ئاسۆى شێخ نورى سێبەرێكى گەندەڵ
22/10/2009, 12:00 (GMT+1)

ئەم گەندە پیاوەترسنۆكە چونكە هیچى لە بارا قەت نەبوە .. لە ماوەى ململانێكانى بزوتنەوەى ڕیفۆرم خواوان و بەرەى گەندەڵ ئەوەندە سوك و رسوابو كەوتبۆ دواى هەڵۆى برایم ئەحمەدو لەگەڵ تاقمێك گەندەڵ و بێمەعریفەى وەكو خۆى بوبونە پیاوى لەسێبەرەكەى جیا نەئەبونەوە بەڵكو ئەمە خوایە لێرەوە سەركردایەتیەك چەند دەفتەرە دۆلارێك حاسڵ بكەن و زۆر ناجوامێرانەش دژى باڵى ڕیفۆرم ئەجوڵان و لە هەڵبژاردنەكەى ساڵى 2..6 دا بەو پەڕى نامەردانەوە (غرفە ى عەمەلیاتیان) دژ بەو باڵە تێكوشەرە دروست كردبوو ، بەڵام مام جەلال هەر لە زوەوە ئەم بزنە پیاوە دەناسێ و تاقمەكەى هەڵۆشى باش تاقى كردبۆوە بەوپەڕى بیحورمەتى پێكردنەوە هەڵى وەشاندنەوە و تڕۆى كردن .. ئاسۆ لە ژیانى سیاسى خۆیدا هەرلە زیندانەوە تا ئێستا نەیتوانیوە وەك مرۆڤێكى ئازاد و هوشیار مامەڵەبكات بیپێزترینو رسواترین كەس بو لەدەرەوە .. ساڵى 1983 كەبوە بەرپرسى ناوچەى یەكێتى لە شارباژێر ... جەژنى پارتى و نەیارانى یەكێتى بو چونكە دەیانزانى گەر بیقەومێ ئاسۆ وەك باڕەكەوى بەر گەرماى تەموز بە یەك فرتە دەگیرێ و ئەو سەردەمەش بۆ ئەوان بە سەردەمى زێڕین باس دەكرێ كە تەواو گەشەیان كردو ڕایەڵەكانى ڕێكخراوەییان بەهێزكرد .. ئەم زڕە پیاوە تەنها جارێك لە ژیانیدا ویستى مەفرەزەیەك لەگەڵ هەندێ پێشمەرگەى متفریقە بنێرێ بۆ ناو شارى سلێمانى و خۆى زۆر ترسنۆكانە لە گوندە وێڵەیەرى بنارى گۆیژە قایم كرد ... ئەنجامەكەى ئەوە بوو سەرتاسەر مەفرەزەكەى بە براكەى خۆشیەوە (شەهید ئاگرین) لە تراژیدیاكەى قڕگە هەمویان شەهید بون و بەسەرشۆڕى و ملكەچیەوە گەڕایەوە شارباژێڕ و ئیتر ببراِى ببڕاى مەسئولیتى نەدرایە ... شێخ ئاسۆ مكەسەراتى زۆرە هەڵى دەگرین بۆ كاتى تر .. بەڵام پێى دەڵێم باخۆى نەخاتە خانەى ململانێى گۆڕانخوازانەوە چەنكە بەرگەى گوژمێكى تر ناگرێت و زۆرمان لە لاپەڕەكانى ژیانى لایە با كارمەندەكەش داواى یاسایى لەسەر تۆماربكات ئەو ساكە فلیمەكەى ئەم تازە گڕوگالَِ كەرە خۆشتر دەبێ چونكە بزوتنەوەى گۆڕان ئەو لافاوەیە گەندەڵ ڕادەماڵێ و نشییمانیش لە وان دەشواتەوە
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

