به‌پێی دوبهڵگه هه‌ڵۆ نه‌جات سه‌رۆکی باندێکی ترۆرستیه، نه‌ک به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی کرکوک!
14/09/2010, 12:00 (GMT+1)

شێخ قادری ره‌ئیس عه‌شره‌ت و ئیرشاد‌و موریدی قادری ته‌نها ئه‌وه‌ی نه‌گوتوه که محمه‌دی جوانه‌مه‌رگی کوری به‌ده‌ستی ئه‌و بانده ترۆر کراوه که ناوی ئاسایشی که‌رکوکه ، که بری 50 ده‌فته‌ر دۆلاریان داوا کردوه و له ئه‌نجامیشدا کوره بێتاوهنهکهیان ترۆر کرد‌و وه‌ک گوڵێک له سه‌ر شه‌ستی سلیمانی بۆیان فرێ دان ، دیاره ئه‌م بانده له بری ئه‌و پاره خه‌یاڵیه‌ی که بۆیان ره‌وانه کراوه موژده‌ی خۆشیان بۆ بنه‌ماڵه‌که‌ی ره‌وانه کردوه به‌ڵام بیریان له‌وه کردۆته‌وه گه‌ر محه‌مه‌دی بێ گوناح و بێ تاوان به زیندویی را ده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌ی بکرێت ئه‌وا نه‌خشه‌که‌یان لێ تێک ده‌چێت ، هه‌ر بۆیه نه‌یان توانی وه‌ک ئه‌و کوره تورکمانه‌ی که له کوردستان تیڤی سیناروێ که‌یمان بینی که له‌ماڵێکدا به‌ده‌ست به‌ستراوی و به‌ده‌م به‌ستراوی ئازادیان کرد ،کارێکی له‌و چه‌شنه‌ش بۆ محه‌مه‌د ببیننه‌وه چونکه محمه‌دی بێ تاوان و جوانه مه‌رگ بو به قوربانی 50 ده‌فته‌ر.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه هۆی ترۆر کردنی محه‌مه‌د ئه‌وه بو که له خودی ئه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه زیندان بو ، بۆیه پێیان وابو گه‌ر زیندو بمێنێته‌وه ئه‌وا به‌یه‌کجاری سریان ههڵدهماڵدرێت و ریسه‌که‌یان ده‌بێته‌وه به‌خوری.
لێره‌دا پرسیارێک له ده‌زگای پاراستن و ئاسایشی گشتی پارتی ده‌که‌م ئایا له ماڵێکدا زیندانیه‌ک ئازاد بکرێت و بدرێته میادیای پارتی و هه‌موجیهان بیبینی به‌ڵام نه‌که‌س بزانێ ئه‌و ماڵه ماڵی کێیه‌و نه که‌سیش بپرسێ و هه‌رواش به‌ئاسانی کارمه‌ند و ئه‌فسه‌رانی ئه‌و ده‌زگایه بخزێنه نێو ئه‌و ماڵه و به‌ند کراوه‌که ئازاد بکرێت بێ ئه‌وه‌ی فیشه‌کێک بته‌قێ ، له‌هه‌مانکاتیشدا له میدیاکانی پارتی وه‌ک سیناروێیهک نیشانی خه‌ڵکی بده‌ن و ئه‌نجامه‌که‌ی له خه‌ڵکی کوردستان بشارنه‌وه ، ئایا ئه‌مه سیناروێیه به‌هه‌ند وه‌ر ده‌گیرێت ؟؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌زگایه خۆی به ده‌زگایه‌کی فه‌عال زانی بۆ ماڵه‌که‌ی بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاشکرا نه‌کرد؟؟؟؟ کوائهو به‌دیل گیراوه که بکوژی محمه‌دی جوانه‌مه‌رگ بو بۆ نه‌درایه که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن کوا بۆ ته‌رمی کوژراوه‌که‌یان ئاشکرا نه‌کرد ؟؟ کوا ئۆتۆمبیله گیراوه‌که ؟؟ ئایا ده‌زگای ئاژانسی پارتی و پرۆفیسۆرانی ئه‌من و ئاسایش بۆ تا ئێستا لێپێجینهوهتان له‌سه‌ر ئه‌و سامانه زۆر‌و زه‌وه‌نده‌یه نه‌کردوه که هه‌ڵۆ نه‌جات به‌ده‌ستی هێناوه ؟؟؟ چه‌ند جار لایه‌نی مه‌عنی به سه‌فته دۆاری به هه‌ڵۆ به‌خشیوه ؟؟؟ یان هه‌مو ئه‌و داهاته ی که ئه‌مرۆ هه‌ڵۆی ترۆریست به‌ده‌ستی هێناوه خوێنی محه‌مه‌ده لاوه بێ گوناحه‌کانه ؟؟؟ بۆیه شێخ قادری چوێسه تا ئه‌و راده‌یه‌ش شه‌رمی کردوه له نامه‌که‌دا راسته‌و خۆ بڵێ هه‌ڵۆ نه‌جات کوره‌که‌ی منیان ترۆر کردوه، ده‌ک شه‌رمه‌زاربن بۆ ئه‌من و ئاسایشێک که ئێوه ی ترۆریست به‌رێوه‌ی ببه‌ن ، ئێستاش ئێمه‌ی درێژه‌ده‌ری رێبازی قادری له چاوه‌روانی وه‌ڵامی مهسعودنین و چاوه‌روانی بریاری ئه‌و ده‌که‌ین ئه‌گه‌ر ئه‌ویش بێ وه‌ڵام مایه‌وه ئه‌وکاته هه‌ڵوێستێکی دیکه له‌به‌رنامه‌دایه و هیوا خوازین مه‌سعود ئه‌مه‌ش نه‌کاته دویسهکهی زه‌رده‌شت و زه‌رده‌شته‌کان و وه‌ڵامێکی راسگۆیانه بداته‌وه چونکه موریدانی رێگای قادری چاوه‌روانی و‌ڵامیان ده‌که‌ین.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

