گروپى 88-هەڵەبجەى شەهید
لە هەڵەبجەى قوربانى دەستى بەعس و سەرانى كوردەوە ئاگادارى دادگاى كفرى و حاكمى لێكۆڵینەوەى ئەو دادگایە دەكەینەوە كە بەزورتین كات فرمانى دەستگیر كردنى ئەو تیرۆرستە یەكێتیانە دەر بكات كە هەوڵى تیرۆركردنى نوسەرو ڕۆژنامەنووس سەباح على قارەمانیان داوە ,هەروەها ئاگادارى بەڕێوبەرى پۆلیسى كفرى و هەموو گەرمیان دەكەینەوە كە بەزووترین كات ئەو فرمانە جێبەجێبكەن ئەگەر ئەوە نەكەن ئەوا ئەوەى لە توانامندا هەبێت بەرامبەرتان دەیكەن چونكە ئەگەر ئەوە نەكەن ئەوا ئێوەش پشتو پەناى تیرۆرستەكانن ,هەروەها ناو وێنەتان لە هەڵەبجە و تەواوى كوردستاندا بڵاو دەكەینەوە كە ئەم حاكمە و ئەم بەڕێوبەرى پۆلیسە پشتگیرى لە تیرۆرى ڕۆژنامەنووسان دەكەن بۆیە ئەركى سەرشانتانە هەتا زووە تیرۆرستەكان و تانبارن بەسزاى خۆیان بگەیەنن ئەگەر نا هەر ڕۆژێك دەبێت ئێوەش وەك حاكمى سەورەى بەعس و سەرانى بەعس دادگایبكرێن ,داوكارین لە تەواوى نوسەرو ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران و میدیا سەربەخۆ و ئازادەكان لەم تیرۆرە بێدەنگ نەبن
ئێمە لەلاى خۆمانەوە هەڵمەتێك بۆ پشتگیرى كردنى سەباح على قارەمان لە هەڵەبجە ڕادەگەیەنین و بەدواى قەزیەكەوەین و هیچ كەمتەر خەمیەك لە حاكم و بەرپرسە ئەمنیەكان قبوڵ ناكەین.
24-2-2010
ئەو بابەت و هەواڵانەی کە ناوی نووسەرەکانیان دیار و ئاشکرایە، تەنیا نووسەرەکەی بەرپرسیارە، نەک کوردستانپۆست