بودجه و ئه‌م چه‌ند سه‌رنجه
08/06/2011, 12:00 (GMT+1)

هه‌ی مله‌ت وه‌رن ته‌ماشای ئه‌م تاڵانه بکه‌ن، داهاتی وه‌زاره‌تی کاره‌با ۱۲۱)ملیۆنه، به‌ڵام خه‌رجی دام و ده‌زگاکانی حکوومه‌ت (ته‌نها حکوومه‌ت) بۆ کاره‌با نزیکه‌ی
٤۰۰) ملیارده، تی بڵێی له کوردستان ملیۆن له ملیارد زۆرتر بێت؟ له کوردستان، له سایه‌ی پارتی، حوکمی بنه‌ماڵه هه‌موو شتێک سه‌ره‌وخوار بووه. تۆ بڵێی د.به‌رهه‌م و وه‌زیری دارایی حساب نازانن، ئه‌مه منداڵان له مه‌رحه‌له‌ی سه‌ره‌تایی فێری ده‌بن، یان ئه‌مانه مله‌ت به هیچ و نه‌زان ده‌زانن. باشه فه‌رقی ئه‌و پاره‌یه، که مهبکهغێکی زۆره ده‌چێته کوێ، کێ ده‌یبات و ده‌چێته کام بانک، به‌ناوی کێ؟ ئه‌مه دزی گه‌وره‌یه، ئیجرامه، خیانه‌تی ملهته...
سه‌رده‌مێک ئه‌وه‌ی دزی بکردایه، به زیره‌ک ناو ده‌برا، حه‌فتا، هه‌شا ساڵ پێش ئێستا دز که‌واته زیره‌ک، تۆ بڵێی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌و ڕۆژگاره‌مان به یاد بێنێته‌وه
تۆ بڵێی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هێشتا له سه‌ر ئه‌و بیر و ڕایه ماوه و ده‌یه‌وێت ئه‌و ڕۆژانه زندوو بکاته‌وه؟ دوور نییه.
بۆ به‌خشین ۷٦۱)ملیارد ته‌رخان کراوه، باشه به‌خشین به کێ، پاره‌یه‌کی وا زۆر بۆ به هه‌در ده‌درێت، بۆ کوێ ده‌ڕوات، بۆ گیرفانی کێ، حسابی بهنقی کێ؟ هۆکاره‌کان دیارن، له‌لایه‌که‌وه ڕێگایه‌کی ئاسانه شه‌رعییه بۆ دزین، له لایه‌کی تره‌وه ده‌سه‌ڵات خۆی ئاماده ده‌کات بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵبژاردنیش مه‌سرووفاتی زۆره و ده‌بێت زۆر دیاری پێشکه‌ش بکرێت، ئۆتۆمبێل، ده‌مانچه، سۆپه و به‌تانیه، بۆ کڕینی زمه‌تی خه‌ڵک، ده‌نگی خه‌ڵک، ئه‌گینا شکست دێنن. ئه‌مه ته‌زویره، به‌هه‌ده‌ردانی ماڵی گشتی، ماڵی ملهته نابێت لێی بێ ده‌نگ بین. ئه‌مه شه‌رمه‌زارییه و سه‌رشۆڕییه بۆ ده‌سه‌ڵات و ئه‌وانه‌ی مه‌وقفی خۆ، ده‌نگی بایه‌خداری خۆ به نرخێکی که‌م و بێ قیمه‌ت ده‌فرۆشن. دهسهڵایش لاف و گه‌زاف لێ ده‌دات و ده‌ڵێت ئێمه شه‌رعییه‌تمان هه‌یه.
ئه‌مساڵ ده‌سه‌ڵات پاره‌یه‌کی زۆری بۆ کڕینی چه‌ک و مه‌ک ته‌رخان کردووه. له هه‌موو ده‌وڵه‌تانی دنیا هه‌ر ده‌وڵه‌تێک پاره‌ی وا زۆر بۆ چه‌ککڕین ته‌رخان بکات ده‌بێته مایه‌ی نیگه‌رانی و ناخۆشی له لای دراوسێکانه‌وه، ته‌نها له کوردستان نه‌بێت
هه‌موو دراوسێکانی کوردستان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌ناسن، بۆیه نیگه‌ران نین و ناترسن. ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئاوی ڕه‌وانه بۆ بێگانه و دوژمنانی کورد و ئاگر و وێرانکه‌ری کورد و کوردستانه. بۆ هه‌مووان، دۆست و دوژمنان، ئاشکرایه ئه‌م چه‌که بۆ ترساندنی ئه‌وانه نییه که ڕۆژانه سنوور و حورمه‌تی کوردستان ده‌به‌زێن و تۆپ بارانی ده‌که‌ن، بۆ ئاماده‌کاری نییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکووک و ناوچه دابڕاوه‌کان، بۆ بیرکردنه‌وه نییه له ئیعلانی ده‌وڵه‌تی کوردستان، به‌ڵکو بۆ مله‌تی کورده، بۆ لێدانی
ئازادیخوازان و نوێخوازان و کپ کردنی ده‌نگی ئازادییه. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش چه‌کی
پێشمه‌رگه له سه‌ر وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراقه، هه‌موو پێویستییه‌کان له‌وانه‌وه دێت، ئه‌ی کێ ئه‌و چه‌کانه ده‌کڕێت؟ خۆ وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌بابه له لۆری جیا ناکاته‌وه.
من له‌و باوه‌ڕه‌دام که ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌کی تره بۆ دزی، تاڵانکردن، فه‌رهووده فه‌رهوود.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

