەن زەمەنی ساڵی 1991 نییە !
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

