ووتم کۆنگره فت له ناوه یه‌کیه‌تی، به‌لام نه‌دانه‌وه‌ی سه‌رۆکی حوکمه‌ت به یه‌کیه‌تی زۆر شه‌رمه و مردهنیشه لۆ یه‌کیه‌تیه�
05/07/2009, 12:00 (GMT+1)

سه‌رۆکی حوکمه‌ت که قه‌ول بوو یه‌کیه‌تی له پاش دوو سالی یه‌که‌م وه‌ری بگریت ،به‌ڵام تاله‌بانی به بی پرسی ئه‌ندامان و سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی دایه‌وه به پارتی، له‌و ڕۆژه‌وه یه‌کیه‌تی سه‌لماندی حزب نه‌ماوه ته‌سلیمی پارتی بووه ئه‌وه بووه ئه‌مری واقیع له لایان ئه‌ندام و لایه‌ن گرانی خۆی ، ئێستاش پارتی خۆیان ئه‌لین سه‌رۆکی حوکمه‌ت بۆ پارتی یه به لام هه‌ر ئه‌و زووڕنا بیژهکانی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌ڵین وا نیه.
من لیره‌دا وه‌کو یه‌کیه‌تی یه‌ك و پێشمه‌رگه‌یه‌کی دێرین ده‌لیم، چۆن تاله‌بانی و زووڕنا ژهناکانی مه‌کته‌بی سیاسی به چ رویه‌که‌وه داوا له خه‌ڵك ده‌که‌ن ده‌نگیان لۆ بدری به لیستی کوردستانی ژماره 54 وه به ژماره 12 هه‌ر ئه‌و به‌ر پرسانه بوون له هه‌شتاکان که پێشمه‌رگه بووین وایان فێر ئه‌کردین که بنه‌ماله‌ی برزانی خۆفرۆشن و دژی میلله‌تی کوردن، خائینن جا من لێره‌وه ئه‌لیم ئه‌وه‌ی خۆی به یه‌کیتی ئه‌سل بزانی به‌قسه‌ی ئه‌م نا مه‌سئولانه بکات، زۆر شه‌رمه ده‌نگ به‌مانه بدات گه‌وره‌ترین خیانه‌ته له خوینی شه‌هیدانی یه‌کیه‌تی له شه‌هید د خالید و علی عسکری وه تا ده‌گاته کوێستانی و ڕێباز و مه‌لا سولیمان، ئه‌مانه‌تان له به‌ر چاو بیت.
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست
بابەتە پڕبینراوەکان

