خوایە گیان بنەماڵەى بارزانى بۆ قەت تێرنابن .
02/02/2010, 12:00 (GMT+1)

بەڵێ شەڕى ئێوارەكە لەفرۆكەخانەى هەولێر لە نێوان دوو شوفێرى تەكسیەكانى فرۆكەخانەكە بوو لەكاتى گەشیتنى فرۆكەى دوبەیى بوو ، دەركەوت شەڕەكە لەبەر بێزارى شوفێرەكانە بەرامبەر بەپیاوانى شێخ كۆڤان شێخ لوقمان بارزانى لەبەر ئەوەى پیاوانى شێخ كۆڤان زۆرداریەكى زۆر دەكەن وەبەناوى شێخ كۆڤان و بوونەتە ئەفلەق و زۆردار و دڕندە بەرامبەر شوفێرە بێچارەو داماوەكان وەئەوانیان كردۆتە كۆیلەى خۆیان و بەچاوى بەندە سەیریان دەكەن كەچى هیچ مافێكیان نیە لەسەر ئەو شوفێرە داماوانە لەبەر ئەوەى خۆیان شوفێرن و بەئۆتۆمۆبیلى خودى خۆیان وەهەر خۆشیان ئەو كارەیان دەست پێكردوە بەڕەزامەندى لایەنى پەیوەندى دار(لەناكاو بەناو شێخ كۆڤانى كۆمپانیاى دەنگ دەركەوتوو چەند مشەخۆرێكى رەفتار نامرۆڤانەى لەگەڵ بوون بۆبردنى ڕەنج و ماندووبوون و شەونخوونى ئەو كۆمەڵە شوفێرە كەنزیكەى 20 تا 30 شوفێرن وەمانگانە لەهیچ و خۆرایى 150 دۆلار بەزۆر وەردەگرن لە هەر شوفێرێك كەتێكراى پارەكە مانگانە دەگاتە چەند هەزار دۆلارێك وەساڵانە دەگاتە چەند دەفتەرێكى دۆلار , ئەو شوفێرانە بێچارە ماونەتەوە وەپەنایان بردۆتە بەر گەلێك لایەنى پەیوەندیدار بەڵام كەدەزانن ئەوە ماڵى شێخەكان ڕاو رووت و تاڵان كاڵاى كوردستانن و كپ و بێدەنگ دەبن پرسیم لێیان ووتیان تاوەكو ئێستا زۆر لەوشوفێرانە لەداخان ئەو كارەیان جێهێشتووە وەهەندێكیان بەزۆر دەركراون و نان بڕاو بوون، وەشوفێرەكان ماوەیەكە هەوڵ دەدەن كەئەو گیروگرفتە بۆیان چارەسەر بكرێت تاوەكو ئەوانى تریش نان بڕاو نەكرێن بەناڕەوایى، وەئەوانەى ماونەتەوە هیچ كارێكى تر شك نابەن بیكەن لەكوردستان بۆ بژێوى ژیانیان بەڕاستى كاسەى زۆردارى زۆر پڕ بووە لە هەرێمى كوردستان وەدەبێت لایەنەكانى عێراقى و هەرێمى و جیهانى چیتر پشتى ئەو دەسەڵاتدارە زۆردارانە نەگرن كەبەزەبرى هێزى دوژمنانى گەلى كوردستان و دەبابەو لەشكرى سەدام لە 31 ئاب 1996 هاتونەتەوە ئەم شارەو خۆیان سەپاندووە بەسەر كوردستان بەویژدانەوە سەیرى بارودۆخى ترسناك بكەن كەڕووبەڕووى گەل دەبێتەوە هەر كەس و لایەنێك پاڵپشتى ئەو بنەماڵەیەو پیاوە چڵكاو خۆرەكانیان بكات ڕوو رەش و مایە پوچ دەبن لەدونیاو لەقیامەتدا من مزگێنى دەدەم بەو كەسانەى كەلەسەر مافى خەڵك دەژین دەڵێم زۆر زوو مایە پوچ و ڕیسوا دەبن وەلەسەرى شۆرو ڕوورەشى زیاتر هیچى تریان بۆ نامێنێ ..
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

