زۆرینەی بەڕێوەبەرو کارمەندەکانی لقی کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکان سەر بەخۆنین بەڵکو پیاوی یەکێتی و پارتین
25/06/2009, 12:00 (GMT+1)

. به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌كان له‌پارێزگاكان و نووسینگه‌ی هه‌رێم، بۆ دامه‌زراندنیان به‌چه‌ند فلته‌رێكدا تێده‌په‌ڕێت له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران..واته ده‌بێت کۆمیسۆن دڵنیا بێت که ئه‌و که‌سه بێلایه‌ن بێت و سه‌ر به هیچ حیزبێك نه‌بێت.
- وه‌ك له‌ناوه‌كه‌یدا دیاره(كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان) پێویسته سه‌ربه‌خۆبێ و ده‌ستتێوه‌ردانی كه‌س قبوڵ نه‌كات که‌سانی سه‌ر به حیزبه‌کان وه‌ر نه‌گرێت. هه‌روه‌ها كۆمسیۆن له‌سه‌ر چه‌ند پره‌نسیپێك دامه‌رزاوه وه‌ك(سه‌ربه‌خۆیی، بێلایه‌نی، بێگه‌ردی، پیشه‌یی..
بۆ دڵنیایی ئەم تاهیر محەمەد ئەمینە کە سەرۆکی لقی سلێمانی کۆمیسۆنی هه‌ڵبژاردنه‌کانه بە پێی ئەو بەدوادا چونەی چەند هاوڕێیەك کردومانە خانوێكی لە گەڕەکی کارێزە وشك لەنزیك مزگەوتی شەفیق بەگ هەیە کەبەر جادە دەکەوێت لەبەر ئەوەی خزمی مام هۆمەر موڕتاحەو سه‌ر به‌ڕیزه‌کانی یه‌کێتی یه. لەبری بە ر جادە کەوتنی خانوەکەی بڕی 17 دەفتەر دۆلاری وەرگرتوە کەچی لەهەمان کات چەندین هاوڵاتی تر هەن خانوەکانیان بەر جادە دەکەوێت بەڵام دەسەڵات وشارەوانی ئامادە نین ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەوان سەرف بکەن که له‌هه‌مان کات ڕوبه‌ری زه‌وی و خانوه‌کانی ئه‌وانیش هه‌ر به‌قه‌ده‌ر خانوه‌که‌ی تاهیر محه‌مه‌د ئه‌مینه.. ئیتر گرەنتی ئەوە لە کوێ بو ئەگەر ئەمانەی سەربە هەردو بنەماڵەی مافیان وپیاوی دەسەڵاتن تەزویرو ساختەکاری ناکەن لە هەڵبژاردنەکاندا..؟ ئەوەش وێنەیەك لە وێنەی خانوە تێکدراوەکەی سەرۆکی لقی سلێمانی کۆمیسۆنی هەڵبژاردنەکانە لەگەڵ وێنەی خانوی هاوڵاتیەکانی تەنیشتی..


ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

