كلتوری دیكتاتۆری و جاشێتی لە بنەماڵەوە
29/07/2009, 12:00 (GMT+1)

باشترین نموونەش بنەماڵەی بارزانیە كە وەكو جەلال ووتەنی سەرەتانێكن یەخەی كوردیان گرتووەو تا بە هیلاكی نەبەن وازناهێنن.
ئەبینین ئەمڕ پاش ئەوەی بە هەرچی دزی و چاوسوركردنەوەو تەزویرو پارە بەخشانەوە بەسەر كۆمسیون و سەرۆكی خائینان فرەج فاس (فاس ئەو مادەیەیە كە زۆر بە ئاسانی كلك زەردەكان مەركەبی هڵبژاردنیان پیً لێ ئەكردەوەو دووبارەو دە بارە دەنگیان ئەدایەوە) پاش ئەم هەموو شتە ئینجا هەستان بە تەقەكردنێكی زۆرو تۆقاندی منداڵان و لە خەو ڕاچنینیان بەو نیوە شەوە هەر بەمەشەوە نەوەستان بەڵكو هیرشیان بردە سەر بنكەكانی گۆڕان و مەكتەبی سیاسی یەكگرتوو ؟!!
بەڕاستی شەرمە و حەیف و مەخابن شتی واو كەسی واو بنەماڵەی وا ئەم هرێمە بڕێوە بەرن.
پاش ئەوەی ووتیان ئەوانە گێرە شێوێنن پەیوەندیان نیە بە ئێمەوە و داوای لێبووردنیان كرد كە چی لە كەركووك و ئاكرێ و سوران دیسان دووبارەیان كردەوە بۆیە من دەڵێم ئەمە كلتورە كە ئەوانە ئەیكەن وەكو كورد ووتەنی خوویەك بیكەی بە شیری تەركی ناكەیت بەپیری. من دەڵێم ئیستاش و لە داهتووش و سەدان ساڵی تریش ئەگەر ئەم بنەماڵەیە شتیان بەدەست بێت هەر ئەوە حاڵیان بەڵگە بۆ ئەوە ئەمڕۆ كۆمسیونی نا سەربەخۆ بڕیارو ئنجامە سەرەتایەكان ڕابگەیەنێت سەعات 12:00 بەڵام سەرانی پارتی ووتیان ئەبێت دوای خەیت چوونكە دووبارە تەقە دروست ئەبێتەوەو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لێرەیە.
ئەوان زۆر لەمێژە دووژمنی هەركەسێكن پێان بڵێت نەخێر مێژووش شاهیدی تیرۆر كردن و تەسفیە كردنی چەندین كەسایەتی و نیشتمان پەروەر لەناو خوودی پارتی.
29\7\2009
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

