ڕه‌خنه سه‌ره‌تاییه‌كانمان له په‌رله‌مانتارانی (گۆڕان)
14/06/2010, 12:00 (GMT+1)

له‌سه‌روبه‌ندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی25/7 دا پرسی نادادپه‌روه‌ری موچه‌و كه‌وره‌یی جیاوازی نێوان موچه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كان مشتومڕی زۆری له‌باره‌وه‌كراو به‌ڵێن و گفتی گه‌وره گه‌وره‌ش درا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی به‌نیازبون له‌سه‌ر كورسیه‌كانی په‌رله‌مان دانیشن. پاش بێنه‌وبه‌رده‌یه‌كی سیاسی به‌هێز ونابه‌رامبه‌ر به‌شێكی گه‌وره له چین وتوێژه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگا ئه‌وانه‌ی هێشتا ئومێدیان به‌تروسكای مۆمێك هه‌بوو چانسیان دایه(25)كه‌س له‌وانه‌ی له‌نه‌وه‌ی نوێ بون یان له‌وانه بون كه‌به‌ووتارو نوسینه‌كانیان به خه‌بات و پاكی ڕابردویان به هه‌ڵوێستی مرۆڤانه‌یان به‌ده‌ستبه‌رداربونیان له‌پۆست وپله‌وپایه‌و به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی به‌رته‌سك جیاوازتر بوون له‌كورسی نیشنانی خوشبه‌ختی دوو خولی پێشوی په‌رله‌مان. به‌لای زۆر كه‌سه‌وه ئه‌وه‌ی له 25/7 دا به‌رهه‌م هات كارێكی له‌كردن هاتن و لۆژیكی نه‌بوو به‌لاَم به ئازارێكی زۆر و به‌باجێكی گه‌وره‌ی ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه به‌نابه‌رامبه‌ری هێزی ململانێكه‌ره‌وه به‌وه‌لانانی ژیان و قوتی چه‌ندین خێزان كاره نالۆژیكیه له‌كردن نه‌هاتوه‌كه بو به‌واقیع. وا نزیكه‌ی ساڵێكی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان خولی په‌رله‌مانی ڕاسته‌قینه !!! تێپه‌رده‌بێت خه‌ریكه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی (گۆڕان) ده‌چنه ژێر ڕه‌وشی باوی كه‌م دوی و خۆپارێزی و به‌رژه‌وه‌ندی په‌ره‌ستی تایبه‌تیه‌وه‌و ڕوناكی ئه‌و مۆمه‌ی جێگای هیواو ئومێدی زۆربه‌ی خه‌ڵك بو به‌به‌شێك له نه‌یاره‌كانیشه‌وه خه‌ریكه به‌ره‌و كزی ئه‌به‌ن و ئاسۆی ڕِونی ئاینده‌ی میلله‌ته‌كه‌مان جارێكی تر لێڵ ئه‌كه‌نه‌وه. ئومێدی هه‌ڵچنراو له‌سه‌ر كار‌و هه‌ڵویست و پرۆژه‌كانی (گۆڕان) لای خه‌ڵك گه‌وره‌و چاوه‌ڕوانكراو بو به‌لاَم هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌بچوكی ده‌ستیان پێكردو زۆر پرسیاریان لای خه‌ڵكی دروستكرد كه ئومیده‌واربوین ئه‌و جۆره كارانه له‌كه‌م ئه‌زموونی و (نوێ)ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌ڕیزانه‌ی (گۆڕان)ه‌وه بێت. به‌لاَم دوباره كردنه‌وه‌و چه‌ندباره‌كردنه‌وه‌یان ڕه‌شبینیه‌كه‌مان زیاتر ده‌كات. یه‌كه‌م كاری ئه‌و به‌ڕیزانه به‌خشینی بڕی(5%) !موچه‌كانیان بو وه‌ك جه‌ژنانه به‌و موچه براوانه‌ی (100%)ی موچه‌كانیان بڕابو بۆ گه‌یاندنی ئه‌و به‌ڕێزانه به كورسیه‌كانی په‌رله‌مان. كاتێك ئه‌و به‌خشیشه بچوكه‌یان له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌وه به‌گه‌وره‌ی پیشانی خه‌ڵكدا ئێمه مانان وامان زانی باش سه‌رنجی هه‌واڵه‌كه‌مان نه‌داوه و باشمان نه‌خویندوه‌ته‌وه‌و سفری به‌رده‌م پێنجه‌كه‌مان نه‌بینیوه‌و ئه‌و به‌خشیشه له 5% نیه‌و له 50%ی موچه‌كانیانه به‌خشیویانه. به‌لاَم پاش سه‌رنجدانی ورد ئه‌و پرسیاره‌مان لادروست بو ئه‌وه چ ویژدانێكی زیندوه كاری بچوك بچوك!
هێنده گه‌وره ئه‌كات و به‌كه‌سانێكی ئه‌فرۆشێته‌وه به‌هه‌موو پیوه‌رێك زۆر له‌و هه‌ڵوێستانه گه‌وره‌ترن. ئه‌وانه‌ی زۆر به له‌خۆبردویی به‌خۆبه‌خشی كاریان بۆ سه‌رخستنی (گۆڕان) كرد زۆر هۆشیارترن له جه‌ماوه‌ری هه‌رلایه‌نێكی دی بۆ بینینی هه‌موو هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕیه‌ك له‌هه‌ر سوچێكی ئه‌م كوردستانه‌دابێت و بكه‌ره‌كانی هه‌ركه‌س بن. ئه‌گه‌ر (گۆڕان) هه‌ڵه‌ی كرد له‌هه‌موو كه‌س له‌پیشترین بۆ ڕه‌خنه‌كردنی و ڕه‌خنه‌كردنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ڕه‌واترین ڕه‌خنه‌یه ئه‌م قسه‌یه‌شمان له‌وێوه‌یه كه ئه‌م (گۆڕان)ه به‌شی گه‌وره‌ی به‌رهه‌می ئه‌و بزوتنه‌وه ڕخنه‌ییه كه‌چه‌ند ساڵێكه له‌م هه‌رێمه چه‌كه‌ره‌ی كردوه‌و لای خه‌ڵكی ڕه‌خنه‌گری ڕاسته‌قینه‌ش هیچ شتێك له‌سه‌روی ڕه‌خنه‌وه نیه. ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی(گۆڕان)
(كاریان,هه‌ڵوێستیان,قسه‌یان,ئاكاریان, خان‌و شوقه‌كانیان.موچه‌و سه‌فه‌رو به‌خششه‌كانیان, جۆر‌و نرخی ئۆتۆمبێلیان, جلوبه‌رگه‌كانیان,خانه نشینیان,كاته‌كانی ژیانیان...) له چاوی وردبینی سه‌دان كه‌سه‌وه ده‌بینرێن و بۆ هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك ڕه‌خنه‌یه‌ك. بۆ هه‌ر بێده‌نگیه‌ك پرسیارێك .بۆ هه‌ر بۆ هه‌ر ئیمتیازێك گومانێك ڕوبه‌روتان ده‌بێته‌وه. ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه به‌نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی خۆمانتان بزانین و شانازیتان پیوه بكه‌ین دبێت زۆر وردبن له‌هه‌ڵوێست و ئاكارو گوفتارتان ئه‌گه‌رنا هه‌م خۆتان و هه‌م ئێمه‌ش ئه‌كه‌نه جێگه‌ی پرسیار‌و گومان لای میلله‌ته‌كه‌مان. بێده‌نگی و ئه‌رێ كردنی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوی هه‌ندێكتان !!!و كه‌م دویی و خۆپارێزی زۆربه‌تان و نه‌بونی هه‌ڵوێستی به‌زوویی ویه‌كلای و له‌كاتی خۆیدا سه‌باره‌ت به‌وه‌رگرتنی (48000000)ملیۆن دینار بۆكڕینی ئۆتۆمبێل توشی سه‌رسامی كردوین و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وبڕه پاره‌یه كه‌ی پێویستی به‌وه‌ستان هه‌بو؟ ئه‌وچوار به‌ڕێزه‌ی كه‌یه‌كلاییانكرده‌وه‌ته‌وه‌و پاساو بۆ وه‌رگرتنی ئه‌وپاره‌یه ئه‌هێننه‌وه جگه له‌نه‌بونی ئیراده له‌به‌رامبه‌ر مشتێ‌َ ئیمتیازی ناڕه‌وای ده‌سه‌لاتدا
هیچی تر نیه‌و به‌و هه‌ڵوێسته‌یان خاڵی كه‌وره گه‌وره‌ی ڕه‌ش ئه‌خه‌نه سه‌رسیڤیه‌كانیان و میژووش له‌هه‌ڵوێستی دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك قه‌ت خۆشنابێت و چوارساڵ ئه‌ندام په‌رله‌مانی و چنینه‌وه‌ی ئیمتیاز بائیمتیازه‌كان گه‌وره‌شبن هێنده گه‌وره نیه مرۆڤ خۆی بكاته جێگه‌ی پرسیار لای میلله‌ته‌كه‌ی! ئه‌گه‌رپاساوی ئه‌وچوار به‌ڕێزه بونی جیاوازی وهه‌ڵویستی ناته‌ندروستی چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانیی ناو فراكسیۆنی (گۆڕان)ه ئه‌وه هه‌رگیز مایه‌یی باوه‌ڕنیه‌و له‌كوێی لۆژیكدا ئه‌لته‌رناتیڤی كاری خراپ خراپتره‌و ڕه‌وایه‌تی دانه به‌كاری ناڕه‌وا ! جیاوازی ده‌بێت هه‌بێت وشتێكی ڕه‌وایه به‌لاَم جیاوازی لای (گۆڕان) ته‌نها دبێت بۆئه‌وه‌بێت كه‌چۆن خزمه‌تی باش و پرۆژه‌ی باشتر به‌هه‌موو چین وتویژه‌كان پیشكه‌ش بكرێت نه‌ك بۆ چنینه‌وه‌ی ئیمتیازی ناڕه‌واو ململانێی كه‌سی بێتام وبێزراو .خه‌ڵكی ئێمه زۆر له‌وه هۆشیارتره به‌هه‌ندێ قسه‌ی سه‌رزاره‌كی فریو بخوات و لای جه‌ماوه‌ری گۆران فریودان تێپه‌ڕیوه‌و هیچ كه‌س وهێزێك بۆماوه‌یه‌كی كورتیش نه‌ك درێژ توانای فریودانی ئه‌م هێزه‌ی نیه ! ئاخر ئێوه‌ی به‌ڕێز مانگانه‌تان بڕی(8000000)ملیۆن دیناره چ پێویستان به‌و ده‌ست پانكردنه‌وه‌یه هه‌یه بۆ (ماڵی گشتی) ؟ ماوه‌ی زۆری له‌تاریكیدا مانه‌وه‌ی ئه‌وپرسیاره‌ی كه‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ئاراسته‌ی كردن ده‌رباره‌ی بۆچونی تایبه‌تیتان له‌مه‌ڕ وه‌رگرتنی (48) ملیۆنه‌كه ئه‌زانن زۆر گومانی خراپی لای ئێمه به‌رامبه‌رتان دروستكردوه. بۆ به ڕونی (شفافی) وه‌لاَمه‌كانی خۆتانمان بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌زویی وله‌كاتی خۆیدا بۆ بلاَو نه‌كردینه‌وه. له هونه‌ری بیده‌نگیه‌كه‌تان تێنه‌گه‌شتین و بۆ به‌ڕاشكاوی به هه‌موو لایه‌كتان نه‌وت ئێمه په‌رله‌مانتارانی (گۆڕان) ئه‌وپاره‌یه‌مان ناوێت. ئه‌وه ماڵی گشتیه
یان بۆ پێشنیارتان نه‌كرد له‌بری كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران به‌و بره پاره‌یه 5,328,000000(پینج ملیار‌و سێ سه‌دو بیست وهه‌شت ملیۆن دینار) چه‌ند پرۆژیه‌كی خزمه‌تگوزاری دروستبكرێت یان به‌و پاره‌یه به‌هانای گونده‌تۆپبارانكراوه‌كانی بناری قه‌ندیله‌وه بچونایه یان بریندارانی چه‌كی كیمیایتان به‌و پاره‌یه چاره‌سه‌ربكردایه یان... ...دره‌نگ هه‌ڵوێست وه‌رگتنتان گومانی بونی فشارێكی سه‌روی خۆتانی لادروستكردوین. گومانكردنه‌كه‌مان له‌وێوه‌یه كه له‌سه‌ره‌تای دستپێكی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا سه‌رۆكی فراكسیۆنه به‌ڕێزه‌كه‌تان بڕی (52000000)په‌نجاودوو ملیۆن دیناری خانه‌نشینی خولی پێشوی وه‌رگرت و نه‌یگوت من هێشتا ئه‌ندامی په‌رله‌مانم و ئه‌وپاره‌یه بۆمن ڕه‌وا نیه و كارێكی نادادپه‌روه‌رانه‌یه.
پێكه‌نینتان له‌كاتی كێشان به‌مێزه‌كانی به‌رده‌متاندا بۆ ڕێگه گرتن له‌تێپه‌ڕاندنی بوجه له‌تاریكیدا !!! ئه‌زانن تائێسته لای خه‌ڵك پرسیاره پێتان نه‌وتین به(كێ)و به(چی) پێئه‌كه‌نین؟ پێشتان نه‌وتین كه لیستی زۆرینه بودجه‌یان تێپه‌ڕاند بۆ هه‌ڵوێستی دوه‌متان ده‌رنه‌بڕی؟ ئه‌زانن به‌و بێده‌نگیه‌تان ئێستا له‌گوێی خه‌ڵكدا ده‌نگی به‌مێزداكێشانه‌كه‌تان كز كز دێته‌وه به‌رگوێ. ئێمه‌مانان پێشبینی زۆر كار‌و هه‌ڵوێستی گه‌وره‌ترمان له ئێوه ده‌كرد وامان ئه‌زانی نه‌ك پاره‌ی قه‌به‌ی كڕینی ئۆتۆمبێل ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه به‌ڵكو گره‌وی ئه‌وشمان ده‌كرد كه‌ئێوه قه‌ت ئاماده‌نین موچه‌ی قه‌به‌ش وه‌ربگرن وامان دانابو ئه‌گه‌ر به‌یاساش پیتان نه‌كرا ئه‌وا وه‌ك فركسیۆنه‌كه‌تان(گۆڕان) سندوقێك ئه‌كه‌نه‌وه‌و چی له‌موچه‌یه‌كی ئاسایی كه‌ویژدانی مرۆڤێكی خاوه‌ن ویژدان به‌ڕه‌وای ئه‌زانێت بۆ ژیانێكی ئاسایی زیاده ئه‌یكه‌نه ئه‌و سندوقه‌وه‌و له‌پێناو خزمه‌تكردنی گشت‌دا (عام) له‌ڕوناكیداو به‌دادپه‌روه‌ری به‌كاری ئه‌به‌ن با بڕه‌كه كه‌میش بێت. وامان ئه‌زانی ئێوه په‌رله‌مانتارانی (گۆڕان) هه‌ریه‌كێكتان ئه‌بنه چرایه‌ك و به‌هه‌ڵوێسته ڕونه‌كانتان تونێلێكی تاریك ڕۆشن ئه‌كه‌نه‌وه. له زه‌ینماندا زو زو (به‌هادینی ئه‌ده‌ب) دێت و ده‌ڕوات ئه‌وپرسیاره له‌خۆمان ئه‌كه‌ین چی ئه‌بو ئه‌گه‌ر ئێمه له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا (25) (به‌هادینی ئه‌ده‌ب)مان هه‌بوایه؟ په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێز: ئه‌زانن (به‌هادین) ی هاوزمان وهاونیشتمانی ئێوه دوو خولی په‌رله‌مانی ئیران نوینه‌ری شاری سنه بوو له‌ماوه‌ی هه‌ردو خولوكه‌ی په‌رله‌ماندا هه‌موو موچه‌كه‌ی به‌خشیه خویندكاره‌كانی شاره‌كه‌ی و ناوی خۆی كرده‌ناوێك كه‌ده‌یانی وه‌ك ئێمه شانازی پێوه بكه‌ین و درود بۆ ڕۆحی به‌رزو هه‌ڵوێسته‌مرۆڤانه‌كانی بنێرین و گۆڕه‌كه‌ی هه‌رده‌م ڕوناك و كێلی گۆڕه‌كه‌شی به‌رز بێت وه‌ك لوتكه‌ی چیاكانی كوردستان. هاوپیشه‌كان و ڕیبوارانی ڕیگای (به‌هادین) زۆرن به‌لاَم ئه‌زموونی ژیان پێمان ئه‌لێت (به‌هادینه‌كان) كامانه‌ن و كێن ئه‌وانه‌ی ئه‌بنه ناوێك كه‌مرۆڤ بتوانیت شانازیان پێوه‌بكات.
(گۆڕان) بونمان قه‌ت وامان لێناكات له‌ئاست هه‌ڵه‌ی گۆڕانخوازێكدا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرین. له‌هه‌ر ئاستێكدا بێت ئه‌و په‌یمانه‌ی كه نیو ملیۆن مرۆڤی به(گۆڕان)ه‌وه به‌ستوه‌ته‌وه ته‌نها بنه‌مای (كاری باش وهه‌ڵوێستی باش)ه و هیچی تر. ئه‌وهێزه‌ی (گۆڕان)ی خسته سه‌رپێ و بۆ هه‌تا هه‌تایه باوه‌ڕی به‌زه‌واجی كاسۆلیكی نه‌ماوه‌و ڕێگه به‌هیچ هێزێك نادات وه‌ك ماره‌كراوێكی سیاسی ماوه درێژ ته‌ماشای بكات.
له‌هه‌ندێ ئه‌ندام په‌رله‌مانی به‌ڕیزی (گۆڕان)دا جۆرێك له‌خۆ گۆڕان و به‌خۆدا په‌رمینه‌وه به‌دیده‌كرێت كه‌مایه‌یی ڕه‌زامه‌ندی نیه به‌لای خه‌ڵكیه‌وه (به‌ڕه‌هایی قسه‌كردن به‌ڕه‌هایی بینین و خود گه‌وره پیشاندان) كه گه‌لێك نمونه به‌رده‌ستن به‌لاَم پێویستیان به‌ناو هێنانه بۆیه خۆمانی لێ به‌دور ئه‌گرین. ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌بێت چاوێك به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7/3 په‌رله‌مانی عێراقدا بگێڕن بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دی خۆیان بخوێننه‌وه ئینجا بزان ئه‌وه ئاپۆره‌ی خه‌ڵك وپه‌یامی بزوتنه‌وه‌یه‌كی ناڕازیی و ئازاره‌كانی میلله‌تێكه به‌ده‌ست نه‌بونی داد و دادی كۆمه‌لاَیه‌تیه‌وه كه‌ته‌مه‌نی خۆی له دوو ده‌یه ده‌دات. ئه‌وانی كردوه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مان نه‌ك توانا‌و لێوه‌شاوه‌یی كه‌سی ئه‌و به‌ڕێزانه.
هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان
[email protected]
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

