بنه‌ماڵه‌ی ته‌زویر و ئه‌م وێنه‌یه
16/04/2010, 12:00 (GMT+1)

که ئه‌م وێنه‌یه‌م بینی یه‌کسه‌ر بیری بنه‌ماڵه‌ی ته‌زویرم که‌وته‌وه که له ساخته کردندا گره‌ویان له شه‌یتان بردۆته‌وه‌و له دزی و تهزویریشدا کل له چاو ده‌ڕفێنن، ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی بونه‌ته که‌ڵه‌گا به‌سه‌ر کورده‌وه‌و خۆیان به ئاغا‌و خه‌ڵك به‌نۆکه‌ری بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌زانن! هه‌ر له‌مناڵیه‌وه ده‌بێت ئاو بکرێت به ده‌ستیاندا و تامردنیش خزمه‌ت کرێن، پاش مردنیش خه‌ڵك ده‌سته‌ده‌سته به چه‌پکه گوڵه‌وه بچنه سه‌ر مه‌زاری نه‌مریان!
ترسناك ترین دیارده ئه‌وه‌یه که میلله‌تێك بکه‌وێته ژێر ده‌ستی بنه‌ماڵه‌یه‌که‌وه، کوردیش له‌سایه‌ی تاڵه‌بانیه‌وه ته‌سلیم به بنه‌ماڵه‌ی ته‌زویرکراوه. به‌ڵام من سه‌رم له خه‌ڵکی کوردستان سوڕماوه!! بۆچی ده‌بێت وێنه‌یه‌کی وه‌کو ئه‌م وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ببێته هۆی ده‌نگ نه‌دان به گۆردن براون و پارته‌که‌ی؟ له‌کاتێکدا کرده‌وه‌کانی مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌که‌ی لای هه‌موومان ئاشکرایه، که‌چی زۆرینه‌ی خه‌ڵك هێشتا متمانه‌ی به‌و بنه‌ماڵه‌یه به‌خشیوه‌و ده‌نگی پێ داون! خۆ ئه‌گه‌ر ته‌زویر و نۆکه‌ره‌کانی بنه‌ماڵه‌و خه‌ڵکی هه‌لپه‌رست له حسابماندا ده‌ربکه‌ین، هێشتا ڕێژه‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵك ده‌مێنێت که ده‌نگی داوه به بنه ماڵه‌ی ته‌زویر!
بۆیه به‌زه‌ییم به شاعره‌کانی سه‌ده‌کانی پێشودا دێته‌وه که ده‌یان ووت: کوردینه هه‌ستن له‌خه‌و وا به‌یانه. پاش ئه‌وه‌ی هه‌ندێکمان له‌خه‌و هه‌ستاوین، ئایا پێویستمان به‌چه‌ند سه‌ده‌ی تر ده‌بێت تاکو هه‌مومان خه‌به‌رمان ببێته‌وه!!
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

